Pages

Ads 468x60px

23 Apr 2013

پارتێکی رۆژهه‌ڵاتی له‌په‌نابه‌رانی که‌مپی کاوه‌ ئابوونه‌ وه‌رده‌گرێت



پارتێکی رۆژهه‌ڵاتی له‌په‌نابه‌رانی که‌مپی کاوه‌ ئابوونه‌ وه‌رده‌گرێت

سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بێت. چیرۆکێکی نهێنی دەگێڕێتەوە سەبارەت بە وەرگرتنی ئابونەی حزبێکی ڕۆژهەڵاتی لە کۆمەڵێک کوردی ئاوارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

شایانی باسە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکە لە کاتی پێدانی زانیاریەکان ناوی لایانەکەی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: لایانەکە، حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)یە مانگانه‌ (10) هەزار بۆ (25) هەزار دینار پارەی  ئابونە لە و کوردە ئاوارانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسێنیت کەوا زیاتر لە (33) ساڵە ئاوارەی وڵاتی ئیراق بونەو دانیشتوی ئێستای کەمپی کاوەی سەربە پارێزگای هەولێر .
 سەرچاوەکە ڕایدەگەیەنێت: (حدکا) مانگانە (10) بۆ (25) هەزار دینار پارە لە هەموو ئەو ئەندامانەی وەردەگرێت کەوا زیاتر لە (33) ساڵە ژیانی کەمپ نشینی بەسەر دەبەن و کراونەتە قوربانی بەرژەوەندیەکان. سەرچاوەکە ئاماژەش بەوە دەکات و رایدەگەیەنێت: وەرگرتنی ئابونەی مانگانەی حزبی بڕێکی پارەی زۆر لەو کوردە ئاوارانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوا ناسراون بە ئاوارەکانی کەمپی ئەڵتاش و زیاتر لە (33) ساڵە لە پێناو دۆزی کوردایەتیدا ژیانی دوو جیلیان کراوەتە قوربانی لە کەمپ نشینیدا. ئەمەش لەکاتێکدایە هیچ قانونێکی مرۆڤایەتی و سیاسی ڕێگەی پێنەداوە. چونکە بیۆگرافیای ئەم کوردە ئاوارانە ئەوەندە پڕ لە حەسرەت و مەینەت و دەردەسەریە ڕۆژانە لاپەڕەکانی مێژوو هاواردەکەنە لایانە پەیوەندیدارەکان ئیدی بەسە بازرگانیکردن بە سەریانەوە. نەجاتیان بدەن هیچ نەبێت با لە دوا ساتەکانی ژیانیاندا هەناسەیەکی ئازادی هەڵمژن.
 سەرچاوەکە ڕاشی گەیاند: ئەو کوردە ئاوارانەی کەمپی کاوە ڕۆژانە دەچنە مەیدانی کرێکاران لە حەوتووێکدا چەند ڕۆژێک نیمچە کارێکیان دەست دەکەوێت و چەند ڕۆژەکەی دیکەی لەماڵەوە بێکارن. ئەو چەند دینارەش کە بە هەزار مەینەت و رشتنی عارەقەی ڕەنجی شانیان پەیدای دەکەن. نەمروو بژیوو نانێکی شەو بۆ منداڵەکانیان دەهێننەوە. سەرچاوە باوەڕپێکراوەکە پرسیارێک ئاڕاستەی (حدکا) دەکات و داوای وەڵامەکەی دەکات و دەڵێت: ئێمە دەپرسین لە بەرپرسانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بە چ ویژدانێکی مرۆڤایەتی لە چ مادەیەکی ئەساسنامەی حزبەکەدا هاتوە مانگانە (10) بۆ (25) هەزار پارە لە هەموو ئەندامێکی ئەو کوردە ئاوارانەی کەمپی ئەڵتاش دەسێنن؟ هەروەها دەپرسن باشە لەبەرامبەر پاداشتی فەوتانی ژیانی دووجیلی ئەم کوردە ئاوارانە لە پێناو دۆزی کوردایەتیدا (حدکا) دەبێت کۆمەک و هاوکاری ئەم کوردە ئاوارانە بکات یان بە پێچەوانەوە (حدکا) ڕەنجی زەحمەتکێشانی کرێکارانی ئەو کوردە ئاوارانە کەوا ڕۆژانە دەچنە مەیدانی کرێکاران و ڕەنجی زەحمەتکێشانی کرێکارییان و نانی منداڵەکانیان زەوت بکەن؟ دەشپرسن باشە (33) ساڵ ژیانی کەمپ نشینی ئەمە چ واتایەک دەگەیەنێت؟ 
anf

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates