نامە مێژووییەکەی خالیدی کوڕی وەلید بۆ عومەری کوڕی خەتاب لەگوندی هێرۆی پشدەرەوە بۆ مەدینە
شەممە, 31 ئاب 2013 08:11
کوردستان و ئایینی ئیسلام(به‌شی بیست وپێنج)...
نوسینی: زەردەشت. ك. مکایڵی....
(امام واقدی به‌یه‌که‌م مێژوونوسی موسڵمان ناسراوه،موسای ابن عقهبهوه زانا بو به ژیانامه‌ی محه‌مه‌د)
واقدی ده‌ڵێت: دوای گرتنی قه‌ڵاکه‌ی میردانیکورو ته‌واوی ناوچه‌که که‌وته ژێر ده‌ستی موسڵمانی عه‌ره‌ب.ئه‌میر خالید نامه‌یه‌کی نوسی بۆ خه‌لیفه عمری کوڕی خه‌تاب ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌که‌یه:
بسم اڵلهالرحمان الرحیم له خالیدی کوڕی وه‌لیده‌وه بۆ جێنشینی پێغه‌مبه‌ر عمری کوڕی خه‌تاب ڕه‌حمه‌تی خوا ببارێت به‌سه‌رتانا ،من سوپاس گوزاری خودایه‌ک ئه‌که‌م که جگه له‌و هیچ که‌س شایه‌نی نیه هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌تی خوا بڕژێت به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رداو هه‌موو موسڵمانان له مه‌که‌و مه‌دینه له‌مهاجرو انسار .سوپاس بۆ خودا ناوچه‌ی مرگه و پشده‌رو دووگۆمان مان گرت‌و میره کورده‌کانمان کوشتوه له‌شکره‌کانیشیانمان ته‌فرو تونا کردوه خه‌لکی ناوچه‌که‌شمان گوێ ڕایه‌ڵ کردوه که نه‌وێرن به‌ره‌نگارمان ببنه‌وه بهمهرجهکانمان ڕازی بون ئێستا ئاڵای ئیسلام له‌م ووڵاته‌دا ده‌شه‌کێته‌وه پهرستگازهردهشتیهکانمان هه موو وێران کردوه له جێگه‌یدا مزگه‌وتمان بۆ دروست کردون.
ڕۆژی نوسنی ئه‌م نامه‌یه (یه‌ک شه‌مه بوو١٢ى ذي القعيدي سال٢١هجری )بوو.
له‌پاشان خالید نامه‌که‌ی پێچایه‌وه دایه ده‌ستی زبیری عه‌وام وفزلی کوڕی عباس وعبدالرحمانی کوڕی ئه‌بو به‌کری سدیق ٥۰ سه‌ربازی دانێ ڕه‌وانه‌ی کردن تاله سنوری کوردستان ده‌ر چوون به‌ره‌و مه‌دینه. دوای ئه‌وان ئه‌میر خالید سه‌ربازگه‌که‌ی کۆکرده‌وه که‌وته ڕێ به‌ره‌و دێهاته‌کانی کوێستان هه تا گه یشته دێیه‌کی گه‌وره که که‌وتبۆ به‌ینی دوو کێو له پشتی ئه‌ودێیه شاخێکی زۆر به‌رز هه‌بوو له ناو ئه‌و دێیه باخ‌و باخاتێکی زۆریان هه‌بوو ئاوێکی سازگاریشی به ناو دێکه‌دا ده‌هاته خواره‌وه ئه‌و دێیه ناوی هێرۆیه.
واقدی ده‌ڵێت: ئێمه به له‌شکرێکی گه‌وره‌وه به ناوچه‌که‌دا ڕه‌ت ده‌بوین پێش ڕه‌وی سوپاکه‌مان به چه‌ند ئاڵایه‌کی گه‌وره‌ی ئیسلامهوبوون له‌دووره‌وه که خه‌ڵکی دێکه هه‌رکه چاویان به ئێمه که‌وت به گه‌وره‌و بچوکه‌وه یه‌کسه‌ر هێرشیان بۆ هێناین. بوو به شه‌ڕێکی گه‌وره. هه‌رچه‌نده خه‌ڵکی گوندی هێرۆ سوپایان نه بوو به‌ڵام زۆر نهبهردانهو بێ سڵه‌مینه‌وه بهگژئهم له‌شکره گه‌وره‌یه‌دا چوون .
په‌لاماردانه‌که‌یان زۆ له ناکاو بوو. توانیان زیانێکی گه‌وره‌مان پێ بگه‌یه‌نن. به جۆرێک شه‌ڕیان ده‌کرد، ده‌تگووت خۆیان به‌خت ده‌که‌ن و به ته‌مانین جارێکی تر بژین.
گه‌وره‌ی دێ، که ناوی کراکر بوو، زۆر ئازا‌و چاو نه‌ترس بوو. ده‌هات و ده‌چوو به شمشێرێکه‌وه له ناوجه‌رگه‌ی شه‌ڕه‌که‌دا وره‌ی جه‌نگاوه‌ره‌کانی به‌رز ده‌کرده‌وه هاواری ده‌کرد: هۆ خه‌ڵکینه، ده‌تانه‌وێت سه‌رو ماڵ و دینه‌که‌تان ڕاده‌ستی عه‌ره‌ب بکه‌ن؟ ده‌تانه‌وێ کچه‌کانتان عه‌ره‌ب مامه‌ڵه‌یان پێوه بکه‌ن و ئابڕوتان به‌رن؟ ده‌ستی خۆتان بوه شێنن هه‌تا ده‌توانن لێیان بکوژن.
شه‌ڕه‌که، هه‌تا ده‌مه‌وئێواره درێژه‌ی کێشا هه‌تا زراری ئه‌زوور بهیهکهیەکی سه‌ربازیی تایبه‌ته‌وه هێرشی کردهسهرکراکر پاش شه‌ڕێکی زۆرله پشته‌وه زراری ئه‌زوور ڕمێکی لێدا و له سنگیه‌وه ده‌رچوو کراکری کوشت.
ئه‌وانه‌ی که مابوون، له خه‌ڵکی هێرۆ که ئه‌مه‌یان بینی وره‌یان بهرداوههڵهاتن. سوپای ئیسلام دوایان که‌وتن هه‌تا له ناو شاخه‌کاندا بڵاوه‌یان پێ کردن.
ئه‌و شه‌وه کۆمه‌ڵێک دیلیان هێنایه به‌رده‌م خالید ئه‌ویش داوای لێکردن که موسڵمان بن، ئه‌وانیش، قبوڵیان نه‌کرد. خالید، فه‌رمانی کرد هه‌موویان سه‌ر ببڕن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به نموونه بۆخه‌ڵکی ناوچه‌که که‌چیتر که‌س نهوێرت دژایه‌تی سوپای ئیسلام بکات ئه‌وه‌ی دژایه‌تی بکات به ده‌ردی ئاوایی هێرۆی ده‌به‌ین.
سوپاکه، دێکه‌یان تاڵان کرد و ئه‌وشه‌وه هه‌ر له‌وێ مانه‌وه. بۆ ڕۆژی دوایی، هه‌موو کوژراوه‌کانیان ناشت. لادێکه‌یان ڕوخاندو وێرانه‌یه‌کیان له‌دوای خۆیانه‌وه به‌جێ هێشت. دوایی خالیدم فه‌رمانی کرد سه‌ربازه‌کان خۆیان کۆبکه‌نه‌وه ڕوو بکه‌نه کوێستان.
له‌شکره‌که، که‌وتنه‌ڕێ. هه‌تا گه‌شتنه ناوچه‌یه‌کی ده‌شتایی یه‌جگار فێنک و خۆش له‌وێ دێیه‌کی بچوکی لێ بوو خه‌ڵکه‌که‌ی له ترسی عه‌ره‌به‌کان چۆڵیان کردبوو ڕویان کردبووه شاخه‌کان. خالید فه‌رمانی دا سه‌ربازگه دامه‌زرێنن. سێ ڕۆژ له‌و جێیه مانه‌وه تا ته‌واو ماندوێتیان ده‌رچوو. خالید نامه‌یه‌کی هه‌ره‌شه ئامێزی بۆ خه‌ڵکی سوسینان نوسی و داوای لێکردن که موسڵمان بن یان سه‌رانه بده‌ن. ئه‌گه‌ر هیچ کام له‌م مهرجانەتان قبوڵ نیه، ئه‌وا سه‌رو ماڵتان حه‌ڵالی ئێمه‌یه.
میری سۆسن که میری سوسینان بوو کاتی خۆی به له‌شکرێک یارمه‌تی مالکی ئه‌ژده‌ری دابوو دژی له‌شکره‌که‌ی خالید. بۆیه له توانای دانه‌مابوو چیتربهرهنگاری سوپای موسڵمان بێته‌وه. ناچار ڕازی بوو به مه‌رجه‌کانیان. خالید بەم هەواڵە، زۆر دڵخۆش بوو. فرمانی به سه‌ربازه‌کانی کردم ڕوبکه‌نه سوسینان و له‌وێ سه‌ربازگه هه‌ڵده‌ن.
سوپاکه ههرگهشتنه ئه‌وێ گه‌وره‌و بچوکی شاره‌که له ترسا هاتن به‌رو پیریان. خالید داوای له گه‌وره‌و بچوکی شار کرد په‌یمان نه‌شکێنن و پابه‌ند بن به مه‌رجه‌کانه‌وه ئه‌گه‌ر نا وانه‌یه‌کتان داده‌ده‌م هه‌رگیز بیرتان نه چێته‌وه. هه‌روه‌ها دبوایه خه‌ڵکه‌که ئه‌رکی به خێوکردنی سوپاکەی لهئهستۆبگرتایه. ئالیکیشیان بۆ ئه‌سپه‌کانیان دابین بکردایه.
ئه‌و ماوه‌یه که له‌شکری عه‌ره‌ب له سوسینان بوون ڕێگه‌ی هاتوچۆیان گرت له نێوان خۆیان و ناوچه‌کانی ڕۆژ هه‌ڵات تاکه‌س زانیاری نه‌بات بۆدوژمنهکانیان ده‌رباره‌ی سوپاکه یان.
ماوه‌یک له‌وێ مانه‌وه . خالید، هه‌واڵی بۆهات که له‌م ناوچه‌یه دا شارێکی بچوک هه‌یه ناوی شهباره میره‌که‌یان ناوی جاسومه. ڕازی نین موسڵمان ببن. خۆیان ئاماده کردووه بۆشه‌ر.
ئه‌م شاره بچووکه ئێستاش شوێنه‌واری ماوه ئێستا پێ ده‌وترێت ده‌شتی شوربه و ئه‌که‌وێته خوارووی شاری سه‌رده‌شتی ئێستاوه.
خالید که ئه‌مه‌ی بیست یه‌ک دوو جار شمشێره‌که‌ی ده‌رهێنا له کێلانه‌که‌ی و خستیهوە جێی خۆی و ووتی: شمشێره‌که‌م، تینوی خوێنه .
سه‌ربازه‌کانی کۆکرده‌وه و ڕووی کرده شاری شهباره بۆ ڕووبه ڕووبونه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌وشاره....,,,
چاوه‌ڕوانی به‌شی بیست و شه‌ش بن
سه‌رچاوه
فتوح سواد العراق محمد واقدی وه‌رگێڕانی عبدالعزیزواعظى
طبقات ابن سعد
کوردستان و ئایینی ئیسلام مه‌لا ڕه‌وف سه‌لیم حوێزی
گێڕانه‌وه‌ی به‌شێکی ئه‌و مێژووه له ده‌می خه‌ڵکی ناو چه‌که
بۆ خوێندنەوەی بەشەکانیتری ئەم نوسینە، ئەم لینکەی خوارەوە کلیك بکە:
No comments:
Post a Comment