ئێزدیه‌كان داوای پێنج كورسی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
په‌رله‌مانتارێكی ئیزدیهكان له‌سه‌ر پشكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی عێراق داوای له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پشتیوانی ئیزدیهكان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی 5 كورسی وه‌ربگرێت به‌و پێیه‌ی ژماره‌یان 600 هه‌زار كه‌سه.
قاسم حسین په‌رله‌مانتاری ئیزدیهكان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌به‌غدا ڕایگه‌یاند، ئه‌وان داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ن ده‌نگبده‌ن به‌وه‌ی كه‌له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له لیستی كۆتادا پێكهاته‌ی ئیزدیهكان 5 كورسی پهرلهمانتارانیان پێبدرێت،به‌و پێیه‌ی پێكهاته‌ی ئیزدیهكان وه‌ك هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی تری گه‌لی عێراق وان.
قاسم حسین داوای له په‌رله‌مانی عێراق كرد پشتیوانی پێكهاته‌ی ئیزدیهكان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مافی ده‌ستوری خۆیان به‌ده‌ست بهێنن، چونكه ئه‌و ژماره كورسیه‌ی كه ئه‌وان داوای ده‌كه‌ن گونجاوه له‌گه‌ڵ ژماره‌ی پێكهاته‌ی ئێزدیه‌كان كه 600 هه‌زار كه‌سن.
له ڕۆژی 21ی مانگی ئابی ڕابردودا لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی ڕایگه‌یاند، یوناد كه‌نا نوێنه‌ری كه‌مینه‌كان له‌په‌رله‌مانی عێراق زیادكردنی ژماره‌ی كورسی كه‌مینه‌كانی له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕه‌تكرده‌وه‌و، ڕایگه‌یاند داوا ده‌كه‌ن به ته‌رخانكردنی 20 كورسی بۆ هه‌ریه‌كه له ئێزدیهكانو مه‌سیحیه‌كان‌و 3 كورسیش بۆ كوردی فه‌یلی‌و یه‌ك كورسیش بۆ شه‌به‌ك‌و ئه‌رمه‌ن.

سەر چاوە ئێن ئارت تیڤی
No comments:
Post a Comment