Pages

Ads 468x60px

27 Apr 2013

پێشمه‌رگه‌كانی گه‌رمیان گه‌یشتنه‌ جه‌باره و لیوای شارەزوو گەیشتنە کولەجو‌



پێشمه‌رگه‌كانی گه‌رمیان گه‌یشتنه‌ جه‌باره و لیوای شارەزوو گەیشتنە کولەجو‌

پێشمه‌رگه‌كانی لیوای 136 گه‌رمیان ماوه‌ی دوورۆژه‌ له‌ جه‌باره‌ن و له‌ لایه‌ن هاوڵاتیانی شارۆچه‌كه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.


حاجی عوسمان فه‌رمانده‌ی لیوای 136 گه‌رمیان به‌SNNی ڕاگه‌یاند" ماوه‌ی دوورۆژه‌ هێزێكی لیواكه‌یان چوونه‌ته‌ ناو جه‌باره‌وه‌ و بریاره‌ هه‌ر له‌وێش بمێننه‌وه‌".

وتیشی:" له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی شارۆژكه‌كه‌وه‌ پێشوازی گه‌رمیان لێكراوه‌ زۆر خۆشحاڵبوون به‌ چوونی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌كه‌یان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پێشمه‌رگه‌ له‌و سنوورانه‌ بێ لایه‌ن ده‌بێت و ته‌نها ئه‌ركی پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان و به‌رگریكردنه‌ له‌ خاكی كوردستان.

پێشتریش SNN به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراو گه‌یشت بوو بڵاویكرده‌وه‌"پێشمه‌رگه‌كانی لیوای 5 پیاده‌ی شاره‌زور هه‌ر ئیستا له‌ كفریه‌وه‌ جوڵه‌یان كرد به‌ره‌وه‌ كوله‌ جو - قه‌ره‌ته‌په‌ بۆ پشتیوانی فه‌وجی ٢ و فه‌وجی ٣ له‌م ناوچانه‌ و پیشره‌وی زیاتر".

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates