ئیسرائیل قه‌رزارباری كورده بۆ به‌جینۆساید ناساندنی هه‌ڵه‌بجه
نوسینی: پرۆفیسۆر ئۆفرا بێنگیۆ
وه‌رگێرانی: پشتیوان فه‌ره‌ج
پیاچونه‌وه‌ی د. شیركۆ كرمانج
جوله‌كه و كورد مێژوویه‌كی هاوشێوه‌یان هه‌یه لە ترس و تۆقان لە بەکارهێنانی چه‌كی كیمیاویله‌دژی هەردووکیان. له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی یادی رۆژی هۆلۆكۆست، ئیسرائیل به‌رپرسیارییه‌تی بە به‌ره‌سمی ناساندنی ئه‌و كۆمه‌لكوژییه‌ی لەسەر شانە كه عێراق لە دژی کوردەکان ئەنجامیدا.
له 16 ی ئازاری 2013 دا كورده‌كان یادی 25 ساڵه‌ی هێرشە كیمیابارانەکەی سەر ‘هەڵەبجە’یان كرده‌وه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پێشوی عێراقه‌وه سه‌دام حوسه‌ین ئەنجامداربوو، کە له یه‌ك رۆژدا 5000 كوردی لەناوبرد. ئه‌م هێرشه كیمیاوییه كه ناسراوه به هیرۆشیمای كورد ته‌نیا به‌شێكی بچوك بوو لە‌و هه‌ڵمه‌ته به‌رفراوانه‌ی كه ناسراوه به ئه‌نفال كه حاكمەکانی عێراق له‌دژی كورده‌كان له كۆتایی ساڵانی جه‌نگی عێراق-ئێران‌دا(1980-1988) جێبه‌جێیان كرد و بوو به‌هۆی كوشتنی زیاتر له 180000 كورد. سه‌دام به ئه‌نقه‌ست ناوی هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالی له سوره‌تی هه‌شته‌می قورئانه‌وه وه‌رگرت چونکە تێیدا داوای له‌ناوبردنی بێباوه‌ڕان ده‌كات.
ئه‌نفال كوشنده‌ترین هه‌ڵمه‌تی قڕکردنی كوردان بوو له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی عێراقه‌وه له‌ماوه‌ی 32 ساڵی حوكمكردنی سه‌دامدا.هەڵمەتەکە سه‌ره‌تا به چه‌ند قۆناغێکی درندانه‌ی دیکە وه‌ك وێرانكردنی 4000 گوند و بێیسه‌روشوێنكردنی 8000 پیاو له عەشیرەتی بارزان له 1983 دا ده‌ستیپێكرد. به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه‌له دوای روخانی رژێمی سه‌دامه‌وه چنگكه‌وتوون، ده‌رده‌كه‌وێت كه جینۆسایدكردنی كورده‌كان كارێكی سیسته‌ماتیكی پلان بۆ دارێژراو بووه.
له‌وكاته‌دا جیهان چاوی خۆی له‌ئاست برینه‌كانی كوردا نوقاند، ته‌نانه‌ت حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌ناڕه‌وا لۆمه‌ی ئێرانی كرد بە قه‌تلوعامكردنی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه. به‌ڵام له‌و كاته‌وه زۆر شت به‌شێوازێكی بنه‌ڕه‌تی گۆڕاوه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێنه‌بڕاوانه كاری كردوه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و جینۆسایدی كورد له زیهنی كوردا بمێنێته‌وه.
له‌هه‌مانكاتدا كاریكردوه بۆ به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی ویژدانی جیهان سه‌باره‌ت به‌و قه‌تلوعامكردنه‌ی كه‌به‌سه‌ر كوردا هات له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه.له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیدا، سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالیان كردوە به ره‌مزێك بۆ ژیاندنه‌وه‌ی كورد. هاوشێوەی هۆلۆكۆستی جوله‌كه‌كان-كه هه‌فته‌ی داهاتو یادیدەکرێتەوە- كورده‌كان زامی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان وه‌ك هانده‌رێك بۆ بنیاتنانی نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌كاردێنن. له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كیدا، كورده‌كان هه‌وڵیانداوه كه جینۆسایدی گه‌له‌كه‌یان له‌لایه‌ن ده‌زگا نێوده‌وله‌تیه‌كانه‌وه بناسرێت و دانیپێدابنریت. له‌سه‌ره‌تای ساڵانی 1993 وه رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ (چاودێری مافی مرۆڤ) پاش به‌دواداچونێكی چر گەیشت به‌و ئه‌نجامه‌ی كه عێراق جینۆسایدی له‌دژی كورده‌كان ئەنجامداوە. هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كوشتن و بێسه‌روشوێنكردنی ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی كورد و به‌كارهێنانی گازی كیمیاوی و ویرانكردنی سه‌راپای ژیرخان وماڵ و مولكیان ته‌نها لەبەرشوناسی نەتەوەیی،كوردبوونیانه‌وه، بووە کە كراون به ئامانج.
كوردانی تاراوگه له ئه‌وروپا و ناوچه‌كانی تریش لێنه‌بڕاوانه و ماندونه‌ناسانه هه‌میشه له‌هه‌وڵی به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی ویژدانی جیهانن سه‌باره‌ت به ئه‌زمونه ترسناکەکەیكورد له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عس و هه‌میشه هانی ئه‌و وڵاتانه‌یان داوه كه كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه وئه‌نفال به جینۆساید بناسێنن و له‌بیرنهكرێن. ئەو پارێزەرو یاسادانه‌رانەی کە بە ئەسڵ كوردبوون هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ به‌رزكردنه‌وه و بیستنی ده‌نگی كوردان له‌هه‌ندێ په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی ئیمزاكۆكردنه‌وه و ده‌نگدان له‌ساڵی 2013 ـەوە زیادی كردوەو بووەتە هۆكاری ئه‌وه‌ی كه به‌ساڵی ناساندنی جینۆسایدی كوردان ناوبهێنرێت.
ئه‌وانه‌ی كه گومانیان هه‌یه‌و ده‌ڵین ته‌نها پاش به‌هێزبوونی كورده‌كانی عێراق و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و گاز له كوردستان جیهان به‌خه‌به‌ر هات لە‌و مه‌رگه‌ساته‌ی كه‌به‌سه‌ر كوردا هاتو بوو هەڵەن،چونکە ئه‌م گۆرانكارییه نزیكه‌ی 25 ساڵی خایاند. هه‌وڵه‌كانی كورد بۆ وه‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی جیهان ته‌نها كاتیك به‌رهه‌می هه‌بوو كه‌له نۆڤیمبه‌ری 2012 دا وڵاتی نه‌رویج وه‌ك یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت هێرشه‌كانی عێراقی به‌جینۆساید پێناسه‌كرد، به‌دوایدا سوید و به‌ریتانیا هاتن و ئێستاش هه‌ندێ وڵاتی دیکەی وه‌ك كه‌نه‌دا و هۆله‌ندا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نساهه‌نگاویان ناوه بۆ به‌جینۆساید ناساندنی مه‌رگه‌ساتی كوردان.
له‌وته‌یه‌كدا له‌ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی كوردی نێچیرڤان بارزانی داوای كرد به‌ره‌سمی هه‌ڵبجه وه‌ك جینۆساید و 16 ی ئازاریش وه‌ك رۆژیكی نێوده‌وڵه‌تی بناسرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كی کیمیاوی. ئەورووی قسەکانی له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كرد و گوتی “داواده‌گه‌ین له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵه‌بجه روویدا به جینۆساید بناسێت. پرسیاری کرد داخۆ چه‌ند هه‌ڵه‌بجه‌ی دیکەده‌بێت رووبدات؟ چه‌ند كوردی دیکەدەبێت كۆمه‌ڵكوژ بكرێت؟ ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌جینۆساید بناساندایه، ئه‌وا نه هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفال ده‌بوو نه گۆڕی به كۆمه‌لیش”.
پێویسته وته‌كانی بارزانی بە سانایی بە لای ئیسرائیلییەکان تێپەڕنەبێت. واچاکە پەرلەمانی/کنێسێتی ئیسرائیل هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه وتوێژ له‌سه‌ر بەجینۆساید ناساندنی كوردان بكات. ئیسرائیل كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و خه‌ڵكانه ده‌كات كه بوون به‌قوربانی چه‌كی كیمیاوی ناتوانێت‌و ناکرێت بێده‌نگ و خه‌مسارد بێت به‌رامبه‌ر كوردەکان كه هه‌مان چاره‌نوسی ئه‌وانیان هه‌بووە.له‌ڕاستیدا ئیسرائیل قه‌رزبارێکی ئەخلاقی كوردانە چونکە ئەوان كۆمه‌كی ئەو جوله‌كانەیان كرد کە له‌ده‌ست چه‌وسانه‌وه له‌عیراق هەڵاتن‌و عێراقیان بەجێهێشت به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام.
بۆ ئه‌وانه‌ش له ئیسرائیل كه زیاتر به‌ته‌نگ قازانجی ماددیه‌وه‌ن زیاتر له به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان هیچی تێناچێت چونكه ئیسرائیل له‌ژیر هیچ مه‌ترسیه‌كدا نیه، وەک وروژاندنی هەستی ده‌وڵه‌تێكی دیکە به بەجینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی کوردان-. خۆ ئەمە حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌به‌غداد هەر ناگرێته‌وه چونکە ئیسرائیل هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ ئەو حکومەتەدا نیه. له‌راستیدا پێشوتر له 2008 دا ئەوا په‌رله‌مانی عێراق خۆی هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالی وه‌ك كارێكی جینۆساید له‌دژی كورده‌كان ناساند. ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌م خاڵانه ته‌واو قه‌ناعه‌تپێكه‌ر نین بۆ وه‌ها كارێك، ئه‌و راستییه‌ی كه مه‌ترسی چه‌كی كیمیاویی ئێستا له حكومه‌ته لاوازبوه‌كه‌ی سوریا ده‌كریت وا ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وله‌تیدا ئیدانه‌ی چه‌كی كیمیاوی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێبگیرێت له‌وه‌ی دیمه‌شق چه‌كی كیمیاوی به‌كاربهێنێت. بۆیه پێویسته ئیسرائیل له‌به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی هه‌وڵێكی له‌م چه‌شنه بێت.
پرۆفیسۆر ئۆفرا بێنگیۆ سه‌رۆكی پرۆگرامی دیراساتی كوردییه له‌سه‌نته‌ری مۆشێ دایان له زانكۆی ته‌لئه‌بیب و خاوه‌نی كتیبی كوردەکانی عێراق: بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت له ناو ده‌وڵه‌ت.
سه‌رچاوه: رۆژنامەی هاراتێز، ٤/٤/٢٠١٣
http://www.hawlati.co
No comments:
Post a Comment