Pages

Ads 468x60px

29 Sept 2013

ورده‌كاریی ته‌قینه‌وه‌كانی‌ هه‌ولێر


ورده‌كاریی ته‌قینه‌وه‌كانی‌ هه‌ولێر

كاتژمێر 1 و سی‌ خوله‌كی‌ دوای‌ نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ئاسایشی‌ گشتی‌ شاری‌ هه‌ولێر رویاندا و به‌هۆیانه‌وه‌ به‌پێی‌ ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 6 كه‌س كه‌ زۆربه‌یان ئاسایشن كوژراون و 36 كه‌سی‌ تریش برینداربوون.

به‌وته‌ی‌ په‌یامنێرانی‌ ئێن ئاڕ تی‌ له‌ شوێنی‌ روداوه‌كه‌، ته‌قینه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م له‌به‌رده‌م ئاسایشی‌ گشتی‌ هه‌ولێر ته‌قیوه‌ته‌وه‌، پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش و  هاوڵاتیان چونه‌ته‌ سه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م و له‌وكاته‌دا ته‌قینه‌وه‌ی‌ دووه‌م رویداوه‌ كه‌ به‌وته‌ی‌ شایه‌تحاڵه‌كان له‌ڕێگه‌ی‌ ئامبوڵانسه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌.

دواتریش ته‌قینه‌وه‌ی‌ سێ یه‌م له‌به‌رده‌م ئوتێل سه‌فیرو له‌نزیك شوێنی‌ ته‌قینه‌وه‌كانی‌ دیكه‌ روویدا.

سه‌باره‌ت به‌ كوژراو وبرینداره‌كان، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ ئێن ئاڕ تی‌ راگه‌یاند: به‌هۆی‌ هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌، شه‌ش كه‌س كوژراون و 36 كه‌سی‌ تریش برینداربوون.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كان، پارێزگاری‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كان خۆكوژی‌ بوون، پاش ته‌قینه‌وه‌كان ده‌نگی‌ ته‌قینه‌وه‌ بیستراوه‌، چوار كوژراوه‌كه‌ش سه‌ر به‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ هه‌ولێر بوون، ده‌شڵێت، هێزێكی‌ ئه‌منی‌ زۆر ره‌وانه‌ی‌ وێنی‌ روداوه‌كه‌ كراوه‌ و ڕه‌وشی‌ ئه‌منی‌ شاری‌ هه‌ولێر و شوێنی‌ ته‌قینه‌وه‌كان كۆنترۆڵكراوه‌.

دوابه‌دوای‌ ته‌قینه‌وه‌كانیش ئاسایشی‌ هه‌ولێر، له‌راگه‌یه‌نراوێكدا داوای‌ له‌ هاوڵاتیانی‌ شاره‌كه‌ كرد، نزیك شوێنی‌ روداوه‌كه‌ نه‌كه‌ونه‌وه‌، چونكه‌ به‌وته‌ی‌ ئه‌وان زانیارییان پێگه‌یشتوه‌، ته‌قینه‌وه‌ی‌ دیكه‌ به‌ڕێوه‌یه‌ و، گومان ده‌كرێت روبده‌ن.
http://nrttv.com/dreje.aspx?jimare=34810

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates