Pages

Ads 468x60px

15 Sept 2013

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌گاته‌ ئۆرشه‌لیم


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌گاته‌ ئۆرشه‌لیم

جان کیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ئۆرشه‌لیمه‌ و تا په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی دۆسێی قه‌یرانی سوریا بۆ به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل باس بکات.

به‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌یان به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهۆ گوتی هیواداره‌ ڕێکه‌وتنه‌ نوێیه‌که‌ی نێوان ئه‌مریکا و ڕوسیا بۆ له‌ناوبردنی چه‌که‌ کیمیاییه‌کانی سوریا ببێته‌ مایه‌ی نه‌هێشتنی ته‌واوی عه‌ماری چه‌کی کیمیایی سوریا.

پاش سه‌ردانه‌ کورته‌که‌ی بۆ ئیسرائیل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڕوات بۆ پاریس و له‌وێش ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ کۆده‌بێته‌وه‌ هه‌ر بۆ باسکردنی سوریا.

ئه‌مڕۆش یه‌کشه‌ممه‌ وڵاتی چین بووه‌ دوایه‌مین وڵات پێشوازی له‌ ڕێکه‌وتنه‌که‌ی واشنتۆن و مۆسکۆ بکات.

له‌ بێژینگ ، وانگ وی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین به‌ هاوشانه‌ فه‌ڕه‌نساییه‌که‌ی گووت ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی له‌سه‌ر چه‌کی کیمیایی دیمه‌شق کراوه‌، پشێویه‌کانی ناو سوریا هێور ده‌کاته‌وه.

هه‌رچۆنێک بێت ڕێکخراوه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا ده‌ڵێن ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ درێژه‌ ناکێشێت.

ڕۆژی شه‌ممه‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ڕوسیا له‌ ژنێڤ ڕایانگه‌یاند گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر پلانی له‌ناوبردنی چه‌که‌ کیمیاویه‌کانی سوریا و یه‌کێک له‌ خاڵه‌کانی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ داواکردنه‌ له‌ حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د تا له‌ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا لیستێکی به‌رفراوانی چه‌که‌ کیمیاییه‌کانی بخاته‌ به‌رده‌ست.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1750171.html

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates