ژیان له كۆمه‌ڵگه ئه‌وروپیه‌كاندا له‌سه‌ر سیستمی تاكه كه‌سی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و مرۆڤه‌كان به ته‌نها ده‌ژین و زۆربه‌یان ئه‌گه‌ر خێزانیش دروستبكه‌ن هه‌ركه‌سه‌و هه‌وڵده‌دات تایبه‌تمه‌ندی خۆی بپارێزێت و به‌جیا بۆ خۆی ژیانێكی تایبه‌تی پێكبهێنێت،
واته ژن و پیاو هه‌ر كه‌سه‌و گیرفان و داهات و كاری تایبه‌تی و ژیان و گوزه‌ران و ئاكاری تایبه‌تی خۆی ده‌پارێزێت و به پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری هه‌ر تاكێكی سه‌روو 18 ساڵ خاوه‌ن كه‌سایه‌تی خۆیه‌تی و له هه‌موو بواره‌كاندا مرۆڤسالارهو سه‌روه‌ری خۆی ده‌پارێزێت، مافی هه‌ر تاكێكیش به یاسا رێكخراوه، به جۆرێك تاك ئازاده له بیركردنه‌وه‌و بڕیاردان، ئه‌و حاڵه‌ته به جۆرێك كاری كردووه‌ته‌سه‌ر شێوه‌ی ژیانی كوردانی دانیشتووی وڵاتانی ئه‌وروپا كه هه‌یه یاساكان به ئه‌رێنی له قازانجی خۆی و بۆ خۆشگوزه‌رانی خێزانه‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت و هه‌شه ناتوانێت له‌گه‌ڵیدا رێبكات، بۆیه به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ژن و مێردی له یه‌كتر جیاكردووهتهوهو وای له هه‌ندێك خێزان كردووه هه‌ركه‌سه‌و به‌جیا سه‌رقاڵی ژیانی خۆی بێت و ئه‌وروپی ئاسا بژین، ئه‌مه‌ش شیرازه‌ی هه‌ندێك له خێزانانهكانی تێكداوه.
بۆ باسكردنی هۆكاره‌كانی ئه‌و دیارده‌یه‌و لایه‌نه باش و خراپه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی، له‌م ریپۆرتاژه‌دا دیداری تایبه‌تمان له‌گه‌ڵ دوو خێزانی هه‌ڵوه‌شاوه كردووه‌و هه‌ریه‌ك له (نه‌جیبه مه‌حمود) رووناكبیرو به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینی گۆڤاری سه‌رده‌می ژن له وڵاتی سوید‌و (یاسین شێخ ساڵح) رۆشنبیر‌و چالاكوانی بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له نهمساو (تارا توانا) چالاكوانی بواری مافه‌كانی ژنان له سوید‌و (به‌یان ناسیح) چالاكوان و راوێژكاری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له فه‌ڕه‌نسا تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م باسه ده‌ربڕیوه.
هاووڵاتی (نه‌وزاد.ح) ی ته‌مه‌ن 52 ساڵان له كوردستان كاسبكار بووه‌و ماوه‌ی 17 ساڵه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی و دوو كوڕ‌و كچێكی هه‌یه، 5 ساڵیشه له ژنه‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: كه هاتینه ده‌ره‌وه هه‌شت ساڵی یه‌كه‌م كێشه‌ی ئه‌وتۆمان نه‌بوو، هه‌ر بۆڵه‌مان هه‌بوو، دواتر پێ به‌پێ له‌گه‌ڵ زیاتر مانه‌وه‌مان هه‌ستم ده‌كرد ژنه‌كه‌م هه‌ر رۆژه‌ی بیانوویه‌كی پێده‌گرتم، ئه‌گه‌ر منیش قسه‌م بكردایه پۆلیسی ده‌هێنایه ماڵه‌وه‌و بوختانی بۆ ده‌كردم كه گوایه لێم داوه‌و له‌گه‌ڵی خراپم، تا دواجار وایلێهات كێشه‌ی گه‌وره له نێوانمان دروستبوو، دوایی و 28 ساڵ ژن و مێردایه‌تی له‌سه‌ر داوای ئه‌و له‌یه‌كتر جیابووینه‌وه.
ئه‌و له قسه‌كانیدا هۆكاری جیابونه‌وه‌كه‌ی خسته‌پاڵ (ژیان.م) ی كۆنه هاوسه‌ری، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی وته‌كانی ئه‌و خاتوو (ژیان- ی ته‌مه‌ن 46 ساڵان) كه له كوردستان مامۆستای سه‌ره‌تایی بووه، ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه مێرده‌كه‌ی له‌و وڵاته رۆژ تا ئێواره له ماڵه‌وه خه‌ریكی تاوڵه‌و دۆمینه بووه له‌گه‌ڵ برادهرهكانیدا، كار‌و كاسبی نه‌ده‌كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به جۆرێك هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد كه ئێمه دیلی به‌رده‌ستی ئه‌وبین، من به موچه‌ی مامۆستایه‌تی خێزانه‌كه‌م به‌ڕێوه‌ده‌بردو ئه‌ویش له گه‌ڕان و سوڕان و كه‌یف و سه‌فای خۆی خه‌رجی ده‌كرد، ئه‌وسا له‌به‌ر عه‌یبه‌و قسه‌ی ئه‌م و ئه‌و دانم به‌خۆمدا ده‌گرت، كه هاتینه ئێره‌ش هه‌ر به‌هه‌مان ره‌فتاری جارانی ئێمه‌ی كردبووه خزمه‌تكاری خۆی و هه‌ر كه خوا رۆژی ده‌كرده‌وه به‌دیار ته‌له‌فزیۆن و كۆمپیوته‌ر داده‌نیشت و ده‌بووایه ئێمه‌ش خزمه‌تی بكه‌ین، جگه له‌وه‌ش كه‌س نه‌یده‌وێرا قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، منداڵه‌كان گه‌وره‌بوون ئه‌گه‌ر ئێواره‌یه‌ك دره‌نگ بهاتبانهوه ده‌یكرده هه‌راو كیشه‌ی زۆری بۆ دروستده‌كردین، زۆرمان پێوت ئێره وه‌ك كوردستان نیه‌و نابێت به‌مجۆره ره‌فتارمان له‌گه‌ڵ بكه‌یت، به‌ڵام بێسوود بوو، سه‌ره‌نجام بڕیارمدا له یه‌كتر جیابینه‌وه، ئێستا زۆر به ئاسووده‌یی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین و ئه‌ویش بۆ خۆی به‌جیاو ده‌ڵێن چووه‌ته‌وه كوردستان و له‌وێ ژنی هێناوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها خاتوو (نیان.ك-ی ته‌مه‌ن 26 ساڵان) كه ماوه‌ی 7 ساڵه كوردستانی جێهێشتووه‌و دوو ساڵیشه له مێرده‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه، كه چووه‌ته ده‌ره‌وه خوێندكاری زانكۆ بووه، ئه‌وكات مێرده‌كه‌ی معامه‌له‌ی بۆ كردووه‌و بردویه‌تیه سوید، له نێوانی ئه‌و ژنه‌و (عه‌دنان.س-ی ته‌مه‌ن 40 ساڵان)ی مێردیدا جیاوازییه‌كی زۆری ته‌مه‌ن به‌دیده‌كرێت،پیاوه‌كه ده‌ڵیت: له كوردستان كه چوومه داوای خۆی و ماڵی باوكی به هه‌موو شتێك رازی بوون، ته‌نها له پێناوی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل خۆم بیبه‌مه ده‌ره‌وه، به‌ڵام كه هاته ئێره‌و چاوی كرایه‌وه به یاسا‌و ماف و شێوه ژیانی ئێره به شێوه‌یه‌ك لێم هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه كه ده‌یویست له ماڵه‌كه‌م ده‌رم بكاته ده‌ره‌وه، به جۆرێك له خۆبایی بووبوو كه هه‌رچی له كاسبی دوكانه‌كه‌م ده‌ستم ده‌كه‌وت بۆ ماڵی باوكی ده‌نارد، جگه له‌مانه‌ش به‌هیچ جۆرێك سیقه‌م پێی نه‌مابوو، تا وایلێهات به سه‌لامه‌تی له یه‌كتری جیابووینه‌وه‌و هه‌ریه‌كه‌مان خه‌ریكی ژیانی خۆمانین.
له به‌رامبه‌ریشدا خاتوو (نیان) ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه ئه‌و گه‌نجه‌و له‌به‌ر ئه‌و شووكردنهی نه‌یتوانیوه خوێندنه‌كه‌ی ته‌واوبكات، بۆیه له سوید سه‌رله‌نوێ دوای خوێندنی زمان چووه‌ته‌وه زانكۆ‌و كۆمه‌ڵێك هاوڕێی بیانی و سویدی كوڕ‌و كچی هه‌یه، جارجاره له گه‌ڵیان ده‌چێته گه‌شتوگوزارو سینه‌ماو ئه‌م لاو ئه‌ولا، به‌ڵام پیاوه‌كه‌ی پێی ناخۆشه‌و رێگری لێده‌كات و هه‌ندێكجار توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌كارهێناوه، ئه‌و وتی: كێشه‌ی من ئه‌وه‌یه ئه‌و پیاوه له دیموكراسیترین وڵات‌دا ده‌یه‌وێت ئازادییه‌كانم لێبستێنێت و هه‌ر بۆ ئه‌و بژیم، منیش مر‌ۆڤم و ده‌مه‌وێت وه‌ك سویدییه‌كان خۆش بژیم، بۆیه دوای چه‌ندین گفتوگۆی پۆلیس و دادگا ئیدی بۆمان ده‌ركه‌وت كه ناتوانین به یه‌كه‌وه بژین، بۆیه ههركهسهر له ماڵی خۆمان.
جیاوازی ته‌مه‌ن
بۆ باسكردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانهو ده‌یان دۆسیه‌ی تری خێزانه كورده‌كان و هۆكاره‌كانی ئه‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه (به‌یان ناسیح) وتی: به‌پێی ئه‌زموونی كاره‌كه‌م ده‌توانم بڵێم كێشه‌ی خێزانه كورده‌كان هیچ جیاوازییه‌كیان نییه خێزانه‌كانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵات، خاڵی هاوبه‌ش له نێوانیاندا ئه‌وه‌یه كه كه‌سوكار پشتیوانی له ژنه‌كه ناكه‌ن بۆ جیابوونه‌وه له‌به‌ر عه‌یبه‌و قسه‌ی خه‌ڵكی، ترس له ئابڕوچوون و ناموسی خێزان ده‌بێته خه‌مێكی گه‌وره، هه‌ڵبه‌ت جیابوونه‌وه‌ی دوو كه‌س هه‌موو كاتێك پێشینه‌ی هه‌یه‌و هه‌رگیز له پڕێكدا روونادات، سه‌ره‌تا پرۆسه‌ی هاوسه‌رگرتن له‌ناو هه‌ره زۆری خێزانه‌كاندا پرۆسه‌یه‌كی زۆر بێ بنه‌مایه‌و له‌سه‌ر بنچینه‌ی خۆشه‌ویستی و یه‌كترناسین دروست نه‌بووه، كه‌سه‌كان ئازاد نین له هه‌ڵبژاردنی یه‌كتردا، تائێستاش هه‌ر كه‌سوكار كچ و كوڕ بۆ یه‌كتر ده‌دۆزنه‌وه‌و بڕیاری زۆربه‌ی هاوسهرگیریهكان لای خزمهكانیانه، كڕین و فرۆشتن له‌ناو بازاری ژن هێنان و شووكردندا هه‌یه كه كێشه‌ی ناته‌بایی بۆ زۆر خێزان دروستده‌كات، ناته‌بایی نایه‌كسانی ژن و پیاوه‌كه هۆیه‌كی تره به تایبه‌تی بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی كه له ئه‌وروپا ژیاون، زۆربه‌ی كات كچێكی له خۆیان منداڵترو بێئهزموونتر هه‌ڵده‌بژێرن، نه‌بوونی شتی هاوبه‌ش له نێوان ژن و مێرده‌كاندا خاڵێكی تره كه ئه‌و دوو كه‌سه هیچ شتێكیان نییه پێكه‌وه باسی كه‌ن، نه‌بوونی كلتووری گفتوگۆكردنیش هۆكاری تره، توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژن هۆیه‌كی گرنگی جیابوونه‌وه‌ی خێزانه‌كانه، لێدانی جه‌سته‌یی، كه‌مكردنه‌وه‌و ئیهانه‌كردن، جنێودان، رێگه‌پێنه‌دانی ژنه‌كه له چوونه ده‌ره‌وه، توندوتیژی ده‌روونی، توندوتیژی سێكسی له‌ناو په‌یوه‌ندی هاوسهریداو به زۆر سێكسكردن له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌دا، ئه‌مانه هه‌موویان هه‌ریه‌كه‌یان هۆكاری تایبه‌ت.
سیستمی پیاوسالاری
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م باسه (یاسین شێخ ساڵح) پێیوایه كه تاكی كورد خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك چه‌مكی كۆمه‌ڵایه‌تی و عادات و ئهقالیدی و دینی چهقگرتووه كه له كاتی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا دێنه‌وه هه‌مان خاڵی ده‌ستپێكردن، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه‌یه‌ش یان وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موسوڵمان، كه ئه‌مانه‌ش هۆكاری سلبی و ئیجابی راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر هۆشیاری و تێگه‌یشتنی تاكی كورد له تاراوگه كه له ژیانی پێشوودا له دنیایه‌كی پیاوسالاریدا ژیاوه‌و كه دێته تاراوگه‌ش ده‌یه‌وێت هه‌مان سیستم و ریتم پیادهبكاتهوه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو دنیای جیاواز‌و دوو كلتووری نامۆ‌و سروته ئایینیه‌كان و چه‌ندین جیاوازی تر كه دروستكهرو خوڵقێنه‌ری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن، سه‌رقاڵی پیاوان یان ژنان بۆ به كاری ده‌ره‌وه‌و په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان كه هۆكارێكی تری كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، چونكه زۆرترین هه‌ردوولا كاتی ژیانیان ده‌به‌خشنه كاره‌كانیان و كه‌مترین كات له‌گه‌ڵ خێزاندا به‌سه‌رده‌به‌ن كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته نه‌مانی په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ له نێوان خێزانه‌كاندا، ئه‌مانه كێشه‌ن، هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی پاراستنی ناموس یان شه‌ره‌ف به‌داخه‌وه زۆرجار كاره‌ساتی جه‌رگبڕی لێدهكهوتووهتهوه، له‌ولاوه‌ش داهات و سه‌روه‌ت و مووچه‌ی جیا ئه‌مانه هه‌موویانن هۆكارن.
خاتوو (تارا تواناش) وایده‌بینێت كه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تاكه‌كه‌س له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌وه ئازادتره بێگومان شێوه‌ی خێزان دروستكردنیش ده‌گۆڕێت شانبه‌شانی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له كۆمه‌ڵگادا دروستده‌بێت، دیموكراتی و یه‌كسانی له كۆمه‌ڵگادا دوو فاكته‌ری ترن بۆ دروستكردنی خێزان، هه‌ر كاتێك تاكه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا رێ‌یان نه‌كرد تووشی كێشه ده‌بنه‌وه‌و سه‌ره‌نجام لێكجیابوهنهوه رووده‌دات.
سه‌ربه‌خۆیی دارایی
هه‌روه‌ها خاتوو نه‌جیبه وتی: گه‌رچی ئامارێك نیه تا وه‌ك بنه‌مایه‌ك پشتی پێببهستریت بۆ زانینی رێژه‌ی جیابونه‌وه له ئه‌وروپا، به‌ڵام به گشتی ئه‌و دیارده‌یه هه‌یه، هۆكاریش زۆرن، بۆ خۆی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌لای ئێمه به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست پێكنایه‌ت، به‌ڵكو به‌پێی رێككه‌وتنی خێزانه‌كانی كوڕه‌و كچه بڕیار له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و دوو كه‌سه ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی قسه‌ی نیه له‌سه‌ر شێوه‌ی پێكهینانی هاوسه‌رگیرییه‌كه كوڕ‌و كچه‌كه خۆیانن، له كاتێكدا په‌یوه‌ندی به ژیانی ئه‌و دوو كه‌سه‌وه هه‌یه، زۆرجار بۆ پێكهێنانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری، بیر له بنه‌ماڵه، پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی بووه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتن و رێز‌و خۆشه‌ویستی دروست نه‌بووه، كاتێك دێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات فرسه‌ت بۆ تێگه‌یشتن و هۆشیاربوونه‌وه زۆره، بۆیه ئه‌وه ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ كردنه‌وه‌ی چاو و گوێچكه، به ژن و پیاوه‌وه، هه‌موو ره‌فتاره‌كان دهخرێنهژێر پرسیاره‌وه ئه‌وه‌ش ئاسان نییه بۆ كورد كه رانه‌هاتووه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازادی بیروڕایهو ده‌گاته سنووری له‌یه‌ك تێنه‌گیشتن و قبووڵنه‌كردنی ئه‌و ژیانه، هاوكات لایه‌نی ئابووریش رۆڵی هه‌یه كه لێره‌دا هیچ كات ژن و پیاو پێویستیان به‌یه‌ك نیه تا له پێناویدا بژی و مه‌جبوور بێت ئه‌و ژیانه قبوڵبكات، مافه‌كانیش لێره‌دا له رووی یاساییه‌وه پارێزراون واته یاساكان یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان هه‌ر كه‌سه‌و به ته‌نها بژین.
كلتوور وه‌ك كێشه
ئاشكرایه كه هه‌ندێك له خێزانه كورده‌كانی تاراوگه له دووڕیانێكدان نه‌ده‌توانن وه‌ك خه‌ڵكی كوردستان بژین و ره‌فتار به كلتووری خۆیان بكه‌ن، نه ده‌شتوانن وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌كانی خانه‌خۆیی ئه‌وروپی بژین و تێكه‌ڵییه‌ك دروستبكه‌ن.
له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌ش خاتوو (نه‌جیبه) رایوایه كه خێزانه كورده‌كان له‌هه‌ر كوێیه‌ك بژین كاریگه‌ری ئه‌و كلتوور‌و دابونه‌ریته كۆمهڵایهتسیهیان هه‌ر له‌سه‌ره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا یاسا بۆ هه‌مووان یه‌كسانه‌و مافی تاك پارێزراوه، ئه‌گه‌رچی یاسا‌و رێساكان له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كاندایه، به‌ڵام كورده‌كان ناتوانن خۆیان له‌و په‌روه‌رده كلتوورییه رزگار بكه‌ن كه له منداڵییه‌وه پێی گۆشكراون واته له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زی ئه‌رك و مافه‌كانیان بۆ دیاریكراوه، بۆیه ئاسان نیه كار به‌و یاسا‌و رێسایانه‌ی ئێره له‌گه‌ڵ یه‌ك ره‌فتار بكه‌ن، پێیان وایه ئه‌وه ده‌رچوونه له یاسا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له منداڵییه‌وه كاری پێده‌كات، بۆیه ناتوانن خۆیان له‌گه‌ڵ كلتووری ئه‌و وڵاته بگونجێنن، هه‌میشه خۆیان به‌دوور ده‌گرن، ناتوانن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی خۆشیان هه‌ڵبكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دواوه، لێره‌دا تووشی جۆریك له سه‌رلێشیواوی ده‌بن، ئه‌مه‌ش گشتگیر نیه لهسهرههمووان، هه‌یه زۆرباش خۆی گونجاندووه‌و هاوكات كلتووری خۆشی پاراستووه، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته‌سه‌ر ئاستی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه.
خاتوو (به‌یان) له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره رایه‌كی جیاوازی هه‌یه به‌وه‌ی كه مه‌سه‌له‌ی خۆگونجاندن په‌یوه‌ندی به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان نیه‌و ده‌ڵێت: من پێم وانیه ژن و مێرده‌كان له‌به‌رئه‌وه لێكجیاببنه‌وه، گرنگه ئه‌وه به‌بیر خۆماندا بهێنیه‌وه كه هیچ كه‌سێك ناچار ناكرێت كلتووری ئه‌وروپیه‌كان هه‌ڵگرێته‌وه، كلتووری ئه‌م وڵاتانه‌ش یه‌ك جۆر نیه، به‌ڵكو به سه‌ده‌ها نۆرم و شێوه‌ی جیاواز هه‌یه، له‌و وڵاتانه‌دا تاكه‌كه‌س مافی بڕیاردانی هه‌یه، به بۆچوونی من ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وجۆره خێزانانه ئه‌وه‌یه ئه‌و ههگبهیهی به كۆڵیانهوهیه ئه‌و جۆره بیروبۆچوونانه‌ی كه له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤ و تا رێزگرتن له به‌رامبه‌ره‌كه‌ت ناگرێته‌وه، له‌و وڵاتانه‌ی یاسا سه‌روه‌ربێت هه‌موو شێوه كۆیلهتییهك ره‌تده‌كرێته‌وه، له تاراوگه كه‌سانێكی زۆر هه‌ن له هه‌ردوو ره‌گه‌ز ژیانێكی خۆش و باشیان بۆ خۆیان و منداڵه‌كانیان دروستكردووه‌و سوود له شته باشه‌كانی وه‌رده‌گرن.
به‌هه‌مانشێوه خاتوو تاراش پێی وانیه كه خێزانه كورده‌كان ئه‌و كێشه‌یان هه‌بێت و ده‌ڵێت: نازانم ئێوه چ فاكتهیهكتان لا هه‌یه كه پشتی پێببه‌ستن كاتێك باس له سه‌رلێشێوانی ئه‌و كوردانه ده‌كه‌ن، من تائێستا ئاگاداری ئه‌و لێكۆڵینه‌وه زانستیانه نیم كه ئێوه باسی ده‌كه‌ن، بێگومان دروستبوونی ژیانی خێزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر دیدو تێڕوانینی تاكه‌كه‌سه‌كان واته ژیانێكی پێناسه‌كراوی ستاندارد نیه كه تایبه‌ت بێت ته‌نیا بۆ ئه‌وروپیه‌كان، پێكهاته‌ی دروستبوونی خێزانی هه‌میشه له گۆڕانكاریدایه له هه‌موو دنیا‌و به تایبه‌تیش له ئه‌وروپا، ئێستا خێزانی ئه‌وروپی شێوه‌ی جیاوازی هه‌یه، دایك و باوكێك له‌گه‌ڵ منداڵاكانیان یان دوو كه‌سی هۆمۆسێكسوێل (یه‌ك ره‌گه‌ز) كه پێكهاتوون له دوو باوك به‌یه‌كه‌وه یان دوو دایك پێكه‌وه كه له‌وانه‌یه دوو منداڵیان هه‌بێت كه له‌وانه‌یه یه‌كێكیان ههڵگرتبێتهوهو یه‌كێكی تریان خۆیان دایك یان باوكی بن به یارمه‌تی خێزانێكی تر، له كاتێكدا فشاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی نه‌بێت له‌سه‌ر تاكه‌كه‌س و مرۆڤ له رووی ئابوورییه‌وه ئازاد بێت بێگومان خۆشه‌ویستی رۆحی ده‌بێته كۆڵه‌یه‌كی گرنگ بۆ دروستكردنی خێزان، واته خۆشه‌ویستی سه‌ربه‌خۆیی ده‌دات به ژن و پیاو و ده‌یانكات به دوو كه‌سی هاوشان و یه‌كسان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش تاكه‌كه‌سه‌كان به دوای كه‌سێكی تایبه‌تدا ده‌گه‌ڕێن و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكاری دروستبوونی په‌یوه‌ندی.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره شێخ یاسین وتی: په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت (كه چویته شاری كوێران ده‌ست به چاوته‌وه بگره) به خۆشحاڵییه‌وه ره‌وه‌ندی كوردی تاراوگه تا رادده‌یه‌ك توانیوێتی پارێزگاری له بونیادی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بكات، هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كانی تریش كه له كۆمه‌ڵگه ئه‌وروپیه‌كاندا ده‌ژین توانیویانه ئه‌و سیمایه‌ی خۆیان بپارێزن، كورد توانیوێتی له‌م بواره‌دا رۆڵێكی كاریگه‌ر بگێڕێت و ناسنامه‌ی خۆی و به‌شێك له شێوه جوانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری و هونه‌ره‌كه‌ی و ناسنامه‌ی كوردی خۆی به‌ده‌ره‌وه بناسێنێت، ژیانیش هه‌میشه له گۆڕانكاریدایهو ئه‌وه‌ش پێویستییه‌كی ژیانه بۆ به‌رده‌وام بوون تا مرۆڤ بتوانێت له‌گه‌ڵ ژیاندا هه‌ڵبكات، ره‌وه‌ندی كوردی له تاراوگه هه‌ریه‌كه‌و له‌گه‌ڵ كلتوورێكی جیا له خۆی ده‌ژی هه‌ر بۆیه ناتوانێت وه‌كو ئه‌وانه‌ی كوردستان بژین كه دوو دنیای زۆر له یه‌كدی جیاوازن و ئه‌و هۆكاره‌ش یه‌كێكی تره له‌و ههلوهسانهوهیهی كه ته‌وه‌ری باسه‌كه‌مانه.
چ بكرێت باشه
ئه‌رك و مشووری خواردنی ئه‌م دیارده‌یه‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو له ئه‌ستۆی كێدایه؟ چ بكرێت باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه كه كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌نێو كوردانی تاراوگه‌دا؟ ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، ده‌زگا رۆشنبیریه‌كان چییه؟ بۆ ئه‌مه‌ش شێخ ساڵح پێیوایه كه تائێستا نه‌توانراوه پردێكی به‌هێزی په‌یوه‌ندی له نێوان ره‌وه‌ندی كوردی و ناوه‌وه‌ی وڵات دروستبكرێت، بۆیه هه‌موو كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان به رێگایه‌كی یاسایی ده‌چێته‌وه به‌رده‌می دادگای وڵاتی خانه‌خوێی و دواجار مهمهڵهیهكی یاساییان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت كه ئه‌وه‌ش دووره له ویستی خواسته‌كانی ره‌وه‌ندی كوردی، ئه‌گه‌ر ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بیانه‌وێت سنورێك بۆ كێشانه دابنێن ده‌بێت چه‌ترێك بۆ كوردانی تاراوگه به‌بێ جیاوازی فكری سیاسی و حزبایه‌تی دروستبكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ری حه‌تمی نیه به‌ڵام به دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز تا راده‌یه‌ك ئومێد‌و ئارامی به‌خشده‌بێت بۆ ره‌وه‌ندی كوردی و ده‌بێته ده‌روازیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر.
خاتوو تارا وتی: زانیاری ته‌واوم نیه كه قه‌باره‌ی جیابونه‌وه چه‌نده، به‌ڵام هه‌میشه گوێم له رۆشنبیران ده‌بێت كه رێژه‌ی ته‌ڵاق به چاوێكی ره‌خنه‌وه سه‌یرده‌كه‌ن، من پێموایه ئازادی ئابووری رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له‌و دیاریده‌یه‌دا پاشان وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێداوه تێڕوانین بۆ خێزان دروستكردن هه‌میشه له گۆڕاندایه له هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا، بێگومان كوردیش وه‌ك كۆمه‌ڵگاكانی تر كاریگه‌ری نه‌ته‌وه‌و وڵاتانی تری به‌سه‌ره‌وه‌یه، پێموایه كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه له پلاندان بۆ كارئاسانی پێكه‌وه ژیان و جیابوونه‌وه، چ بكرێت بۆ رێگا ئاسانكردن و بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی كه كێشه‌یان هه‌یه یان خۆشه‌ویستیان بۆ یه‌ك نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی به رێزه‌وه له‌یه‌ك دووربكه‌ونه‌وه‌و چۆن حكومه‌تی خۆمان پلانی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ نه‌بێته سوته‌مه‌نی ده‌ستی دایك و باوكه لێكجیابووهوهكان و ژیانێكی خۆش و ئارامیان بۆ دابینبكات.
گۆڕینی سیستمی ژیان
خاتوو به‌یان-یش ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت به‌رنامه‌ی زانستی بۆ كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌بێت به‌وانه‌ی تاراوگه‌شه‌وه بۆیه ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه كه‌مته‌رخه‌می هه‌یه كه كار بۆ گۆڕینی ئه‌و نۆرمانه ناكرێت كه په‌یوه‌ندی هاوسه‌ری له‌سه‌ر دامه‌زراوه، پێویسته حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگا هه‌وڵی گۆڕینی سیستمی ژیان بده‌ن.
خاتوو نه‌جیبه‌ش داكۆكی له بیروڕای ئه‌وان ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌و بارودۆخه به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌ی پێشینه‌یه تووشی تاكه‌كان و خێزانه‌كان ده‌بن، ده‌بێت حكومه‌ت پلانی هه‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیراده بۆ تاك، تا بتوانن پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌سه‌ر بنه‌ما ئینسانییهكه پێكبێت، پێوسته ده‌زگاكانی حكومه‌ت به تایبه‌تی وه‌زاره‌ته‌كانی داد‌و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیری و په‌روه‌رده، پلانی هاوبه‌شیان هه‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری كۆمه‌ڵگه‌و لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كان و دیاریكردنی رێگهچارهسهرهكان، به رای من تا پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری شێوه‌ی نۆرماڵ و سروشتیه‌كه‌ی خۆی وه‌رنه‌گرێت كه‌س نا‌توانیت رێگری له جیابوونه‌وه بكات، ته‌نها به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری و یاسا ده‌توانیت ئه‌و په‌یوه‌ندییه رێكبخات، له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌شدا خۆشه‌ویستییه‌كی سروشتی راسته‌قینه به‌بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك نه‌بووه له نێوان ژن و پیاواندا.
له كۆتاییدا خاتوو به‌یان وتی: ئه‌گه‌ر دوو كه‌س كێشه‌ی په‌یوه‌ندیان هه‌بوو و له‌هه‌مانكاتدا بیانه‌وێت به‌یه‌كه‌وه بژین ده‌بێت بتوانن داوای یارمه‌تی له خه‌ڵك و ده‌زگای پرۆفیشیناڵ بكه‌ن تا كار له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان بكه‌ن، توندوتیژی كاتێك یه‌كێك توندوتیژی به‌كارده‌هێنێت با خێزانه‌كان پشتی ده‌ستدرێژكه‌ر نه‌گرن به‌ڵكو هه‌وڵی له‌گه‌ڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكی شاره‌زا بكات و یارمه‌تی وه‌ربگرێت، هوشیاركردنه‌وه‌ی خێزانه‌كان به‌وه‌ی چیتر به ئاره‌زووی خۆیان هاوسه‌ر بۆ كچ و كوڕه‌كانیان نه‌دۆزنه‌وه به‌ڵكو لێگه‌ڕێن با بڕیاری ئه‌و دوو كه‌سه بێت، با كه‌سوكاری ئه‌و ژنانه‌ی ژیانیان له ئه‌وروپا ده‌بێته دۆزه‌خ پشتیوانیان لێبكه‌ن، دوا تێبینیم ئه‌وه‌یه له‌وانه‌یه كه‌سانێك هه‌بن بڵێن ئه‌وه "خه‌تای ژنه كه دێته ئه‌وروپاو وا ده‌زانێت هه‌موو شتێك به ئاره‌زووی خۆی ده‌بێت"، ئه‌مه وێنه‌یه‌كی راست نییه له‌سه‌ر ژنی كورد له ئه‌وروپا، زۆربه‌ی ئه‌م ژنانه منداڵیان هه‌یه‌و به هیوای ژیانێكی باشتر بوونه بۆ خۆیان و منداڵه‌كانیان، تائێستاش چه‌ندین ژنی كورد كه خاوه‌نی منداڵ بوونه دوای جیابوونه‌وه‌یان له مێرده‌كانیان كوژراون، ژن هه‌یه خۆی كوشتووه، چونكه كه‌سوكاری له كوردستان رازی نه‌بوونه له مێردیان جیاببنه‌وه، به‌هیوام ئه‌م كێشانه رووی راستیان ده‌ركه‌وێت و به به‌رده‌وامی قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت..
له كۆتاییدا به‌شداران هاوڕابوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كیسه‌كانی كۆمه‌ڵگا چ ئه‌وانه‌ی له‌ناو كوردستان ده‌ژین و چ ئه‌وانه‌ی له تاراوگه‌و هه‌نده‌ران ده‌بێت پلانی زانستی داڕێژراو هه‌بێت و هه‌موو پێكه‌وه، حكومه‌ت، رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان، حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ، رۆشنبیر‌و رووناكبیران، كاری بۆ بكه‌ن و نه‌خۆشییه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن، هه‌وره‌ها پێیان وابوو كه هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی مایه‌ی چارهسهربووونی
هه‌موو ئه‌و كێشانه‌یه.
pukmedia.
No comments:
Post a Comment