داگیرکردنی زەوییەکانی شەهرەکی وەیسولقەرەنی ڕوانسەر
▪️زەوییەکانی شەهرەکی وەیسولقەرەن لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی، شوێنی نیشتەجێبوونی سەدان بنەماڵەی ڕوانسەری بووە و خاوەنداریەتیی خانوو و شوێنەکانیان بە شێوەی تاپۆ، قەوڵنامە، یان شایەت بۆ ماوەی چل ساڵ سەلمێندراوە؛ کەچی ئیستا پاش چل ساڵ کاک عوسمان نەقشبەندی نەوەی خوالێخۆشبوو "حەمیدە خانمی ئەردەلان" بە زۆر و زەبری بەرتیل بۆ بەرپرسانی ئیداراتی(شارەداری؛ فەرمانداری ؛ هێزی داد؛ مەسکەن وشەهرسازی؛تۆماری دیکۆمێنت (اسناد)) و فرتوفێڵی پارێزەر دەیەوێت شەهرەکێک کە ڕابردووی ڕوونە و نزیکی چل ساڵە خەڵکی خۆی بە خاوەنی مڵک و ماڵەکان دەزانێت بە ناوی"وەقف" دەست بەسەریدا بگرێت و زەویی ئەو شەهرەکه هەڵکێشن.
▪️حەمیدە خانم ساڵانە کۆچی دوایی کردووە و ئێستا عوسمان نەقشبەندی باس لەوە دەکات وەقفەکە وەقفی بەیتولماڵی ڕێبەرە(خامنەیی) بۆ ئەوە کەس نەوێرێت داوای مافی خۆی بکات و تەنانەت دەستیان بۆ هەندێک زەوی دراوسێی شەهرەکی وەیسولقەرەنیش بردووە و بانگەشەی "ئەوقاف" بوونی ئەو زەوییانەی هەیە.
▪️قەرار وایە خەڵکی ڕوانسەر لە بەرامبەر پارێزگاری و ئوستانداری خۆپیشاندان بکەن.
No comments:
Post a Comment