جۆن بۆڵتۆن: گرینگترین خاڵ لە سیاسەتی گوشار دژی ڕێژیمی ئێران، پشتیوانیکردنە لە ئۆپۆزیسیۆن
جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دەوڵەتی ترامپ لەگەڵ کاناڵی تەلەڤزیۆنی "حەدەس" گوتی: من پێموایە زۆربەی وڵاتانی ناوچە لەگەڵ پشتیوانیکردن لە ئۆپۆزسیۆن کۆکن، لەبەر ئەوەی کە ڕێژیمی ئێران پڕۆژە و بەرنامەکانی بۆ دەستێوەردان لە ناوچە لەڕێگەی میلیشیاکانی لە عێراق و سووریە و حیزبوڵای لوبنان و حووسیەکانی یەمەن جێبەجێ دەکات، ئەگەر بە جیددی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ڕووبەڕوو نەبینەوە هەڕەشەکانی بەردەوام دەبن.
▪️بۆڵتۆن لە درێژەدا وتی: مەبەست لە سیاسەتی “ئەوپەڕی گوشار” تەنیا گوشاری زۆرتری ئابوورییە نییە، بەڵکوو خاڵی گرینگتر ئەوەیەکە پاڵپشتی لە ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری کۆماری ئیسلامی بکەین، لە ناوخۆی ئێران زۆر دژبەری کۆماری ئیسلامی دەبیندرێ و لەگەڵ ئەوەیکە ئەو بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو نابێتەوە، بەڵام ئێمە خۆپێشاندانی سەرتاسەری
خەڵکی ئێرانمان بە چاوی خۆمان بینیی.
No comments:
Post a Comment