بیرێکی ئازادە دەتوانێت نیشتمانێکی ئازاد دروست بکات وە نیشتمانێکی ئازادیشە هاو وڵاتی ئازاد لە خۆ دەگرێت وئازادی ژیان کردن پێک دێنێت.
تاریق یوسفی
نیشتمانی ئازاد کۆماڵگای ئازاد دروست دەکات، کۆماڵگای ئازادیش ژیانی ئازاد بەرێوە دەبات، بۆ بەرێوە بردنی ژیانێکی ئازادیش جەوهەری تێگەیشتن لە ژیانی ئازادی پێویستە.
پرقیمەت ترین وە مەزنترین شت بۆ مرۆڤ ئازاد ژیان کردن وە ئازاد بیرکردنە چون مرۆڤ لە ئەساسیشدا بە ئازاد لە دایک بووە وە دەبێت بە ئازادیش ژیان بکات.
ژیانی ئازاد لە مەزنی وە پیرۆزی خۆیە بۆیە مرۆڤ خۆی بۆ فیدا داکات ئەگەر ژیان گەورە نەبوایە ئێمە ئەوهەمووە شەهیدەمان بۆ دەدا.
نیشتمانێکی کۆیلە وە داگیرکراو نە مرۆڤی ئازاد بە خۆ دەگرێت نە بیرێکی ئازادیشی لاناسراوە، واتە تاریک بینی وە پاش کەوتوی پێش دەکەوێت.
مرۆڤی بیرئازادیش لە نیشتمانێکی داخراو یا شوێنی تەنگ بیرتوانای ژیان کردنی نیە وە باڵ دەدات بۆئەو شوێنانەی کە هاوپۆلی خۆی لێیە. نموونە هەمووئەوکەسایەتی سیاسی وە ئازادی خوازانەن کە بەهۆی پاش کەوتوی وە رێگانەدانیان بە باوەری خۆ واتە ئازاد ژیان کردن لە شوێنی لە دایک بونیان نەماون ودەربازی وڵاتانی دەرەوە یاچونەتە سەنگەری خەبات بۆدەستەبەرکردنی ئەومافانەیان.
نیشتمانی ئازادیش بێ هاوڵاتی ئازاد بونی نیە وزیندانە.
مرۆڤێکی ئازاد کۆیلەبون قەبوڵ ناکات وهیچ هێزێکیش نیە بتوانێت ئیرادەی بشکێنێت وبیری بروخێنێت.
مرۆڤی بیرئازاد واتە کەسایەتی راستی وحەقیقەت ژیان کردن ، بۆیە تەسلیم بوونی نیە وە لە بەرانبەرهەرتوندوتیژیەک راوەستە دەکات وتێکۆشانیش دەکات بۆئیسپات کردن وبەجێ کردنی باوەری.
چەکی دەستی بیرمەندێکی ئازاد قەڵەم وە بیرکردنەوە وچالاکییە بۆئازادی بەکۆمەڵگا بوون.
مرۆڤی ئازادی خوازوە بیرمەندی ئازاد بێ هەڵوێست نیە،واتە بۆبەرێکخستنی گەلی خۆی وە ئینسانیەت دەبێت تێکۆشانی هەبێت.
خەباتکاری ئازاد وبیرجوان بۆ خستنە ناوبیری ئازادی خوازی وجوان ژیان کردن بە کۆمالگا بێ وەستان دەبێت لەتێکۆشان بێت لەبەرئەوەی تێکۆشەری بیرحەق وئازادی خواز ویژدان دارە کاتێکیش ژیانی کۆماڵگا لە هەڵە بوون وکۆیلەیەتیە دەبێت ئەرکی ویژدانی خۆی پێک بهێنێت.
داری ئازاد بەری ئازاد بەرهەم دێنێت بیری ئازادیشە ئازادی دەخولقێنێت.
لە کەسایەتی ئاغا.مەلایا قەشە یا سەرۆک عەشیرەت شتێک بەناوی بیرکردنەوەی ئازاد وجودی نیە ونامۆیە چون ئەرکی ئەوان وزهنیەتی ئەوان بۆ کۆیلە بوون وتەسلیم کردنی ئیرادەی مرۆڤە بە خۆیان.
هەردەوڵەتێک یا هەرحیزبێک وە یا کۆمەڵگایەک پاشکەوتوبویائەوەی کۆیلەبوو بێ گومان لە منداڵدانی خۆیدا کۆیلە ومرۆڤی ئەسیرپەروەردە دەکات بۆیە مانەوە لە شوێنی واهەڵبژاردنی ژیانێکە کە شایستەی مرۆڤ نیە.
مرۆڤ کاتێک بیری ئازاد بێت لەزیندانیشدابێت ئەوەدەتوانێت بەئازاد بژێت چون ئەقڵی ئازادە وە ئامادەیشە لەپێناوە قوربانی بدات وەیاخۆی بکات بە قوربانی. بەڵام کاتێک بیرئەسیربووخۆشترین شوێنی ژیانی بۆ دابین بکە هەروەک دیلێک لەزیندانە. نمونەش
نێلسۆن ماندیلامان هەیە بە پا باند بون بەباواروە بیری خۆی بیست وحەوت ساڵ لە زیندان دابووخەتی تەسلیمیەتی قەبوڵ نەکرد ولە زیندانیش هێزی ئافراندنی دەدا بە گەلی خۆی.
بەرێزعەبدوڵا ئۆجەلان بۆدوازدا ساڵ دەچێت لە زینداندایە چون ئیرادەی ئازادە لە زیندانیش بە ئازادی دەژیت.لە ماوەی ئەودوازدا ساڵا سێزدە پەرتۆکی نوسیوە کە شاکارترین وبەنرخترین کتێبەکانی دنیا دێنا ناسین. لە زیندان گەلی خۆی دەپارێزێت وچاوەدێری هەڵسوکەوتی داگیرکەردەکات ولەهەرپیلانێک گەلی خۆی هۆشیاردەکاتەوە. بەم بیرمەندانە دەگوترێت جەوهەری راستی ژیان کردن وخۆناسین.
بیرمەندی ئازادیش ئەوەی کە حەقەدەیکات وەدیڵێت نەک ئەوەی کەمەیلیە بیکات وبیڵێت.
پاراستنی ئەخلاقی مرۆڤایەتی وناسینی پرینسیپی مرۆی وژیان کردن لەوچوارچێوە ئازادی راستەقینەیە.
گەندەڵی رۆشنبیری .
هەندێک رۆشێنبیرهەن کە زۆرخۆیان ماندودەکەن بۆ ئەوەی زانیاری وەر گرن وە لە دنیاتێبگەن بەڵام بە جێگای ئەوەی ئەرکی خۆی بناسێت واتە ئەوزانیاریانەی کەدەستی خستوە بە چواردەوری ببەخشێت وهەوڵی ئەوە بێت کۆمەڵگاش لەوتێگەیشتنە بێ بەش نەکات وبۆپێشکەوتنیان خۆی ماندوبکات بە داخەوە کەڵکی نابەجێی لێ وەردەگرێت وەک ئەوەی من زیاتردەزانم کەسی کەم زان گۆڵ بدەم وبیانکەم بە کۆیلەی خۆم. یانی چون من لەتۆزیاتردەزانم دەبێت ببم بە ئاغای تۆ. من دەبێت پێشرەوبم ئێوەش شوێن کەوتوی من. قسەی من نەبێت هێ کەس قەبوڵ نەکردن، ئەمە ناشیرینترین دیاردەیە کە پێی دەگوترێت گەندەڵی رۆشنبیری.
واتە لە ئەساسدا رۆشنبیردەبێت رێ نشان دەربێت بەڵام دەبێت بە رێ وێران کەروخۆفەرزکردن.
وک چۆن گەل کەس یاکەسانێک هەڵ دەبژێرن کە خزمەتیان بکات بەڵام دەبێت بە فەرمان دەر و بریاردەر. ئەرکی بەرپرسیارێتی یانی ئەوەی خۆی بکات بە پلەکانەیەک بۆچونە سەرەوەی کۆمەڵگا نەک کۆمەڵگابکات بە پلەکانە بۆچونەسەرەوەی خۆی. ئەرکی بەرپرسیارێتی خزمەت کردنە نەک خەڵک لە خزمەت خۆنان. بۆیە ئەوجۆرە رۆشنبیر وە بەرپرسانە نەخۆشیەکی کوشندەن وکۆمەڵگا بەرەوهەڵدێر دەبەن ورێگای پێشکەوتن کوێردەکەن. ئەوجۆرە کەسایەتیانە مادام بەرژەوەندی کۆمەڵ دەکەنە قوربانی بۆتاکی خۆیان دەتوانین بڵێین تاریک بین وە مونافقیشن. مادام رێگرن لەبەردەم پێشکەوتنی کۆمەڵگا وە بە چاوی سوک سەیری دەکەن بێ گومانیش هەرکات بۆی بلوێ خاکیش، نیشتمانیش دەفرۆشێت بۆبەرژەوەندی خۆی چون زهنیەتی لە سەربنەمایەکی پوچ بنیاد ناوە.
رۆشنبیری حیزبی.
لەنێوئەحزاب وە رێکخستنە سیاسیەکانیش کەم نین ئەوانەی کەئیدعای رۆشنبیری دەکەن وخۆیان بە دەم راستی گەل دەزانن، دیارە رۆشنبیری راستی دەتوانێت ئەندام وە یا باوەرداربە ئیدۆلۆژیەکیش بێت بەڵام بە شەرتێک لەسەربنەمای رۆشنبیری خۆی راوەستەبکات وهێڵەکانی بپارێزێت.
بۆنمونە ئایا رۆشنبیری حیزبی ئامادەیە ئەگەرکەم وکۆری یا ناعاداڵەتێەک لە حیزبەکەی دەرکەوت وبینی بە دەنگ بێت،
ئایا گەندەڵی ماڵی یا ئەخلاقی لە حیزبەکەی روی دا قەبوڵی ناکات
ئایا سیاسەتێک کەلەبەرژەوەندی گەلەکەی نەبوولە حیزبەکەی بێتە پیادە کردن دەنگی دەردێت. تاریق یوسفی
No comments:
Post a Comment