هاوار بازیان: ئه‌و سیستمه‌ی ئێستا له هه‌رێم کوردستان جێگیره به دڵی تورکیا و ئێرانه.
دیاره وڵاتانی دراوسێ له نزیکه‌وه چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن، ئایا شیانی هه‌یه ئه‌و وڵاتانه هیچ ڕۆڵێکیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌بێت؟
رۆژنامه‌وان هاوار بازیان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" بێگومان ئه‌و چوار وڵاته کاریگه‌ریان ده‌بێت و ده‌ست به‌رداریان ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنێک که بریاره له رۆژی شه‌ممه به‌رێوه بچێت، به‌ڵام ڕه‌نگه ده‌ستبه‌رداری ئه‌م جاره‌ی وڵاتان به تاێبه‌تی ئێران دهستبهردارێکی جیاوازتر له جاران بێت، جاران دهستبهردارێکی کلاسیک هه‌بوو له لایه‌ن وڵاتانی دراوسیهوه له باشوری کوردستان به‌ڵام ئێستا دهستبهردارێکی سیستماتیک هه‌یه، به‌و واتایه‌ی جاران ڕه‌نگه له رێگای بۆ نموونه پارته ئیسلامیه‌کانه‌وه به‌ڵام ئێستاکه هه‌ر له رێگای ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی که له باشوری کوردستانن زۆرتر له‌گه‌ڵ ئه‌وان پێکهاتوون و دهستبهردانهکه سنوورداره و ئه‌وان تا راده‌یه‌ک له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی سازشێکیان هه‌یه وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆماری ئیسلامیان پاراستوه بۆیه دهستبهردارهکهی کۆماری ئیسلامی وه‌ک جاران زۆر ئاشکرا نییه و تۆزێک سیستماتیک تره".
No comments:
Post a Comment