ئەمڕۆ بۆ چوارەمین ڕۆژە کە ئاگر لە دارستانەکانی گوندەکانی: بێلوو، بناوەچڵە، مەحمەوە بەردەوامەو، ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا دەستەدەستە بە شەوڕۆژ سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، ئاگرەکە هێندە مەزنە کە گرووپی شەوانە و ڕۆژانە جیاکراوەتەوە، هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئاگر هێشتا هەر بەردەوامە. مەخابن لەلایەن هیچ ئۆرگانێکی دەوڵەتی و ناوەندە مەدەنیەکانەوە یارمەتی نەدراون، بە تەنیا لەگەڵ گوندنشینان لە نێو گڕکان و بلێسەی ئاگردا ماونەتەوە.
دوێنێ پێنجشەممە ڕێکەوتی 1392/6/14ی هەتاوی ژینگەی گوندەکانی: بنیەر لە جانەوەرەی مەریوان، پیران لەسەر سنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بێلوو و بناوەچڵەو مەحمەوە لە خاوومیراوای مەریوان ئاگری تێبەردرا.
بە پێی ئامارەکان، ڕێژەی ئاگرەکانی مەریوان و سەوڵاوا گەیشتە 185 ئاگر.
لە دەستپێکی وەرزی گەرماوە تا ئێستا بڕی زۆری دارستان و ژینگە سووتاوە کە لە 3000 هیکتار ( 12000 دۆنم) تێپەڕی.
No comments:
Post a Comment