جه‌ربه‌زه‌یی كچه كوردێك، له میدیا جیهانییه‌كاندا ده‌نگ ده‌داته‌وه
ئا: ده‌روون عومه‌ر
خه‌بات و شه‌ڕی چه‌كداری كچه كوردێكی رۆژئاوایی، شان به شانی هێزه‌كانی سوپای سوریای ئازاد سه‌رنجی میدیا جیهانییه‌كان ڕاده‌كێشێت.
له رۆژنامه‌ی تایمز دا بابه‌تێك بلاَوكراوهتهوه له‌سه‌ر تێكۆشانی ژنه كورده‌كانی سه‌ر به پارتی یه‌كێتی دیموكراتی په‌یه‌ده له رۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ هێزه چه‌كدارییه‌كانی سوپای سوریای ئازاد .
ئه‌نتۆنی لۆیدی په‌یامنێری رۆژنامه‌ی تایمز بابه‌تێكی له‌وباره‌یه‌وه بلاَوكردۆتهوه كه به ڕسته‌ی ( ئیسلامییه ڕیشنهكان خۆیان له‌ناو هه‌مان به‌ره‌ی شه‌ڕی ژێر به‌رپرسیاری ژنێكدا ده‌بیننه‌وه به‌ناوی روكه‌ن، كه فه‌رمانده‌ی هێزێكی ژنانه ) ده‌ست پێده‌كات .
ئه‌و په‌یامنێره ئاشكرای ده‌كات لهگهڕِهكی شێخ مه‌قسودی شاری حه‌ڵه‌ب دیداری له‌گه‌ڵ روكهنی ته‌مه‌ن 27 ساڵ ، فه‌رمانده‌ی هێزێكی ژنان ئه‌نجامداوه كه به‌رپرسی هێزێكی 40 كه‌سییه، له ئارایشتگایهكدا كه دیواره‌كانی به پۆسته‌ری ئۆجه‌لان ڕازێنراوه‌ته‌وه.
روكه‌ن ئاشكرای كردوه : ئه‌مه ته‌نها تێكۆشانێك نییه بۆ گه‌ل به‌ڵكو تێكۆشانه بۆ ژنانیش، له نێوان شه‌ڕكه‌ره ئیسلامییه‌كان دا بۆچونێكی وا هه‌یه كه ژنان ناتوانن شه‌ڕ بكه‌ن و پێویست ناكات كه بیر و ڕای خۆیان به هێز ده‌رببڕن . ووتیشی : كلاَشینكۆف بۆ كوشتن كراوه، منیش خه‌ڵك ده‌كوژم و مانگی رابردوو كه‌سێكم به چه‌كێكی دروست كراوی رووسی كوشتوه، سوپای سوریای ئازاد كه من به‌وشێوه‌یه ده‌بینن ، سه‌ره‌تا بڕوایان نه‌كرد بهلاَم ئێستا كه‌مێكیش بێت ڕێزم لێده‌گرن .
ئه‌و په‌یامنێره ئاشكرای ده‌كات : ئه‌و ژنه لاوه كه جل و به‌رگی سه‌ربازی ڕه‌شی پۆشیوه، بهدهستێكییهوه گۆڤار و به دهستێكییهوه جیهازی بێ ته‌ل و زیاتر له شۆڕشگێڕێكی ئه‌مریكای باشور ده‌چێت نه‌ك یاخیبوییهكی سوریایی.
http://radionawa.com/Detail.aspx?id=9854&LinkID=1#.UYA45Er4Iwg
No comments:
Post a Comment