هێزێکى سوپاى عێراق به
نهێنى له‌که‌لاره‌وه بۆ ده‌ربه‌ندیخان به‌رێکه‌وتن
له کاتژمێر 11:40خوله‌کی شه‌وی رابردوو 26ی نیسان زیاتر
له (40) ئۆتۆمبێلى جۆراجۆری سه‌ربازی و مه‌ده‌نی له جۆره‌کانی ئیڤه و سه‌یاره‌ی
تر سه‌ربازی تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له جۆره‌کانی دۆشکا و بیکه‌سی
و هاوه‌ن و ئارپیجی و سه‌رباز له ناوچه‌کانی باشوری عیراق له ڕێگای جه‌له‌ولا
و سه‌عدیه به‌ره‌و خانقین و که‌لار هاتوون و له ڕێگای که‌لاریش بۆ ده‌ربه‌ندیخان
به‌ڕێکه‌وتوون .
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار لهههرێمهکهوه رایگه‌یاند:"
له ناو سه‌یاره‌کان سه‌یاره‌ی به‌رپرسه‌کانیان مۆنیکاش هه‌بووه و سه‌ربازه‌کان
به جلی ره‌ش و ده‌مامه‌ک و سه‌ری پۆشراوه به زمانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک قسه‌یان
ده‌کرد و سه‌یاره‌کان ژماره‌ی دیفاع واته وه‌زاره‌تی پاراستنی پێوه بووه
و ئه‌گه‌ری هێزی سواتیان لێده‌کرێت ." هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که ووتیشى :"
شیمانه ده‌کرێت به هۆی ئه‌و بارگرژی و ئاڵۆزیانه‌ی دوایی که له به‌رواری 23ی
نیسان له حه‌ویجه و سلێمان به‌گ رویدا و بارودۆخی ناوچه‌که ئاڵوزبوو بۆیه نه‌یانتوانیوه
بۆ کۆنترۆڵ کردنی پارێزگای که‌رکوک خۆیان به که‌رکوک بگه‌ینن .روویان له‌م شوێنه
کرد ."
ئه‌مه‌ش دوای لێدوانه‌که‌ی نوری مالکی دێت که
ووتبوی پاراستنی باری ئاسایشی که‌رکوک به هێزی پێشمه‌رگه واته یه‌کێتی نیشتمانی
داوه به‌م بۆنه‌ش له ڕێگای گه‌رمیان و پارێزگای سلێمانی خۆیان گه‌یاندوه‌ته که‌رکوک
و به‌م جۆره‌ش پێده‌چێت ئه‌م بارگرژی و ئاڵۆزیه فراوانتر بکات و که‌شێکی نائارامی
عێراق و ته‌نانه‌ت هه‌رێمی کوردستانی پێوه بگلێت و دوو ئیدارهییهکهی هه‌رێم
ڕێگه له سه‌ر پارچه‌بوونی حکومه‌تی هه‌رێمی باشووری کوردستان بکاته‌وه .
ANF - هاوار دالاهۆ
No comments:
Post a Comment