نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: هه‌ردوو لایه‌نی به‌شه‌ڕهاتووی سوریا تاوانی جه‌نگیان دژی مرۆڤایەتی ئه‌نجامداوه لە ئەو وەڵاتە
ئیسلامیە تووندرۆەکان لە لایەک و ئەرتشی رژیمی دیکتاتۆری سوریا لە لایەک خەلکی ئەو وەڵاتەیان کوشووە دەستیان بە تاوانی دژی مرۆڤانە کردوە
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایانگه‌یاند، هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای سوریا هاولاَتیانی مه‌ده‌نییان كوشتووه‌و نه‌خۆشخانه‌كانی بۆردومانكردووه له‌كاتی ئه‌نجامدانی هێرشی فراوانیشیدا بۆ گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ستی داون تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه.
ژماره‌یه‌ك لێكۆڵه‌ری پسپۆڕ له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤدا له‌نوێترین ڕاپۆرتیاندا ئاماژه‌یان بهوهداوهله ماوه‌ی نێوان 15 مانگی ئایار بۆ 15ی مانگی ته‌موزی ڕابردوودا هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌نێویاندا چه‌كداره ئیسلامییه بیانییه‌كان تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه، وه‌ك گولله‌بارانكردنی دهستگیركراوهكانو به‌بارمته‌گرتنی ژماره‌یه‌كی تر‌و بۆردومانكردنی چه‌ند گه‌ڕه‌كێك كه هاولاَتیی مه‌ده‌نییان تێدا نیشته‌جێ بوو.
له ڕاپۆرتی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا كه پاولۆ پینیرۆ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، هاتووه، هه‌ردوولایه‌نی بهشهڕهاتوووی سوریا تاوانی گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه، ئه‌وان ڕكابه‌ری یاسای نێوده‌وڵه‌تی دهكهنو له لێپرسینه‌وه باكیان نییه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ڕوبه‌ڕوی دادگا بكرێنه‌وه.
ڕاپرتهكه داوای كردووه قه‌یرانی سوریا به‌ڕێگه‌ی سیاسیی چاره‌سه‌ربكرێت‌و داواشیی له ولاَتانی تر كرد ڕه‌وانه‌كردنی چه‌ك بۆ سوریا بوه‌ستێنن چونكه به‌كارهێنانی چه‌ك له‌سوریا بۆته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌و به‌هۆیه‌وه یاسا نێ,ده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێلدهكرێن.
No comments:
Post a Comment