دکتۆر کامه‌ران به‌رواری: پارته‌کانی ده‌سه‌ڵات نه کارنامه‌کانیان جێبه‌جی کردوون وه نه به‌ڵێنه‌کانیان به جێ هێناوون.
دیاره هه‌ر کاندیدێک، هه‌ر لیستێک له سه‌ر پلاتفۆرمێک جۆره کارنامه‌یه‌ک له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا کێبرکی ده‌کات
دکتۆر کامه‌ران به‌رواری کاندیدی ژماره 2 ی لیستی 113 و هه‌ر ووته بێژ یان په‌ێڤداری پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتیکی کوردستانه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ بۆ که‌سێک ده‌بێت ده‌نگ به ئه‌وان بدات و چ جیاوازیه‌کیان له‌گه‌ڵ لیسته‌کانی تردا

هه‌یه ده‌ڵێت" جیاوازی وه یا خود کارنامه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تر ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی پارته‌کانی ترله ساڵی 1991 وه تا ئێستا بۆ چه‌ندین جار کارنامه‌یان هه‌بوه به‌ڵام نه به‌رنامه‌یان وه نه به‌ڵێنه‌کانیان به جێ نه‌گه‌یاندوون، ئه‌مه خاڵی یه‌که وه خاڵی تری جه‌وهه‌ری ئه‌و که‌سانه‌ی له ناو پارتی چاره‌سه‌ری خاوه‌ن سۆز و په‌ێمانن ئه‌و شتانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر کاغه‌ز ئاماده‌ن له ناو په‌رله‌ماندا، له ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا به جێ بهێنن. دکتۆر کامه‌ران هه‌ر وه‌ها ئاماژه به دیموکراتیزه‌کردنی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، ده‌ستوری هه‌رێم،نه‌هێشتی ده‌سه‌ڵاتی پارته‌کان و رێگا نه‌دان به ده‌رچوونی بریاره‌کان له م.س پارتی و یه‌کێتی وه یاخود هه‌ر پارتێکی تر، سه‌ربه‌خۆیی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌کانی تر، دیموکراتیزه‌کردنی سیستمی په‌روه‌رده و فێر کردن وخوێندنی باڵا و هه‌ر وه‌ها پاراستنی مافه‌کانی ژنان، زاروکان و پاراستنی ژینگه".
No comments:
Post a Comment