سوریا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازیدا.
له‌درێژه‌ی به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسێی چه‌كی كیمیاوی ناوچه‌ی غووته‌ی شه‌رقی له ریفی دیمه‌شق، جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئاشكرایكرد، تا ئێستا حكومه‌تی 10 وڵات ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شداریكردن له هێرشه پێشبینكراوه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر سوریایان پیشانداوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه بڕیاری هێرشه سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ر سوریای په‌سه‌ندكرد.
گیرهاڕد شیندله‌ر، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی وڵاتی ئه‌ڵمانیادا، یه‌كێك له نوێترین و پێده‌چێت هه‌ستیارترین زانیاریه هه‌واڵگرییه‌كانی تایبه‌ت به دۆسێی چه‌كی كیمیاوی غووته‌ی شه‌رقی سوریای خسته‌ڕوو.
شیندله‌ر، پێیوایه، سوپای حكومه‌تی سوریا چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێناوه، هۆكاری ئه‌و ژماره زۆره‌ش له قوربانیان بۆ هه‌ڵه‌یه‌ك له رێژه‌ی پێكهاته ژه‌هراوییه‌كانی ناو غازه كیمیاوییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاشكراشیكرد، ته‌نها پسپۆره‌كانی سه‌ر به رژێمی ئه‌سه‌د غازی كیمیاوی له جۆری سارینیان هه‌یه و ته‌نها ئه‌وانیش توانای تێكه‌ڵكردنی ئه‌و غازه و پاشان دانانی له مووشكه‌ی بچووكی له‌جۆری 107 ملمییان هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ردا، ئۆپۆزسیۆن به وته‌ی شیندله‌ر، توانای هه‌ڵمه‌تێكی ئاله‌و جۆره‌ی نیه.
واشنتۆن، به‌ر له ئه‌ڵمانیا خۆی له دوودڵی و گومانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به‌و دۆسێیه، هێنایه ده‌ره‌وه.
ئۆباما و گه‌نجانی كۆشكی سپی، ئه‌ركی بڕیاردان له‌سه‌ر وه‌شاندنی مووشه‌كه‌كانی كروزیان خسته ئه‌ستۆی كۆنگرێسی وڵاته‌وه.
لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆنگریسیش ، پرۆژه بڕیاری لێدانی سوریای په‌سه‌ندكرد، ئه‌مه‌ش رێگه ده‌دات پرۆژه بڕیاره‌كه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له 9 ی ئه‌م مانگه‌دا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدرێت، جۆن كیری، سكرتێری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئاشكرایكرد، هه‌ر له ئێستاوه 10 وڵات ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوكاریكردنی ئه‌مریكا پیشان داوه، حكومه‌تی روسیاش له‌سه‌ر زاری ڤلادیمیر پوتینی سه‌رۆك هه‌روه‌ها سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئاشكرایكرد، مۆسكۆ نایه‌وێت به‌هۆی سوریاوه له شه‌ڕی ناوچه‌كه تێوه‌گلێت.
پاریس، له‌سه‌ر زاری ژان مارك ئیرۆلیت، سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا، به‌شداریكردنی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی دژ به ئه‌سه‌د، به ئه‌رك و ته‌نها رێگه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، فه‌یسل موقداد، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا هه‌ڵوێستی فه‌ڕه‌نسا به شه‌رمه‌زاری وه‌سفكرد و هه‌روه‌ها پاریس به ژێرده‌سه‌ی واشنتن پێناسه‌كرد.
له‌چاوه‌ڕێی گردبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی 20 له سان پترسبێرگ ی روسیا، باراك ئۆباما، سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه هاوپه‌یمانه‌كانه له گه‌شته ئه‌وروپییه‌كه‌یدا، به‌مه‌به‌ستی شه‌رعییه‌ت دان به مووشه‌كه جوانكارییه‌كانی.

No comments:
Post a Comment