ڕه‌هه‌ندی پێشهاته‌کان:ئێران و کاردانه‌وه‌ی به شیانی په‌لاماری له‌شکری ئه‌مه‌ریکا به‌دژ سوریا.
رۆژنامه‌ی واڵ ستریت جورناڵی ئه‌مه‌ریکایی ڕۆژی هه‌ینی ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکرده‌وه، تیایدا نووسراوه ده‌زگا هه‌واڵگریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندیـیه‌کی نێوان قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسـدارانی ئێران و ڕابه‌رانی میلیشـیا شیعه‌کانی عێراقیان گرتووه که تیایدا ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی ئێران داوای لێکردوون خۆیان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌بکه‌ن ئه‌گه‌رهاتوو هێرشی کرده سه‌ر سوریا
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاماده نه‌بوو هیچ لێـدوانێـک له‌م باره‌یه‌وه بدات، به‌ڵام هه‌ر له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه ئاگاهی به‌و ئه‌مه‌ریکایـیانه داوه که له عێراقن زیاتر وریای خۆیان بن.
هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاماده نه‌بوو هیچ لێـدوانێـک له‌م باره‌یه‌وه بدات، به‌ڵام هه‌ر له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌وه ئاگاهی به‌و ئه‌مه‌ریکایـیانه داوه که له عێراقن زیاتر وریای خۆیان بن.
ڕۆژی هه‌ینیش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه داوای له دیـپـلۆماته ناسه‌ره‌کیـیه‌کانی خۆی له لوبنان کرد ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
پـرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا ئێران ده‌یه‌وێت به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ و له ڕێـگه‌ی کۆمه‌ڵه‌کانی لایه‌نگری له ناوچه‌که له به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بدات؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی ڕه‌هه‌ندی پـێشـهاته‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه بو که موعته‌به‌ر شیروانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کانیش ئه‌م به‌ڕێزانه بون:
ئیدریس ئه‌حمه‌دی، شـاره‌زای سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر ئێران و لێـکۆڵه‌ر له زانکۆی سـتۆکهۆڵم.
عه‌بدوڵڵا حیجاب، شـاره‌زای کاروباری ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
No comments:
Post a Comment