میلەتی كوردم ڕێك وەك كابرای سۆماڵی دێتە پێشچاو!
كاتی خۆی لە كەمپی پەنابەران بووین، ئێدارەی كەمپەكە بڕێك پارەیان تەرخانكرد بۆ مەراسیمی جەژنی نەورۆز .
كورد و فارس و ئەفغانی لەسەر خاوەندارێتی نەورۆز لێمان بوو بەشەڕ!
لە شەڕەكەدا سەری سۆماڵیەك شكا!
جا خۆی ئێمە هەر سێ نەتەوەكە مافێكمان بەسەر نەورۆزەوە هەبوو، كەچی نازانم ئەو سۆماڵیە نەگبەتە بۆ خۆی خستبویەوە ناو ئەو گێژاوەوە؟
جا ئێستا لە شەڕی یەهودی و موسڵمان و مەسیحیەكانی شاری قودسدا، میلەتی كوردم ڕێك وەك كابرای سۆماڵی دێتە پێشچاو!
No comments:
Post a Comment