دەنگی ئاژیری ئاگادارکەرەوە لە شەقامەکانی کرماشان
شەپۆلی سەرهەڵدانەوەی چوارەمی کۆرۆنا و تەشەنەسەندنی زیاتری کۆڤیدی ١٩ و بەرز بوونەوەی ئاماری مردن لە شاری کرماشان، ئاژیری مەترسیدار و وشیارکردنەوەی لە شەقامەکانی ئەم شارە بەرز کردۆتەوە و داوایان لە خەڵکی کردووە بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی خۆیان و هاووڵاتیانی تر، لە ماڵەوە بمێننەوە و هاتوچۆی یەکدی نەکەن و پرۆتۆکۆلی تەندروستی بە جێدی وەربگرن.
بەرزبوونەوەی دەنگی ئەم ئاژیرە لە نۆبەهار بۆ مەیدانی ئازادی و بە پێچەوانەی دەستی پێکرد و گەڕەکەکانی تری کرماشان لە مەسکەن و بولوار تاقوەسان هەتا فێردۆسی لە خۆی گرتەوە.
تا ئێستا زیاتر لە ١٦٥٠ کەس لە کرماشان بەهۆی ئەم ڤایرۆسە گیانیان لە دەست داوە.
No comments:
Post a Comment