بەداخەوە کە حیزبەاکانی کوردی لە بەرژەوەندی نەتەوایەتیدا هەلسۆکەوت ناکان بەریز بارزانی سنۆرەکانی باشوری کوردستان بە رۆەی رۆژئاوایی کوردستاندا دادەخات ئەمیش دژ بە بنەماکانی نەتەوایەتی کوردە ئەگر پارتی بەردوام بێت دەبێت چاوەروانی ئەویش بەکات کە کوردەکان نۆسران رۆناک بێرانی کورد هێرەش بەکەنە سەریان بە قەلم دوایی پشیامن دەبەنەوە بەریزانی پارتی
" هه‌رێمی كوردستانی سووریا له لوبنان گه‌وره‌تره"
02/01/2013
سەیریکی ئەم کیلپە بەکەن بەداخەوە پارتی خەریکە لە سەر داوای ئەردۆغان سنۆرەکانی باشوری کوردستان لە گەل رۆژئاوایی کوردستاندا تەلەبەندی دەکات
سه‌نته‌ری یاسا بۆ توێژینه‌وه و راوێژكاری یاسایی كه باره‌گاكه‌ی له ئه‌ڵمانیایه نه‌خشه‌یه‌كی جوگرافی هه‌رێمی كوردستانى سووریای بڵاو كرده‌وه و ئاماژه ده‌كا پانتایی خاكی ئه‌و هه‌رێمه له خاكی كۆمارى لوبنان زیاتره .
به‌پێی راپۆرتێكی ئه‌و سه‌نته‌ره كه باره‌گای سه‌ره‌كی له شاری بۆنی ئه‌ڵمانیایه، سنووری هه‌رێمی كوردی له گوندی (عه‌ین دیوار)ى سه‌ر به‌شاری دێركی پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی ئه‌وپه‌ڕی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ست پێ ده‌كا و به‌درێژایی هاوسنووری توركیا ده‌ڕوا تا ده‌گاته شاری ئه‌سكه‌نده‌رون.
نه‌خشه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی سووریا كه ئه‌و سه‌نته‌ره بڵاوى كردووه‌ته‌وه تێیدا پانتایی خاكی هه‌رێمه‌كه‌ی دیاری نه‌كردووه و ئاماژه ده‌كا كه له‌قۆناخی داهاتوودا ئه‌مه ده‌كه‌ن، به‌ڵام پانتایی خاكی هه‌رێمه‌كه له خاكی كۆمارى لوبنان زیاترە.
ژیان به‌درخان سه‌رۆكى سه‌نته‌ره‌كه ده‌ڵێ "هه‌رچه‌نده نه‌خشه‌كه ناكۆكه له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى ئیداری ئێستای ده‌وڵه‌تی سووریا، به‌ڵام به‌پێی نه‌خشه‌ی سیاسی و دیموگرافیای رۆژئاواى كوردستان كێشراوە.
به‌پێی ئاماری سه‌نته‌ره‌كه 3 ملیۆن كورد له سووریا ده‌ژین كه زۆرینه‌یان له شاره‌كانی باكووری ئه‌و وڵاته‌ن (رۆژئاواى كوردستان).
سەرچاوە: ئەلعەرەبییە
No comments:
Post a Comment