هەپەگە؛ لە هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا ٦ گەریلای ژن ئامەد گیانیان بەخت کرد
🔹ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند؛ رۆژی ٢٧ی نیسانی ئەمساڵ، لە ناوچەی هەزەلێ هەڵکەوتوو لە هەرێمی شەهید ڕمەزی سەر بە ئیالەتی ئامەد، سوپای تورکیا دەستی بە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دژی گەریلا کردووە.
🔹لە ڕۆژی ٢٩ هەمان مانگ شەڕ لە نێوان هێزەکانی گەریلا و سوپای داگیرکەری تورکیا دێتە ئاراوە و زەربەی قورس لە داگیران وەشێندراوە.
🔹دواتر سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا پاشەکشێ ئەکات و ناوچەکە بە خەستی بۆردمان کردووە .
🔹هەپەگە ڕایگەیاندوە کە لەو شەرەدا کە بە درێژایی رۆژ بەردەوام بوو هاوڕێیانی ئێمە نۆژین، بەرفین، بەسێ، ئێسەر، ژیان و تێکۆشین بە قاررەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون.
🔹هەپەگە دەڵێت؛ بە هۆی گیانبەخت کردنی هەڤاڵانمان ، سەبارەت بە زیانەکانی دوژمن زانیاری بە دەست نەهاتووە .
🔹لە ڕۆژانی داهاتوودا ناسنامەی تەواوی ئەو ٦ گەریلا گیانبەخت کردووە بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت.
No comments:
Post a Comment