هاوینی داهاتوو، جارێکی دیکە گەلانی ئێران بانگهێشتی سەر سندووقەکانی دەنگدان دەکرێن تا بۆ جارییازدەیەم سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵبژێرن. بەپێی قانوونی بنگەهی ئێران، پۆستی سەرۆکایەتییکۆمار بەرزترین پۆستی دەوڵەتییە کە لەلایەن "خەڵک"ەوە دەستنیشان دەکرێ، بەڵام بە پێی هەمان قانوون،سەرکۆمار لە کۆمەڵێک دەستەڵاتی ناوخۆیی و دەرەکی بێبەش کراوە کە ڕاستەوخۆ، یانیش لە رێگای دامودەزگاپەیوەندیدارەکانیەوە، لەژێر چاودێریی "وەلی فەقیهـ" دا بەڕێوە دەچن کە بە دەستەڵاتی یەکەم دەزانرێ.
ئەوە لە لایەک و لە لایەکی دیکەشەوە، بەرئەندامەکانی پۆستی سەرکۆماری، بەر لەوەی بتوانن چانسیخۆیان لەلای دەنگدەران تاقی بکەنەوە، دەبێ سەرەتا بە ناو سیستەمێکی پێچەڵاوپێچی فیلتێرینگداتێدەپەڕێندرێن، کە سەرئەنجام دەرفەتی بەرئەندامەتی تەنیا بە وەفادارانی پلەیەکی سیستەمی کۆماریئیسلامیی ئێران ڕەوا دەبینێ.
بەو حاڵەش، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرکۆمار، لە لایەن زۆرێک لە چاودێرانی سیاسییەوە وەک رووداوێکیگرینگ چاوی لێ دەکرێ کە لە چەند دەورەی رابردوودا، بووەتە مەیدانی زۆرانبازیی باڵە جیاوازەکانی ناوسیستەم، زۆرانبازییەک کە لە سەردەمی ناسراو بە "دووی خورداد"دا گەشەی سەند و لە دوو دەورەیڕابردووشدا، بە تایبەت کاتێک "بزووتنەوەی سەوز" سەری هەڵدا، بە لووتکە گەیشت. ئەمانە هەمووی لە کاتێکدایە کە ئۆپۆزیسیۆنی دەرەوەی وڵات، هەڵبژاردنەکان بە "شانۆیەکی لەپێشدا رێکخراو" دەزانن و لە نزیک بەهەموو دەورەکانی ڕابردوودا، بێجگە لە هێندێک لایەنی زۆر دەگمەن، بە گشتی رێگای بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیانگرتۆتە بەر.
لە کاتێکدا کە فاکتەرە نێونەتەوەیی و هەرێمییەکان کاریگەرییەکی زیاتریان بەسەر ژینگەی سیاسیی ئێرانەوەهەیە، هەروەها لە کاتێکدا گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەو فۆڕمە نوێیە کە ناوچەکە خەریکەبەخۆیەوە دەگرێ، وێدەچێ کێشمەکێشەکانی ئەو دەورەیەی نێوان باڵەکان لە پێشوو قووڵتر و کۆماریئیسلامیی ئێرانیش وەک سیستەم، ڕووبەرووی هێندێک ئاستەنگ بکاتەوە کە چارەسەر کردنیان، بەبێپێداچوونەوەیەکی جدی بە فۆڕم و قەوارەی دەستەڵاتدا، حەستەم بێ.
بۆ شیکردنەوەی هەرچی زیاتری بارودۆخی هەڵبژاردنەکان و بەرچاوروونیی دەنگدەرانی کورد لە ئێران، "ناوەندینووچە و شرۆڤەی رۆژ" زنجیرە گوتوبێژێک دەگەڵ سیاسەتمەدارانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات رێک دەخا وبەنیازیشە هەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک لە پسپۆڕ و مافناسانی کورد بدوێنێ. ئەو وتووێژانە، لە سەرەتاوەوەک مێزگردێک بیریان لێ کرابۆوە، بەڵام لەبەر نەبوونی ئیمکانێکی ئەوتۆ، هەرکام لە سیاسەتمەدارتان بەجیادوێندراون بەڵام لەپێناو دروستبوونی هاوئاهەنگیدا، ناوەرۆکی پرسیارەکان یەک بابەتە ـ بەهێندێک جیاوازیی زۆرکەمەوە.

هاوینی داهاتوو یازدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری لە ئێران دەست پێدەکا، ئەوەرووداوێکە کە زۆر لە چاودێران بە لووتکەی کێشمەکێشی نێوان باڵەکانی کۆماری ئیسلامییدەزانن. بە وەبەرچاوگرتنی زەمینە حقووقی و حەقییەکانی بەشداریی دێموکراتیک لەو رووداوەدا،جێگە و پێگەی کورد و گەلانی دیکەی ئێران دەتوانێ چی بێ؟
عومەر ئیلخانیزادە: دەبێ بڵێم هەلبژاردنی سەرکۆماری لە ئێران ئەمجارەشیان کێشە و گرفتی دەبێ.ئەوجارە کێشەکە لە نێوان باڵی پاوانخواز دایە و سەرۆک کۆماری ئێستا، ئەحمەدی نیژاد سەرۆکایەتی لایەنێکلە کێشەکە دەکات. بەڵام من لام وانییە ئێستا ململانێی بەهێزترین لایەنەکان بێت. واتە لەو بڕوایە دام کاتیخۆی رەفسەنجانی و خاتەمی لە ئەحمەدی نیژاد بەهێزتر بوون، بەڵام رژێم لە دەورانی لاوازیی و دەسەلات لەحاڵی پەرتەوازەیی دایە و ئەو راستییە کێشەی ئەوجارەی زۆرتر زەق کردۆتەوە. لە لایەکی دیکەوە ئێران بە وردیلە ژێر چاوەدێری دایە و باڵی ئەحمەدی نیژادیش لەو دەرفەتە کەڵک وەردەگرێ و سیاسەتێکی پۆپۆلیستیگرتۆتە بەر، بەڵام ئەم دەوڵەتە دەسکەوتێکی نەبووە تا بتوانێ پاشەکشە بە روحانیەت بکات، بۆیە لەو باوەرە دامکە وەلایان دەنێن و ناهێڵن چیتر ئەم تاقمە دەوڵەتیان بە دەستەوە بێ.
لە وڵامی بەشی دووهەمی پرسیارەکەتان پێویستە بگوترێ هەروەک خۆتان ئاماژەتان بۆ کرد لە چوارچێوەیقانوونی ئەساسی و ویلایەتی فەقیهی ئەو رژێمەدا جێگایەک بۆ دێمۆکراسی و هەڵبژاردنێکی نیوە ئازادیشنییە. جێگەوپێگەی کورد و باقی نەتەوە بندەستەکانی دیکە مافخوران و سەرکوت و بوونە لە ئۆپۆزیسیۆندا. منهیچ درەبیجەیەک لە قانوونی ئەساسیدا نابینم تا لەوێوە بتوانرێ بەرگری لە مافی گەلان بکرێ. ئەسڵی ١٥ و١٩ نەک هەر کاریان پێناکرێ، ئەگەر کاریشیان پێبکرێ دەردێک لە نەتەوە بندەستەکان دەرمان ناکەن. دەکرێئەنجومەنێکی ئەدەبی و هونەری ئەم ئەسڵانە وەبیر بێنیتەوە تا کارێکی چکۆلە بکات، دەنا حیزبی سیاسی وبزووتنەوەی رزگاریخواز دەبی ئەوانە بە هەند وەرنەگرێ و دڵیان پێخۆش نەکات بۆ وەدەستهێنانی ماف. جیالەوانە داخوازیی گەلان و بە تایبەتی داواکارییەکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد لە ئاستێک دایە کە حەیفەبەو وردە شتانە لە باڵای کورت بکرێتەوە. بنج و بناوانی کۆماری ئیسلامی لەسەر دژایەتی دێمۆکراسی وژێردەستەیی گەلان و کپکردنی دەنگی خەڵک دامەزراوە و بە ئاکاری تا ئێستای، تەنیا رۆیشتن و نەمانی ئەورژێمە، نەک ساتوسەودا لەگەڵ کردنی، کارساز دەبێ.
ـ ئەو رەوتەی لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا لە لایەن ئۆپۆزیسیۆنی کوردییەوە گیراوەتە بەر، واتەبایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان، بە وەبەرچاوگرتنی ئەو بەشدارییە نیسبییە کە خەڵکی رۆژهەڵاتیکوردستان لە هەڵبژاردنەکاندا بوویانە، چەندە سیاسەتێکی دروست بووە؟
عومەر ئیلخانیزادە: پێموایە ئۆپۆزیسیۆنی کورد کارێکی باشی کردووە. راستە بەشداریی خەڵک تا رادەیەکبووە و ئەوەش چاوەروانکراوە کە لە سایەی حکومەتێکی دیکتاتۆر و هەڕەشەی نانبڕین، بەشێک لە خەڵک بچنەسەر سندووقەکانی دەنگدان. ئەگەر نیوەی زۆرتری خەڵکی کورد یان نیوەی بەشداریی نەکردبێ، کە بە بڕوایمن وابووە و ئامارە رەسمییەکان پڕن لە ساختەکاری، دەبێ نەتیجە وەربگرین کە سەرەرای دیکتاتۆری وزەبروزەنگ خەڵکێکی زۆر بەشدارییان نەکردووە. با بیر بکەینەوە ئەگەر ئۆپۆزیسیۆنی کورد بە جۆرێک تەئیدیهەڵبژاردنی کردبا یان بێدەنگەی لێکردبا، ئەوجار ئەوانەی بەشدارییان کردووە خۆیان قەرزدار نەدەدی وبەشداریکردن لە هەڵبژاردنێک کە هیچ پاڵێوراوێکی خەڵکی تێدا نەبوو بە رەوا دادەندرا و رەوایی بۆ رژێم لە زەینو بیری خەڵکدا دروست دەکرد. لە میسر تا حوسنی موبارەک رووخا رادەی هەڵبژاردن لە سەرەوە بوو، یانیساختەکاریی تێدا دەکرا. بۆیە من هیچ بایەخێک بۆ ئەو ئامارانە دانانێم و قبوڵی دەکەم کە خەڵکانێک بە هۆیزۆر گوشارەوە با نابەدڵ دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بەو کارەشیان نابێ وا دابندرێن کە کەسانیخراپن. هێز و بیری جەماوەر لە کۆدا مانای هەیە، ئەو وەختەی بە تاک دەخرینەوە هەموان پڕاوپڕ بە مەیل و دڵیخۆیان ناتوانن ئیرادەی خۆیان بنوێنن. هەموومان دەزانین حیزبی ئەردۆگان دەنگێکی زۆرتر لە بەدەپەیانهێناوەتەوە، ئیا دورستە داخوازی بەدەپە و پ.ک.ک لەمەڕ مافی کورد کەمبکرێتەوە؟ نا، بەڵکوو پێداگریی بەدەپەلە سەر سیاسەتەکانی خۆی ددبێتە هۆی ئەوە کە باقی ئەو کوردانەش وا دەنگ بە حیزبەکەی ئەردۆگان دەدەن،بگەرێنەوە سەر رێگای راست.
ـ هەڵوێستی ئێوە لە بەرانبەر "پرۆسەی هەڵبژاردن"ی ئەو دەورەیەدا چۆن دەبێ و پێتان وایەهەڵوێستی کوردی لە دیاری کردنی هاوسەنگییەکاندا دەتوانێ چ رۆڵێک بگێڕێ؟
عومەر ئیلخانیزادە: پێموایە بەشدارییکردن لە هەڵبژاردندا یان بێدەنگ بوون بەرانبەری، هەڵەیە. پێویستەشانۆگەریی هەڵبژاردنیكی فەرمایشی بایکۆت بکرێ. ئێستا تەنانەت ئیسلاحخوازانی ئیسلامیش زۆربەیانبەشداریی ناکەن، کورد بۆ دەبێ بەشدار بێ؟ رەنگە بگوترێ خۆ بایکۆتیشی بکەین، چ روو نادات و هەر ئەوانەیدەیانهەوێ دەبنە نوێنەر و خەڵکانێکێش هەر دەچنە پای دەنگدان. ئەوە راستە، چونکە دیکتاتۆرییەکی دڕندە وبێ بەزەیی لەسەر کارە و بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵات پەرەمپەرەم بوونی تێدایە. ئەگەر بزووتنەوەی کورد لەگوڕ بوایە و بەرەنگاریی گەورە لە ئارادا بوایە، کورد دەیتوانی شەرت و مەرج دابنێ بۆ هەڵبژاردن. کەمدەسەڵاتیو لاوازبوونی بزووتنەوە نابێ بەرەو ئەوە پاڵمان پێوە بنێ کە رێگا بۆ جۆرێک لە بەشداریی بدۆزینەوە. ئەوەسیاسەتێکی تاقیکراو و هەڵەیە، با لەبەرچاوی گەلانی ئێران و جیهان حیزبە کوردییەکان دژایەتی خۆیان لەگەڵئەو چەشنە هەڵبژاردنە نیشان دابێ.
حیزبی سیاسی نابێ هەڵوێستی خۆی بەرانبەر بە مافی بنەرەتیی خەڵک لە کاتی لاوازبوونی بزووتنەوەدابگۆڕێ. بە پێجەوانە حیزبی سیاسی دەبێ رۆشنگەریی لە نەزەر دابێ و بیر لە دواڕۆژ بکاتەوە و لەگەڵ ئەوبەشە لە خەڵک بێ کە ناچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان. ئێمە کارمان دەبێ ئەوە بێ هەموان بەو لایەنەداساغ بکەینەوە و راستە بۆ ئەو مەنزورەش زەمانمان دەوێ. گرینگە بە هیچ جۆرێک تەئید لەسەر ئەو هەڵبژاردنەنا دێمۆکراتیکە دانەندرێ و بۆ حکومەتی داهاتووش پەیاممان هەبێ کە کورد بە وردەشت رازی نابێ.
ـ ئایا پێتان وا نییە کە ئەمە جۆرێک لە سیاسەتی "یان ڕەش یان سپی" بێ، داخوا بە باوەڕی ئێوەناکرێ رێگای سێهەم بدۆزرێتەوەبۆ ڕزگار بوون لەو دۆخەی ئێستا؟
عومەر ئیلخانیزادە: بە راستی نازانم رێگای سێهەم چییە. جاری وا هەیە دەکەوینە سەر دوو رێیان. ئەو دوورێیانەش دەسەڵات و پێکهاتە و داربەستەکەی وایکردووە کە مەودا بە رێگای سێهەم نەدرێ. پێشوتر رێگایسێهەم تاقی کراوەتەوە، لایەنی وا هەبووە بە جۆرێک هاندەری بەشداریی بووە و راگەیاندنیشی داوە یان بەخەڵکی کوتوە بە کاندیدی دڵخوازی خۆتان دەنگ بدەن، چی لێ شین بوو؟ بزاوتی رزگاریخوازی کوردی پێبەهێز بوو، ئەو هێزە یان هێزانە پێی گەورە بوونەوە؟ نەخێر دوو فاقەیی و ناتەبایی لە بزوتنەوەی کوردی و هێزەسیاسیەکان لێکەوتەوە. ئەگەر وانەکرابایە دەسکەوتی زۆرترمان دەبوو.
ـ لە دەورەکانی ڕابردوودا جۆرێک لە دووبارەبوونەوەی رووداوەکان دەبینرێ، دەمەوێ بڵێمهەرچەند ئۆپۆزیسیۆنی کورد و ئێرانیش لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدار نەبووبن و بایکۆتیان کردبێ،دەستەڵات لە بەینی بالەکانی ناو دەوڵەتدا دەستاودەستی خۆی کردووە و درێژەی بە حوکمدارییکۆماری ئیسلامی داوە، دۆخی ئۆپۆزیسیۆنیش دوای پرۆسەکە گەڕاوەتەوە حاڵەتی ئاسایی بەر لەهەڵبژاردنەکان. ئەگەر ئەو بۆچوونە ڕاست بێ، ئێوە وەک بەشێک لە ئۆپۆزیسۆنی کوردیرۆژهەڵات جێگەی خۆتان لە کوێی ئەو دۆخە نەگۆڕەدا دەبینن و چۆنی پێناسە دەکەن؟
عومەر ئیلخانیزادە: پێشتر باسم کرد بۆ ماوەی سی ساڵ حوسنی موبارەک هەڵبژاردنی لەو چەشنەی کرد،هەروەها سەدام حوسێن و هتد.. دەبوو گومان بکەین کە ئۆپۆزیسیۆن لەوەی کردی بەرانبەر بەو رژێمانە،دەیتوانی شتێکی دیکە بکات؟ لاموایە تا دیکتاتۆری و یاسای ویلایەتی فەقیە مابێ، ئێمەش دەبێ دژی بین وهەموو راستیەکە لەوەدایە کە بە بێ تێکچوون و رووخانی ئەو دیکتاتۆرییە، کاناڵە یاساییەکان ئامرازێکی گونجاونین بۆ گۆڕان. ئەوەی لەوبارەوە گومان بکات، لە راستیدا تەوەهوم پێکدێنێ و لە باری زەینییەوە ورەی خەباتیجەماوەریی بێ هێز دەکات. ئێستاش هەرچی بکرێ دەسەڵات هەر لە ناو باڵەکان یان باشترە بڵێم لە نێوانباڵی پاوانخوازدا ئاڵوگۆڕ دەکات.
ـ ئایا لە نێوان ئێوە و باقیی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی و ئێرانیدا هیچ هاودەنگی و هاوئاهەنگییەک دەبێلە پەیوەندی لەگەڵ هەڵبژاردنەکاندا؟ هەروەها ئایا هەڵوێستێکی هاوبەش لە نێوان ئێوە و باقییئۆپۆزیسیۆندا، دەتوانێ خاڵی دەستپێکی هاوکارییەکی درێژخایەن بێت لە پێناو تێپەڕ بوون لەو دۆخەپرژو بڵاوەی ئێستا لە ئارا دایە؟
عومەر ئیلخانیزادە: بەڵی ئێمە بۆ ئەوە حەول دەدەین کە هاودەنگی لە نێوان ئۆپۆزیسیۆنی کوردی پێکبێت ولایەنی دیکەش هەن کە ئامادەگێیان هەیە. هەروەها لایەنگەلێک بەربەست دادەنێن و حازر نین بێنە ناو کارێکیهابەشی گشتیی. بەوەشەوە پیویستە باقی ئەوانەی بڕوایان بە هاوئاهەنگی هەیە پێکەوە و هاوبەش بێنەمەیدان. ئێمە و لایەنی دیکەش لەوبارەوە خەریکی ئامادەکاریی بۆ وەها حاڵەتێکین.
لە وڵامی بەشی دووهەمی پرسیارەکەتاندا، بەڵی لەو بروایەدام کە وەها هاوئاهەنگی چەند حیزب کاریگەرییزۆری بۆ درێژەدان بە هاوکاری نێوان لایەنەکان دەبێ و زۆریش یارمەتیدەر دەبێ بۆ تێپەڕکردنی ئەو دۆخەیئێستا. من بە زەحمەتی دەبینم هەموان بتوانین بێیینە ناو ئەم پڕۆسەیە، بەڵام دەکرێ لانیکەم دوو پۆلبەندیهەبێ و بڕوام وایە کە زۆرینە دەتوانن پیکەوە هەنگاو هەڵێنن و ئەو شەقڵە بشکێنن.
ـ بیستوومە کە لەگەڵ لانیکەم دوو حیزبی دیکەدا هێندێک دیالۆگتان بووە سەبارەت بە لێک نزیکبوونەوە، ئایا لەو بوارەوە دەگەڵ لایەنەکانی دیکە قسەتان کردووە؟ لە سەرەوەتر باسی ئەوەتانکردووە کە "لایەنگەلێک بەربەست دادەنێن"، دەڵێم داخوا ئەوەتان لە ئەنجامی دیالۆگ دەگەڵ ئەولایەنانەدا بۆ دەرکەوتووە ؟
عومەر ئیلخانیزادە: رەنگە ئەو دەورەیە هەموو لایەنەکان لێک نزیک بن، بەڵام هەموو نوکتەکە لێرەدایە کەناکرێ هەموو پێکەوە کۆببنەوە و دیالۆگێکی جیددی بکەن بۆ مەبەستی یەک بڕیاری. کە دەڵێم لایەنگەلێکبەرگرن، چونکا ئامادە نین لەگەڵ لایەنی دیکە دانیشن. رەنگە بایکۆتی هەڵبژاردنیش بکەن یان نەیکەن، بەڵامسوورن لەسەر بایکۆتی هێزی سیاسی دیکە. ئەوە دەردێکی گەورەیە.
بەڵی ئێمە لەگەڵ هەموو لایەنەکان خەیاڵی دیالۆگمان هەیە یان لەگەڵ بەشێکیان قسەمان کردووە و لەگەڵباقیەکەشی قسە دەکەین. حەولیش دەدەین تا هەرچەند لایەنێک بتوانن با پێکەوە هەلوێست دەرببڕن نەک بەجیاجیا.
ـ لەوانەیە ناڕاست نەبێ ئەگەر بڵێین کوردی رۆژهەڵات، لە رووداوە ناوخۆییەکانی ئێراندافاکتەرێکی کاریگەر نین، وەک چۆن کوردی پارچەکانی دیکە لە رووداوەکانی ناوخۆی وڵاتەکەدا رۆڵدەگێڕن. دەوری ئێوە وەک بەشێک لە رێکخەرانی ئەو کۆمەڵگەیە و لە پەیوەندی دەگەڵ ئەو مژارەدا چی بووە؟
عومەر ئیلخانیزادە: من پێموایە ئەو لێکدانەوەیە دروست نییە. ئەگەر وابێ هەر هەموو خەڵکی ئێران فاکتەرێکنین بۆ ئاڵوگۆرە ناوخۆییەکانی ئێران. زۆر جار بە ناحەق لە دەور و کاریگەری بالقوەی بزوتنەوەی کوردیی لەڕۆژهەڵات کەم دەکرێتەوە. ئەگەر ئاوا بڕوانین سێ ساڵ لەوە پێشیش دەبوو بەو نەتیجە بگەین کە کوردی ڕۆژئاوافاکتەرێک نین بۆ گؤڕان، بەڵام دیتمان هەر حکومەتی ئەسەد لەقی تێکەوت کوردی ڕۆژئاوا بوونە فاکتەرێکیگرینگ. بزوتنەوەی کورد لە ئێرانیش هەم پتانسیەل و هەم مێژوێکی گەورە و دەوڵەمەندی هەیە و فاکتەرێکیگرینگیشە لە ناو ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و بۆ داهاتووی ئێران. ئەوەی پرژوبڵاوی و نالێکی حیزبەکان دەبینین، نابێرەشبین بین بە هەموو بزوتنەوەکە و ناشبێ دەوری دیکتاتۆری و دۆخی ئێستای ئێران لەبیر بکەین. ئەگەردیکتاتۆری لە ئێران لەق بێ، پێموایە کوردی رۆژهەڵات دەوری دیار و گەورەتر لە ساڵانی ١٩٧٨ و ١٩٧٩ دەگێڕن.بەلێ راستە بۆ زیاترکردن و بەهێزکردنی وەها دەورێک، یەکگرتوویی و هاوکاری حیزبەکان زۆر گرینگە و دەبێ لەئێستاشەوە کاری بۆ بکرێ. بۆیە ئێمە بڕوامان بە دەور و ڕۆڵی کورد لە روداوەکانی داهاتووی ئێران هەیە وپێشمانوایە هەر حیزب و جەرەیانێک خۆی لە هاوکاری و هاوئاهەنگی لەو بارەوە ببوێرێ، خۆی زەرەرمەندترینلایەن دەبێ و بزوتنەوەکە بەجێیدێڵێ. بۆیە هەر لە ئێستاوە کۆمەڵەی زەحمەتکێشان ئامادەیی تەواو و بێمەرجی هەیە بۆ هەموو هاوئاهەنگییەک و کاریشی بۆ دەکات.
ـ چاوەڕوانییەکانتان لە پرۆسەی هەڵبژاردن و قۆناغی دوای هەڵبژاردن چییە و ئەرکی ئۆپۆزیسیۆنـ بە تایبەت حیزبی ئێوە ـ لە دوای کۆتایی هاتن بەو پرۆسەیە چی دەبێ؟
عومەر ئیلخانیزادە: وێدەچێ کێشەکانی نێو دەسەڵات دوای هەڵبژاردن توندتر بێتەوە، بەشێکی بەوەوەگرێدراوە کە لەگەڵ کاندیدی ئەحمەدی نیژاد چ دەکەن، رێگای دەدەن خۆی بپاڵیوێ یان نا؟ سپای پاسداراندەچێتە پشت سەری کام پاڵیوراو؟ ئەو فاکتەرانە هەموو دەور دەگێڕن. بە هەموو ئەوانەوە پێشبینی ئێمە ئەوەیەکە تانوپۆی دەسەڵات شلتر دەبێتەوە و بوار بۆ گوشاری جەماوەریی و خەباتی مەدەنی زۆرتر دەکرێتەوە.نارەزایی خەڵک و خراپ بوونی باری ئابووری ئیران و وەزعی گشتیی ناوچەکە، بە دڵنیاییەوە ئیعتیراز ونارەزایەتی لیدەکەوێتەوە. بۆیە بایەخدان بە هاوکاری و کارێکی هاوبەش لە ناو ئۆپۆزیسیوندا دەبێ زۆرتر بایەخیپێبدرێ. ئێمە دەبێ رێکخستنەکانی ناوەوەی خۆمان بۆ چالاکی زۆرتر حازر بکەین. جیا لەوانە ململانێی هیزەناوچەییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، چۆنیەتی گوزەر کردنی دۆخی کورد لە هەر پارچەیەک تەئسیری دەبێلەسەر چۆنیەتی هەڵسوکەوتی ئێمەش. بە گشتیی سەرەرای گرفتەکان، من گەشبینیم زۆرترە و بەو پێیەشکار دەکەین و خۆمان ساز دەدەین.
ـ بیرۆکەیەکی ئاوا هەیە کە دەڵێ پێ بە پێی چارەسەربوونی پرسی کورد لە باکوور و رۆژئاوا،پێگەی کۆماری ئیسلامی لە هەرێمەکە لاوازتر و بەو پێیەش دەرگای نوێتر بە رووی چارەسەرییپرسی کوردی رۆژهەڵاتدا دەکرێنەوە. کوردی رۆژهەڵات تا چەند ئامادەی ئەو قۆناغەیە؟
عومەر ئیلخانیزادە: بەڵی بە بێگومان وادەبی و دۆخی کورد لەکوردستانی ڕۆژهەڵات پێسوەجوونی گەورە بە خۆوە دەبینێ.ئاڵوگۆری گەورە لە ناوچەکە لە ئارادایە، رەوشی کوردیش لە ڕۆژئاوا وباکوور دڵخۆشکەرە و کاریگەریی دەبێ. لاموایە ئەو هەلومەرجەتەکان لە بزاوتی کوردی ڕۆژهەڵاتیش بدات و مەجبوورمان بکاتچەترێکی هاوکاری پێکبێنین، پێموایە هەر لایەنێک خۆ لەوە لابداتیان بەرانبەر ئەو داخوازییەی گەل بوەستێ، وەک ئەوە وایە بەتەشوێ لە ریشەی خۆی بدات. بۆیەش بە هەموومان دەبێئامادەکاریی بۆ ئەو دۆخە بکەین تا بتوانین بە قورسایی زۆرترەوەرووبەرووی داهاتوو بینەوە. پێکهێنانی لانیکەم کومیتەیەکی دیالۆگیکوردی لە نێوان هەموو پارچەکانی کوردستان پێویستیەکیهەنووکەیی و گرینگە کە هیوادارم بە هەند وەربگیرێ. پێکهێنانیکۆنفەرانس یان کۆنگرەیەکی نەتەوەیی رەنگە زەمانی بوێ، بەڵامپێکهێنانی کومیتەیەکی دیالۆگ دەتوانی پێکهاتنی وەهادامەزراوەیەکیش خێراتر بکات. هەروەتر وەها هەنگاوێک ئامادەکارییلە ناو کوردی ڕۆژهەڵاتیش دەباتە ئاستێکی باش.
http://nnsroj.com/detiles.aspx?id=4617&ID_map=26

No comments:
Post a Comment