سێ ناوەندی سەر بە حزبوڵای لوبنان و نزیک لە ئێران لە ئەڵمانیا داخران
🔹سەر لە بەیانی ئەمرۆ پولیسی ئەڵمانیان هەڵیکوتایە سەر سێ ناوەندی حزبولای لوبنان لە شارە جیاجیاکانی ئەڵمان و ئەو ناوەندانەی داخست.
🔹هۆرست زیهۆفەر ، وتەبێکی وەزەراتی ناوخۆی ئەڵمانیا لە لاپەڕەی تویتەری خۆی هەواڵەکەی پشت راست کردووەتەوە و نووسیوویەتی؛ ئەوانەی هاوکاری تیرۆر دەکەن، لە ئەڵمانیا پارێزراو نابن.
🔹هۆرست زیهۆفەر ڕاشیگەیاندوە، بەهۆی زیادبوونی گرژییە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو سێ ڕێکخراوە داخران.
🔹وەزارەت ی ناوخۆی ئەڵمانیا پێشتر چالاکی ئەو سێ ناوەندەی نزیک لە ئێران و حزبوولای لوبنانی لە ئەڵمان، بە هۆی یارەمەتی دانی گروپی تیروریستی قەدەغە کردبوو.
No comments:
Post a Comment