هەدەپە: سیاسەتی شەرخوازی دەسەڵات لە تورکیا قەیرانەکان قوڵتر دەکاتەوە
🔹دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپە, لە بارەی پەلامارە داگیرکارانەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ئەلیت؛ سیاسەتی شەڕی دەسەڵات هەموو قەیرانێک قوڵتر دەکاتەوە.
🔹هەدەپە ئەلێت:لە ساڵی ١٩٨٣ەوە و تا ئێستا لەژێر ناوی ‘ئاسایشی سنور’ هێرشی زەمینیی و ئاسمانی لە دژی باشوری کوردستان ئەنجام دەدات، ئەو ئۆپەراسیۆنانەی دەرەوەی سنوو تەنها قەیرانەکان قوڵتر دەکاتەوە.
🔹لە ڕاگەیاندراوەکەی دهەدەپەدا هاتووە، هۆکاری سەرەکی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە بە ناوی ئاسایشی سنور، حسابنەکردنە بۆ کێشەی کورد و پێداگیریکردنە لە سیاسەتی شەڕ و ئاسایش، حسابنەکردن بۆ جێگرەوەی سیاسی بۆ چارەسەر کێشەکان، شەڕەکە قوڵتر دەکاتەوە و ناچارەسەری بەرەوپێشەوە دەبات
🔹هەدەپە جەختیشیکردوەتەوە کە تاکە رێگە ئەوەیە کە لەسەر بناغەی ئاشتەوایی و دیموکراسی و دیالۆگ و دانوستان هەوڵی چارەسەری بدرێت و بانگەوازی لە رای گشتی و دەزگاکان کرد لەم ڕووەوە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.
No comments:
Post a Comment