Pages

Ads 468x60px

10 Apr 2013

په‌رله‌مانی ئه‌وروپا راپۆرتێکی تایبه‌ت له‌سه‌ر تورکیا ده‌باته‌ کۆبوونه‌وه‌ی گشتییه‌وه‌




په‌رله‌مانی ئه‌وروپا راپۆرتێکی تایبه‌ت له‌سه‌ر تورکیا ده‌باته‌ کۆبوونه‌وه‌ی گشتییه‌وه‌
ANF - ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان 
په‌رله‌مانى ئه‌وروپا راپۆرتى پێشکه‌وتنه‌کانى تایبه‌ت به‌ تورکیاى ئاماده‌ کرد و له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌ به‌ دیداره‌کانى ئیمراڵى و دۆخى گیراوانى سیاسى و چاپه‌مه‌نى له‌تورکیا ده‌کات.و بڕیار وایه‌ له‌ 17ی نیساندا ئه‌و راپۆرته‌ بباته‌ 
ڕۆژه‌ڤى کۆبونه‌وه‌ى گشتیه‌وه‌ .

به‌ر له‌ دوو هه‌فته‌ له‌کۆمسیۆنى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا دا (415) پێشنیارى گۆڕانکارى کرابوو و ، به‌ ده‌نگدانى گروپه‌ سیاسییه‌کانى په‌رله‌مان راپۆرته‌که‌ شێوه‌ی دوایى پێ درا .
له‌راپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌ به‌ دیداره‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدولڵائۆجالان ده‌کات و چاوه‌ڕوانییه‌کانى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌رده‌بڕێ و ئه‌و کارانه‌ ده‌ستنیشان ده‌کات که‌ ده‌بێ تورکیا بیکات .
ڕاپۆرته‌که‌ له‌ 57 خالى سه‌ره‌کى پێک دێت و هه‌ندێ له‌ خاڵه‌کانى وه‌هان:
ــ په‌رله‌مانى ئه‌وروپا بانگ ده‌کات که‌ دانوستانه‌کانى نێوان عه‌بدولڵا ئۆجالان و، حکومه‌تی تورک له‌ رێى چاره‌سه‌رى پرسى کورد دا زه‌مینه‌ بۆ په‌یمانێکى مێژوویى بڕه‌خسێنێ .
ــ ئێمه‌ ستایشى دیالۆگى سیاسى راسته‌خۆى حکومه‌ت تورکیا له‌گه‌ڵ عه‌بدولڵا ئۆجالان ده‌که‌ین.
باش ده‌بینین که‌ لایه‌نه‌کانى پرسه‌که‌ هێنده‌ى له‌ ده‌ستیان دێت دیداره‌کان به‌ شێوه‌یه‌کى گونجاو وه‌رچه‌رخێنن بۆ دانوسانى بنه‌ره‌تی.
ــ بۆ گه‌یشتنى هه‌وڵه‌کانى ئاشتى به‌ ئامانجه‌کانی، ده‌بێت هه‌موو پارته‌ سیاسییه‌کان، میدیا و رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى رۆڵى ئه‌رێنى بگێڕن و ببن به‌ هاوکار و پشتیوانى بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ى به‌رپرسیارێتى وه‌رده‌گرن ... 
له‌ راپۆرته‌که‌دا هه‌ندێک پێشنیار سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستوورى بنه‌ڕه‌تى بۆ تورکیا ریزبه‌ند کراون و داوا له‌ په‌رله‌مانى تورکیا کراوه‌ که‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌رپرسیارێتى له‌ ئه‌ستۆ بگرێت . 
هه‌روه‌ها له‌به‌شێکى ترى راپۆرته‌که‌دا سه‌رنج راکێشراوه‌ته‌ سه‌ر (10) هه‌زار سیاسه‌تمه‌دارى کورد که‌ له‌ چوارچێوه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى سیاسیدا ده‌ستگیرکراون و راگه‌یه‌ندراوه‌ که‌ شه‌پۆله‌کانى ده‌ستبه‌سه‌رکردن و گرتن رێگره‌ له‌به‌رده‌م و چاره‌سه‌رییه‌کى دیموکراتییانه‌ى پرسى کورد، هه‌روه‌ها گومانه‌کانیان له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ستنیشان کردووه‌ . 
هاوکات له‌درێژه‌ى راپۆرته‌که‌دا راگه‌یه‌ندراوه‌ که‌ پێویسته‌ گوشار و زۆرده‌ستى له‌سه‌ر باوه‌ڕییه‌ ئاینیه‌کان کۆتایى بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داواکراوه‌ که‌ کۆمه‌ڵکوژیى رۆبۆسکى به‌ته‌واوى روون بکرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌رپرسیاره‌کانى ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌ راده‌ستى داد بکرێن.
له‌ به‌شێکى ترى راپۆرته‌که‌دا که‌تایبه‌ته‌به‌ مافه‌کانى منداڵان له‌و به‌شه‌دا سه‌رنج راکێشراوه‌ته‌ سه‌ر ژماره‌ى منداڵه‌ زیندانیکراوه‌کان و له‌ به‌شى راگه‌یاندنیشدا گومانه‌کانیان سه‌باره‌ت به‌ گرتنى رۆژنامه‌نووسان و ره‌وشى میدیاکان به‌گشتى ده‌ربڕیوه‌ .
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,'¨



ئه‌لقاعیدى ئێراق: جه‌بهه‌ت ئه‌لنه‌صر سه‌ربه‌ ئێمه‌ن
ANF - ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان 09.04.2013
سه‌رۆکى ئه‌لقاعیده‌ له‌ ئێراق په‌یامێکى بڵاوکردووه‌ و ده‌ستنیشانى کرد به‌ره‌ى ئه‌لنه‌صر ( جه‌بهه‌ت ئه‌لنه‌صر) که‌ له‌ سوریا شه‌ڕ ده‌کات سه‌ر به‌ ئێمه‌ن و ئاشکراى کرد که‌ ئامانجى ئه‌وانیش ئه‌وه‌یه‌ له‌سوریا ده‌وڵه‌تێکى ئیسلامى دروست بکه‌ن.
له‌ په‌یامێکدا که‌ له‌سه‌ر تۆڕه‌ جیهادییه‌کان بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، ئه‌بوبه‌کر به‌غدادی، به‌رپرسى رێکخراوى قاعیده‌ له‌ ئێراق ده‌ڵێت: " به‌ره‌ى ( ئه‌لنه‌صر ) به‌راستى سه‌ربه‌ ئه‌لقاعیده‌یه‌ و باڵێکى ئیسلامى ئێراقه‌." به‌غدادى ده‌ستنیشانى کرد ئه‌وان لێره‌ به‌دواوه‌ له‌سه‌ر ناوى ئێراق و ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست تێده‌کۆش .
به‌غدادى ئه‌وه‌شى خستۆته‌ ڕوو که‌ خۆیان ئاماده‌ ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ گروپه‌ جیاوازه‌کان به‌ په‌یمانێک له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌ى هه‌موو هاوڵاتیانى سوریا و ئێراق بگرێته‌وه‌ کاربکه‌ن و له‌ په‌یامه‌که‌یدا ناوى رێکخراوه‌ى قاعیده‌ى له‌ ئێراق له‌ ( ده‌وڵه‌تى ئیسلامی ئێراق ) و ( به‌ره‌ى نه‌صر )ى گۆڕى و هه‌ردوو ناوه‌که‌ى پێکه‌وه‌ لکاند و رایگه‌یاند:"ناوى نوێى ئه‌و دوو گروپه‌ى سه‌ربه‌ قاعیده‌ ده‌بێته‌ رێکخراوى ( ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ ئێراق و شام ) .
له‌کاتێکدا که‌ ئه‌م گرووپه‌ له‌ لیستی تیرۆری ئه‌مریکادا بوو ، تا رۆژى ئه‌مرۆ به‌ره‌ى ( ئه‌لنه‌صر ) وه‌کو گروپێکى پێشکه‌وتوو ده‌بینران و گومانده‌کرا که‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ‌ ئه‌لقاعیده‌ هه‌بێت. ئه‌م گروپه‌ له‌سنووره‌کانى تورکیاوه‌ چوونه‌ ناو خاکی رۆژئاوای کوردستان و هێرشیان ده‌کرده‌ سه‌ر کوردانی ناوچه‌که‌، ئه‌وکات کاربه‌ده‌ستانی KCK رایانگه‌یاندبوو که‌ ئه‌و گرووپه‌ ناڕاسته‌وخۆ سه‌ر به‌ تورکیان و له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ هه‌موو جۆره‌ پێداویستییه‌کیان بۆ دابین ده‌کرێت و هاوکاری ده‌کرێن .
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌ده‌ستکه‌وتوون گروپى (ئه‌لنه‌صر) له‌سه‌رێکانى ئاماده‌کارى هێرشێکى گه‌وره‌ ده‌که‌ن و خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی هێزێکی زۆرن. سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگاداریش له‌ یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG رایگه‌یاند که‌ YPG هێزه‌کانى خۆى زیاد کردووه‌ له‌ ئاماده‌باشى دایه‌ له‌دژى هه‌ر هێرشێکى ناوه‌خت خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ بپارێزێت .

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates