نوێنەرانی کونگرەی ئەمریکا: پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران مەترسیدارە.
به پێ ڕاپۆرتی هەواڵدەریی «دِ هیل»، ۲۲۰ کەس لە نوێنەرانی کونگرەی ئەمریکا لە هەر دوو حیزبی کۆماریخواز و دیموکرات، ڕاگەیێندراوێکیان سەبارەت بە مەحکووم کردنی پێشێلکارییەکانی مافی مروڤ لە کۆماری ئیسلامی و پاڵپشتیی کۆماری ئیسلامی لە گروپە میلیشیاکانی ناوچەکەدا، واژۆ کردووە.
نوێنەرانی کونگرەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە، ٧ی گۆڵان، بە هەناردەکردنی نامەیەک بۆ جۆ بایدن، سەرکۆماری ئەمریکا، دووپاتیان کردەوە کە چاوەڕێ دەکرێت پاڵپشتیکردن لەم گەڵاڵەیە و مەحکووم کردن «به شێوەیەکی بەردەوام» لە کونگره بەرز بێتەوە.
نوێنەرانی کونگرەی ئەمریکا لە نامەکەدا هێناویانە کە هیوادارن جۆ بایدن سیاسەتی بەرامبەربە کۆماری ئیسلامی بە ڕەچاوکردنی ئەم«سێ بنچینەیە» جێبەجێ بکات: «دیموکراسی، مافی مرۆڤ و وەڵامدانەوەی پێشلکارانی مافی مرۆڤ.»
بابەتی دانووستانەکانی بەرجام، عەمەلیاتی مووشەکی سپا و دەستێوەردان و ئاژاوەگێڕی لە ناوچە، بەشداری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی وڵاتە بەرژەوەندیی دارەکان، تیشکی زیاتر دەخاتە سەر گرینگی بابەتی مافی مرۆڤ لە کۆماری ئیسلامی.
No comments:
Post a Comment