Pages

Ads 468x60px

16 Sept 2013

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود: حکومه‌تی بنکه‌ فراوان گه‌وره‌ترین زیانه‌ بۆ دیموکراسی و مافی خه‌ڵک له‌ هه‌رێمی کوردستان


دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود: حکومه‌تی بنکه‌ فراوان گه‌وره‌ترین زیانه‌ بۆ دیموکراسی و مافی خه‌ڵک له‌ هه‌رێمی کوردستان.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ هه‌ڵبژاردن به‌ بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی دیموکراسی داده‌نرێت به‌ڵام وه‌ک زۆرێک له‌ چاودێران ده‌ڵێن هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماژه‌ی نێگه‌تیڤانه‌ ده‌ده‌ن.


دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی هاوڕایه‌ و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له‌ تا ئێستای هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردندا بینراوه‌ نیشانه‌یه‌که‌ که‌ تێگه‌یشتنی هێزه‌ سیاسیه‌کان و خه‌ڵکیش له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا بۆ دیموکراسی تێگه‌یشتنێکی سه‌ره‌تاییه‌ و هه‌موو بیر له‌ یاریکردنێکی ساده‌ و ڕووکاریی ده‌که‌نه‌وه‌.

دکتۆر ڕێبوار ده‌شڵێت تا ئه‌م کاتی وتووێژه‌ش پێشبینی کردن بۆ گۆڕینی هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی پاش هه‌ڵبژاردن کارێکی ئاسان نییه‌ و ده‌شڵێت ئێستا ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن نه‌توانن له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگی زیاتر له‌وه‌ی که‌ هه‌یانه‌ به‌ده‌ست بێنن ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ به‌شداریکردنیان له‌ حکومه‌تدا له‌ ئاستی متمانه‌کردن‌ پێیان که‌م ده‌که‌نه‌وه‌ و ده‌شکه‌ونه‌ ژێر پرسیاری خه‌ڵکه‌وه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:    

وتووێژ له‌گه‌ڵ دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates