Pages

Ads 468x60px

6 Sept 2013

رژیم ئیران یەکی لە منالیلە یارسان وە ناوە غەریب مورادی ئیعدام کرد لە شاری کرماشان


رژیم ئیران یەکی لە منالیلە یارسان وە ناوە غەریب مورادی ئیعدام کرد لە شاری کرماشان

هەواڵی لەسێدارەدانی براکەم لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە ژیانمی هەژاند
هەواڵی ئیعدامکرانی براکەم بەدەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانم بیست. کاکم کە ناوی موحەمەد غەریب موردای و لەدایکبووی 22ی مای 1974ی شاری کرماشانە، بە شێوەیەکی نهێنی لەسێدارەدراوەو چەند ڕۆژ دواتر هەواڵەکەی بە بنەماڵەکەمان ڕادەگەیەنن. کاکە غەریبی برام، ماوەی چوار ساڵ و نیوی لە زیندانی تاریکی تاریکپەرەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بەتۆمەتی کوردایەتیکردن بەو پەری ئێش و ئازارو ئەشکەنجەوە بەسەربرد. 

مردنی نائاسایی ئەو، غەریبی و خەمی چەند بەرامبەر کردم. مەرگی ئەو، هیواو ئاواتی چەند ساڵەمی لەناوبرد، کە بینینی دووبارەی ئەو و گشت بنەماڵە ئازیزەکەم بوو بە ئازادی.
مردن قسمەتی هەموومانە. گەر مرۆڤ مردنی ئاسایی بمریت، زۆر سروشتییەو خەم و خەسارەکەشی کەمترو سروشتیترە، بەڵام گەر مردن نائاسایی بوو، ئەوا دەبێت بگوترێت ئەو مەرگە کارەسات و تراژیدیایە ڕێک وەک مردنی غەریبی برام بەهۆی لەسێدارەدرانیەوە. ئایا ئەوە تراژیدیاو کارەسات نییە کە تەنانەت مۆڵەتی ئەوەشم نییە، گریان و خەمی خۆم تێکەڵ بە بنەماڵەکەم بکەم و، بەشداری بەخاک سپاردن و پرسەی برای جوانەمەرگم بم!؟
ئەمڕۆ هاواری ویژدان، دەنگی هەژانی رۆح و فرمێسک ڕژاندن، وێستگەی ژیانی پڕ لەتەنیایی و غوربەتی تەنیومەتەوە. بەهیچ جۆرێک ناتوانم هەستی لەدەستدانی ئازیزترین کەسی ژیانم دەرببڕم. من لە تەنیایی و دەربەدەری وڵاتی نەرویجدا، سوپاسگوزار بووم بەوەی وێرای ناخۆشیەکانی ژیان و دوورکەوتنەوەی بەناچاری، ئاسایش و ئەمنیەتم هەیە. بەو هیواو خەونەوە خۆم زیندوو ڕادەگرت، کە لە دواڕۆژدا، بەسەربەرزی و سەربەستییەوە، کاکە غەریبی برام و بنەماڵەی جەرگ سووتاوەکەم لە ئامێز دەگرم. غافڵبووم لەوەی هەڕەشەکانی ڕژیم بۆ لەسێدارەدانی غەریب، دەبێتەوە راستیەکی تاڵی ژیان، و چەند مناڵ بێ باوک، براژنێک بێ هاوسەرو، دایکێک جەرگ سووتاوو، باوکێک دڵ وێران و، من و براو خۆشکەکانیشم خەمباری هەمیشەیی دەکات. غافڵبووم لەوەی کە وێستگەی ژیانم، براکوژران و جەرگ سووتانی تێدایە، ئەویش لە غوربەتی پڕ لە تەنیایی و لە دووری گشت ئەو ئازیزانەی کە خۆشمویستوون و بەناجار جێمهێشتوون.
سەر چاوە پیجە شاروخ موردای برای کاک غەریب مورادی کە وە لایەن رژیم ئایم کوش کۆمار پەتو سیدارە ئیران ئێعدام کرا

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates