موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل- نەپەگە لە چاوپێکەوتنێکی دا لە گەڵ ستێرک تی ڤی، ئاماژەی بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاەوە لە دژی گەریلا کرد و ڕەخنەی لە بێدەنگی لایەنەکان بەرامبەر ئەم کردەوە دژەمرۆڤانەیە کرد.
🔹موراد قەرەیلان بە ئاماژەدان بەوەی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە بەرامبەر گەریلا تەنگەتاو بووە و چەکی کیمیاوی بەکاردێنێت، وتی: بێدەنگی لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی مرۆڤ تووشی سەرسۆڕمان دەکات.
🔹قەرەیلان بەبیریهێنایەوە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک زۆرجار بەرامبەر گەریلا چەکی کیمیاویی بەکارهێناوە و وتی: ساڵی ١٩٩٩ لە جودی و دەرسیم چەکی کیمیاویی بەکارهێنا، دوای ئەوەش ناو بە ناو لە بەرامبەر ئێمە چەکی کیمیاویی بەکاردێنێت، ئێستاش کاتێک تەنگەتاو دەبێت بەکاری دێنێت، لە سیانەی گارە بەکاریهێنا، بەمدواییانەش لە مام ڕەشۆ بەکاریهێنا.
🔹قەریلان وتیشی ئەوانەی ئەیانەوێت با بین و سەردانی ئەو شۆێنانە بکەن کە بە چەکی قەدەغە کراو و کیمیایی لێدراوە و لێکوڵێنەوە بکەن، تەرمی هەڤاڵانی شەهیدمان ئاسەواری ئەو کردەوە نامرۆڤانەیە پێوە دیارە.
No comments:
Post a Comment