Pages

Ads 468x60px

15 Sept 2013

ئیسرائیل به‌ ئاگاهیه‌وه‌ پێشوازی له‌ ڕێکه‌وتنی واشنتۆن و مۆسکۆ ده‌کات


ئیسرائیل به‌ ئاگاهیه‌وه‌ پێشوازی له‌ ڕێکه‌وتنی واشنتۆن و مۆسکۆ ده‌کات.

ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ به‌ ئاگاهیه‌وه‌ هیواکانی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ به‌رامبه‌ر ڕێکه‌وتنی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ڕوسیا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 چه‌که‌ کیمیاییه‌کانی سوریا له‌ناوببرێن. 
به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت هیواداره‌ ئه‌م پلانه‌ پاڵنه‌رێک بێت بۆ وڵاتانی جیهان تا ئێران ڕابگرن له‌وه‌ی چه‌کی ناوکی دروست بکات.

ئیسرائیل له‌وبڕوایه‌دایه‌ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌وڵی دروستکردنی چه‌کی ناوکیدایه‌ و به‌و شێوه‌یه‌ باس له‌ بڕیاری کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات که‌ تاقیکردنه‌وه‌یه‌که‌ بۆ ئێرانی هاوپه‌یمانی حکومه‌تی سوریا.

شیمۆن پێرز، سه‌رۆکی ئیسرائیل پێشوازی له‌و ڕێکه‌وتنه‌ کرد و ده‌ڵێت به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا هیچ بژاره‌یه‌کی نییه‌ ته‌نها وابه‌سته‌بوون نه‌بێت به‌ ڕێکه‌وتنه‌که‌وه‌ و له‌ ده‌می هێرشی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاشدا ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێکه‌وتنه‌که‌ شکستی هێنا ئه‌وا پێویسته‌ ببێته‌ وانه‌یه‌ک بۆ ئێران.

به‌شێکی تری سیاسه‌تمه‌دارانی ئیسرائیل گه‌شبین نین و به‌ گومانه‌وه‌ له‌و ڕێکه‌وتنه‌ی ئه‌مریکا و ڕوسیا ده‌ڕوانن و ده‌ڵێن به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د جێی باوه‌ڕ نییه‌.

وه‌زیری کاروباری موخابه‌راتی ئیسرائیل ده‌ڵێت پلانه‌که‌ خێرایی پێوه‌ دیار نییه‌ و ده‌شێت له‌و ماویه‌دا حکومه‌تی سوریا به‌شێک له‌ چه‌که‌ کیمیاییه‌کانی بشارێته‌وه‌.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1750169.html

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates