رۆژێک ژیانی ئازاد لە عومرێک ژیانی کۆیلەیەتی بەنرختردەبینم ، ژیان گەر ئازاد نەبێت لەبیرکردنەوە ،لەنوسین، لەگوفتار ، لەکردار، لەخواردن و خەوتن لە پۆشین و دەربڕین نەک ژیان نیە مردنێکی بێنرخە، مرۆڤ ئازاد دەبینم هەرشتێک بکات کە دڵیپێی خۆش بێت وخەندە بخاتە سەر لێوەکانی و دڵی پێی ئارام بێت بە شەرتێک زەرەری بۆ کۆمەڵگای بەشەری نەبێت و دەرەوەی یاسای ئینسانی نەبێت، مرۆڤێک بە ڕامان و هەست و تێگەیشتنی خۆی راستینەی خۆی کەسایەتی خۆی پێک نەهێنێت خۆی نیەو بەکاربراوە، ئازادی بەو مانایە ناڵێم ئەوەی پێمان خۆشە بیکەین بەڵکوو ئەوەی حەقمانە بیکەین مەبەستمە، دونیانەدەستکردی فارسە، نەعەرەب وە نە ئوروپی و ئەمریکایشە بەڵکو
دونیاموڵکی مرۆڤە وە لەهەرشوێنێک مرۆڤ پێی خۆش بێت دەتوانێت بژیت.
ئاشقی سەربەخۆی فکریم وەکەسێک ئەوئەسڵە نەپارێزێت دورلەجەوهەری مرۆڤی سروشتی سەیری دەکەم. راستگۆی و هاوکاری ئینسانی بە ئەخلاق دەزانم و کەسێک رچاوی نەکات تێ نەگەشتن لە ژیانی راستی مرۆڤی دەبینم . هەموو کەسم خۆش دەوێت بەشەرتێک خۆشەویستی بەرانبەر بەمرۆڤەکان و ژیان هەبێت، لەکەسێک بێزار نابم گەر بزانم نازانێت کەهەڵەدەکات بەڵکوبە هەڵەی دەزانم کەهەڵەکانی دەستنیشان نەکەم وهاریکاری نەکەم بۆچاکسازیان، هیچ دەردێک بێ دەرمان نابینم وە هیچ کێشەیەکیش بێ چارەسەر، کلیلی هەر وڵامێک و دەرباز بوون سەرکەوتن بۆ هەر قۆناغێک تێگەشتنە، خەڵکی وە خاکی جەوهەری راستی ژیان کردنی هەرتاکێک. خزمەت کردن بەگەلەکەم وەمرۆڤایەتی بە ئەرک دەزانم وە ماندوبونیش لەو ڕێگایە ویژدانم ئاسودە دەکات. لەهەرکاتو ساتێکدا بزانم کە کەسایەتی و بیرکردنەوەو ژیان پێویستی بە گۆڕانە بێیەک و دوو خۆم نوێ دەکەمەوەو بە دوای ڕاستیەکان دەکەوم، بێهەڵوێستی بەرانبەر بە زوڵم و گەندەڵی سیاسی بێویژدانی بەرانبەر گەلەکەم دەبینم و ئەر مرگیش نسیبم بێت بێدەنگ نابم........... ئاواتم سەرکەوتنی هەموو ئەوانەی شایەنی سەرکەوتنن...تاریق یوسیفی
No comments:
Post a Comment