زۆربه‌ی په‌نابه‌رانى رۆژئاوای كوردستان خه‌ڵكی حه‌سه‌كه‌و و قامیشلۆن.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راده‌گه‌ینێت، هاتنی په‌نابه‌رانی كورد بۆ هه‌رێمی كوردستان درێژه‌ی هه‌یه. په‌نابه‌رانیش هاتنیان بۆ سه‌ختی باری ئابووری و خراپی ره‌وشی ئه‌منی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئازاد محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 52 ساڵ، یه‌كێكه له‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته هه‌رێمی كوردستان. بۆ AA ئاواره‌بوونی خۆی بۆ سه‌ختی باری ئابووری ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "هه‌ندێك له بازرگانان خراپی بارودۆخی ئه‌منی ده‌قۆزنه‌وه، لایه‌نی به‌رپرسیار، ناتوانێ لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكات. نرخی كه‌لوپه‌ل گران بووه، گه‌یشتۆته ئاستێك خواردنی گۆشت بۆته كارێكی زه‌حمه‌ت، جگه له‌وه بێ كاره‌با و ئاوی ته‌نگی پێ هه‌ڵ چنیووین". ئازاد له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه به خراپی بارودۆخی ئه‌منیش ده‌كات:" رفاندن و كوستن بوونه‌ته رووداوی رۆژانه، ئه‌وه‌ش هانده‌ره خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان كۆچ بكات".
له‌لای خۆشیه‌وه ئه‌ردۆغان كاڵكان، به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستن له كۆمسیۆنی په‌نابه‌ران UNHCR له خاڵی سنووری سحێلا ده‌ڵێت " له 15 مانگی رابردوو، هه‌رێمی كوردستان بڕیاری كردنه‌وه‌ی سنووری دا. له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی سنوور رۆژانه 4 – 5 هه‌زار په‌نابه‌ر ده‌گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان. به‌ڵام به‌م دوایه ئه‌و ژماره‌یه له كوورتی داوه، رۆژانه‌ی 1500 كه‌س ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن".
كاڵكان ده‌رباره‌ی په‌نابه‌ران زیاتر له كامه شار و شارۆچكه‌ی رۆژئاوای كوردستانن؟ ده‌ڵێ:" زۆربه‌ی په‌نابه‌ران خه‌ڵكی حسكێ و قامیشلۆنه ".
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی UNHCR ئاماژه به هۆكاره‌كانی ئاواره‌بوونی كوردانی سوریا ده‌كات "زۆربه‌ی په‌نابه‌ران به‌هۆی سه‌ختی ژیانی ئابووری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی و كاره‌با روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. ئێمه‌ش به‌هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند رێكخراوێكی تر پێشوازیان لێده‌كه‌ین".

No comments:
Post a Comment