حوکمێکی دەگمەن لە مەریوان
NNSROJ: لەسەر بڕیاری دادگەیەکی دەوڵەت، هێزەکانی نیروویئینتیزامی جل و بەرگی ژنانەیان لەبەر حوکمدراوێکی کورد کردووە وبەناو بازاڕی مەریواندا گێڕاویانە، دادگەکەی دەوڵەت حوکمێکیهاوشێوەشی بەسەر دوو هاووڵاتی دیکەدا سەپاندووە کە بڕیارە لەرۆژانی داهاتوودا حوکمەکەیان جێبەجێ بکرێ.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری مەریوانەوە بە ناوەندی نووچە و شرۆڤەی رۆژی ڕاگەیاند کە دادگەی مەریوان،بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەدا، سێ هاووڵاتیی کوردی بە لەبەر کردنی جلوبەرگیژنانە و گێران بەناو خەڵکدا مەحکووم کردووە و هەر ئەمڕۆش (دووشەممە ١٥ی ئاپریل) حوکمی یەکێک لەوهاووڵاتیانە جێبەجێ کراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکە هێزەکانی نیرووی ئینتیزامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ، بە بڕیاری دادگە،هاووڵاتییەکیان بە ناوی (ت خ) بە دەستێک جل و بەرگی سووری ژنانەوە بەناو شاری مەریواندا گێراوە. ناوبراویەکێک لە ئەندامانی ئەو دوو بنەماڵەیە کە دوو حەوتوو بەر لە ئێستا، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، پێکەوەبەشەڕ هاتوون.
ئەنجومەنی ژنانی مەریوانیش لە هەواڵێکی کورتدا، ئەو دیاردەیە بە "بێ حورمەتی بە ژنان" وەسف دەکا ودەڵێ "ئێمە ژنان ئەو کردەوە ناشیرینە، لە لایەن هەر دامەزراوەیەکەوە ئەنجام درابێ، مەحکووم دەکەین."
بە گوێرەی ئەنجومەنەکە "تەنیا ژمارەیەکی کەم لە هاووڵاتیان بە دیتنی ئەو رووداوە ناشیرینە نیگەران و بەسووکایەتیکردن بە ژنان و بەها کولتوورییەکانی ئەوان"یان زانیوە.
سەرچاوەکەی ئێمە ئەوەشی روون کردەوە کە دوو هاووڵاتیی دیکەش بە هەمان شێوەی حوکم دراون و بڕیارە لەرۆژانی داهاتوودا بەناو شاری مەریواندا بگێردرێن، ئەنجومەنی ژنانیش داوا لە خەڵک، بەرپرسان، شوورایشاری مەریوان و ژنانی کورد دەکا سەبارەت بەو "رووداوە یەکجار ناشیرینە" بێدەنگ نەبن.
No comments:
Post a Comment