دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی: ترسی من له ئۆپزسیۆنی سوریا که‌متر نییه له‌و ترسه‌ی له به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د هه‌یه.
سه‌رۆک ئۆباما له په‌یامه‌که‌ی سوریایدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد وه‌ک سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئاماده‌یه بۆ لێدانی سوریا پاش ئه‌وه‌ی کۆنگرێسی ئه‌مریکا بڕیار ده‌دات.
سه‌رۆک ئۆباما له په‌یامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به ڕۆژێکی دیاریکراو نه‌کرد بۆ ئه‌و لێدانه ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت گوتی له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ یان به‌یانی یان مانگێکی تر بێت.
دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌وبڕوایه‌دایه تا ئه‌و ده‌مه‌ی ئه‌و هێرشه چاوه‌ڕوانکراوه ده‌کرێت، حکومه‌تی سوریا ده‌که‌وێته بواری سود وه‌رگرتن له کات و هه‌ر دوورخستنهوهیهکیش له لێدانی حکومه‌تی سوریا به به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌که‌وێته‌وه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر نه‌بی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات به‌ڵێ ڕوسیا قایل نییه به‌و هێرشه سنورداره به‌ڵام پێده‌چێت چاوی خۆی لێ بنوقێنێت وه ده‌شڵێت له‌وانه‌یه ئاگری ئه‌و شه‌ڕه په‌ره بسه‌نێت و وڵاتانی ناوچه‌که‌ش بگرێته‌وه وه‌ک ئوردون و ئیسرائیل.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
وتووێژ له‌گه‌ڵ دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی
http://www.dengiamerika.com/content/article/1741364.html
No comments:
Post a Comment