Pages

Ads 468x60px

22 May 2021

چوارشەممە شەو، شەوێک پێش جەژن، ڕێکەوتی ٢٢ی گۆڵانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە ئینتزامییەکانی مەریوان لەگەڵ هێزەکانی پارێزگاری، کاتژمێر ٢ی نیوەشەو هەڵیانکوتایە سەر دووکانی خەڵکی تا توانیان زەرەریان لە کاسبکارە کوردەکان گەیاند.

▪️ئەمە جەژنانەی کاسبکارانی خەڵکی مەریوان بوو کە بۆ پێنج هەتا دەملیون تمەن خەساریان پێگەیاندن.

بەم هەموو زۆڵمە لە کوشتنی کۆڵبەر، ژینگەوان، سیاسییەکان، ئایینداران، مامۆستایان، وەرزشڤانان بگرە هەتا زیندانی کردنیان، لە جینۆسایدی برسی کردنی خەڵکی ڕۆژهەڵات، لە بێکاری و بێ ئیشی، لە تاڵانکردنی سامان و سروشتی ژینگە، لە فرۆشتنی ژیان و گەنجی و داهاتوو، لەو هەموو کێشە و گرفتی ڕەوانییە، لە نەبوونی هەلێک بۆ ژیانێکی ئاسایی، لەو هەموو ڕێژەی کابووس ئاسای هەڵاوسانی ئابووری، تەڵاق، خۆکۆژی، توندوتیژی، بێ ماڵی، بێ دەرەتانی و نائەمنی و بێهیوایی و هتد... دەتوانی هەر بەوە بیربکەیتەوە بە هەر پاساوێک، بەهەر ناوێک ڕۆژی دەنگدان لە ماڵ بچێتە دەر و دەنگ بەم ماری هەفت سەرە بدەی؟ 

No comments:

Post a Comment

Blogger Templates