PAK: پیرۆزبایى له پارتى کرێکارانى کوردستان (PKK) ده‌کات
رۆژى 23ى نیسانى 2013 ئه‌نجومه‌نى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا له راپۆرتێکیدا بۆ تورکیا، چه‌ند پێشنیارێکى له‌باره‌ى گۆڕینى ووشه‌ى تیرۆر خسته‌ڕوو و له ئه‌نجام دا به‌ده‌نگى زۆرینه قه‌بول کرا.
له‌م باره‌یه‌وه پارتى ئازادى کوردستان (PAK) ده‌ستنیشانى کرد ئه‌م گۆڕانکارییه به‌ده‌ستکه‌وتێکى مێژووى بۆ گه‌لى کورد ده‌زانین و رایگه‌یاند :" ئه‌م گۆڕانکارییه به‌ده‌سکه‌وتێکى تر‌ى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا داده‌نێین ."
له‌به‌رده‌وامى به‌یاننامه‌که‌دا پارتى ئازادى کوردستان سه‌رنج راده‌کێشێته سه‌رهه‌ڵوێستى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا له‌مه‌ر بڕیاره‌که‌ى ساڵى 2002 که PKK خرایه ناولیستى تیرۆره‌وه و رایگه‌یاند :" هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌نگاوه هێشتا به ماناى سڕینه‌وه‌ى پارتى کرێکارانى کوردستان (PKK) له لیسته‌ی تیرۆرى یه‌کێتى ئه‌وروپا نییه، به‌ڵام بوار و رێگا خۆش ده‌کا بۆئه‌وه‌ى یه‌کێتى ئه‌وروپا که له ساڵى 2002ه‌وه، PKKى خستووه‌ته لیسته‌ى تێرۆره‌وه، به‌و بڕیاره‌دا بچێته‌وه و PKK له‌لیسته‌که‌ی ده‌ربێنێ ."
ده‌قى به‌یاننامه‌که‌ى پارتى ئازادى کوردستان به‌م شێوه‌یه :
رۆژى 23ى نیسانى 2013 ئه‌نجومه‌نى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا له پێناسه‌کردنه‌وه‌ى چالاکانى PKK وه‌ک "تیرۆریست " خۆى بوارد و له‌جیاتى ئه‌وه ده‌سته‌واژه‌ى "ئاکتیڤیست"ى بۆ به‌کار هێنان . هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌نگاوه هێشتا به ماناى سڕینه‌وه‌ى پارتى کرێکارانى کوردستان له لیسته‌ی تیرۆرى یه‌کێتى ئه‌وروپا نییه، به‌ڵام بوار و رێگا خۆش ده‌کا بۆئه‌وه‌ى یه‌کێتى ئه‌وروپا که له ساڵى 2002 ه‌وه، PKKى خستووه‌ته لیسته‌ى تیرۆره‌وه، به‌و بڕیاره‌دا بچێته‌وه و PKK له‌لیسته‌که‌ی ده‌ربێنێ .
پارتى ئازادى کوردستان ئه‌م گۆڕینى روانگه‌یه‌ى کۆڕى په‌رله‌مانى و ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا به هه‌نگاوێکى شه‌رافه‌تمه‌ندانه و راست کردنه‌وه‌ى بڕیارێکى چه‌وت و ناڕه‌وا له‌سه‌ر خه‌باتى رۆڵه‌کانى نه‌ته‌وه‌که‌مان له باکوورى کوردستان ده‌زانێ، بڕیارێک که مافی
به‌ر په‌رچدانه‌وه‌ى داگیرکه‌ری وخه‌بات بۆئازادیى نه‌ته‌وه‌یه‌کى بنده‌ستى کردبووه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى ده‌وڵه‌ت.
پارتى ئازادى کوردستان ئه‌م گۆڕانکارییه به‌ده‌سکه‌وتێکى تر‌ى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا داده‌نێ. ئه‌م ده‌سکه‌وته سه‌رکه‌وتنى "ئیراده" یه به‌سه‌ر "واقع"دا . ئیراده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌کى سوور و لێبڕاو له‌سه‌ر ستاندنى مافه‌کانی، به‌سه‌ر واقعى سیاسى پێچه‌وانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی . پارتى ئازادى کوردستان به‌مبۆنه‌یه‌وه، پیرۆزبایى له رۆڵه‌کانى نه‌ته‌وه‌ى کورد ده‌کا. هه‌روه‌ها پیرۆزبایى له پارتى کرێکارانى کوردستان ده‌کات و ئاواته‌خوازه PKK و هه‌موو هێزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازیى کوردستان، به‌ته‌بایى و یه‌کگرتووانه له‌م که‌شوهه‌وا سیاسیه له‌باره نێوده‌وڵه‌تییه، بۆستاندنى مافه‌کانى نه‌ته‌وه‌که‌مان، به‌باشترین شێوه که‌ڵک وه‌رگرن. پارتى ئازادى کوردستان هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌م هه‌نگاوه، سوپاس و قه‌درزانى پێشکه‌شی ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا ده‌کات. ئێمه هیوادارین ئیراده‌ى ڕۆڵه‌کانى نه‌ته‌وه‌ى کورد له هه‌موو پارچه‌کانیدا، له‌مپه‌ڕه‌کانى ڕێگای ئازادیى و سه‌ربه‌خۆیى کورد، یه‌ک به‌دواى یه‌کدا هه‌ڵگرێ و مافى دیاریکردنى چاره‌نووسى بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانین یه‌کێتى ئه‌وروپا هه‌نگاوى به‌رپرسانه‌تر له هه‌ڵسووکه‌وت له‌گه‌ڵ دۆزى کورد هه‌ڵگرێته‌وه .
پارتى ئازادیى کوردستان
کۆمیته‌ى ناوه‌ندی
٨/ گوڵان/ ٢٧١٣
No comments:
Post a Comment