Pages

Ads 468x60px

19 Sept 2013

فه‌رماندارى هێزه‌کانى یەپەگە ده‌وڵه‌تى تورکى هۆشیارکرده‌وه‌


فه‌رماندارى هێزه‌کانى یەپەگە

 ده‌وڵه‌تى تورکى هۆشیارکرده‌وه‌.

رۆژبەرۆژ هاوکاری دەولەتی تورکیا و چەتەکان ئاشکرا دەبێت دەولەتی تورکیا هاوکاری ئەلقایدە دەکات دژ بە کوردەکان
فه‌رماندارى گشتى هێزه‌کانى YPG سه‌باره‌ت به‌پشتیوانى گروپه‌ چه‌ته‌کانى به‌ره‌ى ئه‌لنوسرا ، ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ئێراق و بیلاد ئه‌لشام  ده‌وڵه‌تى تورکى هۆشیارکرده‌وه‌ . فه‌رماندارى YPG سه‌ره‌نجى راکێشایه‌ سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ده‌وڵه‌تى تورک ووتى : ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى تورکیا ئه‌نجامى نه‌رێنى به‌دواوه‌ ده‌بێت ."


فه‌رماندارى گشتى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG ده‌رباره‌ى هاوکاریه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک بۆ گروپه‌ چه‌ته‌کانى به‌ره‌ى ئه‌لنوسرا ، ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ئێراق و بیلاد ئه‌لشام  لێدوانێکى نوسراوى بڵاوکرده‌وه‌ و رایگه‌یاند که‌ دواى ئه‌وه‌ى گروپه‌ چه‌ته‌کان له‌ گوندى سوسیک سه‌ربه‌ گرده‌سپى له‌ئه‌نجامى به‌خۆدانى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG تێکشکان و هه‌ڵاتن . به‌ڵام جارێکى تر پشتیوانى و هاوکاریه‌کانى خۆى بۆ ئه‌و چه‌تانه‌ دووپات کرده‌وه‌ .
له‌لێدوانه‌که‌دا راگه‌یه‌ندرا که‌ نیشانبڕه‌کانى سوپاى  تورک دوایین جار له‌ سه‌ربازگه‌ى (جه‌مان به‌گ ) که‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ر سنوورى گوندى سوسیک ، شه‌رڤانانى YPG یان گولــله‌باران کردوون و له‌ئه‌نجامدا (2) دوو شه‌رڤانمان به‌ناوى باران و جومعه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا .
 هه‌وره‌ها له‌ لێدوانه‌که‌دا به‌بیرهێنرایه‌وه‌ که‌ ئه‌و هێرشه‌ى سه‌ربازانى ده‌وڵه‌تى تورک ، پشتیوانى تورکیا بۆ گروپه‌ چه‌ته‌کان و به‌شداربوونى ئه‌وان له‌ هێرشه‌کانى سه‌ر رۆژئاواى کوردستان به‌ته‌واوى ئاشکراده‌کات .
له‌کۆتایی لێدوانه‌که‌دا فه‌رماندارى گشتى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG ده‌وڵه‌تى تورک هۆشیار ده‌کاته‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت :"ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى تورک پشتیوانى هاوکاریه‌کانى خۆى بۆ گروپه‌ چه‌ته‌کان رانه‌گرێت ، ئه‌وا ئه‌نجامى نه‌رێنى به‌دواوه‌ ده‌بێت . بۆیه‌ پێویسته‌ به‌زووترین کات ده‌وڵه‌تى تورک ده‌ست له‌و کرده‌وانه‌ به‌ردات که‌ ده‌بێته‌ هۆى ده‌بێته‌ تێکدانى ئارامى پاراستنى هه‌رێمه‌کانى رۆژئاواى کوردستان."
سەرچاوە  ئاژانسی فورات

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates