Pages

Ads 468x60px

12 Sept 2013

له‌حه‌له‌ب شه‌روپێکدادان ؛ (5) چه‌ته‌ کوژران


له‌حه‌له‌ب شه‌روپێکدادان ؛ (5) چه‌ته‌ کوژران



له‌حه‌له‌ب له‌نێوان یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG و گروپه‌ چه‌ته‌کان شه‌روپێکدادان به‌رده‌وامه‌ ، له‌وباریه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا که‌ له‌ئه‌نجامى شه‌روپێکدادانه‌کانى نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ (5) ئه‌ندامى گروپه‌ چه‌ته‌کان کوژراون و ژماره‌یه‌کیش برینداربوون .

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌سه‌رچاوه‌یه‌کى هه‌رێمى به‌ده‌ستکه‌توون ، شه‌روپێکدادانه‌کانى حه‌له‌ب له‌نێوان یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG و گروپه‌ چه‌ته‌کان به‌رده‌وامه‌ . راگه‌یه‌ندرا که‌ له‌ئه‌نجامى شه‌روپێکدادانه‌کانى نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ (5) ئه‌ندامى گروپه‌ چه‌ته‌کان کوژراون و ژماره‌یه‌کیش برینداربوون .

له‌لایه‌کى تریش راگه‌یه‌ندرا که‌ له‌کۆڵانى (موخابه‌رات) که‌ هێزه‌کانى رژێم تیایدا جێگربوونه‌ و پشتیوانى گروپه‌ چه‌ته‌کان ده‌که‌ن ، هه‌وره‌هاله‌گه‌ره‌کى (سه‌کن شه‌بابى)یش هاون ئاراسته‌ى گه‌ره‌کى شێخ مه‌قسود ده‌که‌ن . له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا که‌ له‌ئه‌نجامى ئه‌و تۆپبارانه‌دا هاوڵاتیه‌ک به‌ناوى (محه‌مه‌د یاسل محه‌مه‌د ) ته‌مه‌ن (36) ساڵى و ژنێک به‌ناوى (وزیر ئه‌حمه‌د ) ته‌مه‌ن (56) گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ .

تائێستا شه‌روپێکدادان به‌رده‌وامه‌ .

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates