ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان، سەبارەت بە هەڵەی ڕاگەیاندنەکان، لەمەڕ پرسی ناوهێنانی لیوای ١٦ ی سەر بە فیرقەی چووار بەلیوای ١٦ ی سلێمانی، ڕاگەیەندراوێکی وەك ڕونکردنەوە بڵاو کردۆتەوە کەئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندن به گشتی ناوێكی هه‌له بوَ (لیوای/ 16 ی فیرقه‌ی/4) دیاری ده‌كرێت به ناوی (لیوای /16ی سلێمانی) كه بوَ زانینی هه‌موو لایه‌ك و ڕاستكردنه‌وه‌یه‌ك بوَ هوَكارهكانی ڕاگه‌یاندن به گشتی كه ئه‌و لیوایه له ئێستاكه‌دا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی دوور و نزیكی نی یه به شاری سلێمانییه‌وه چونكه ئه‌و لیوایه
(لیوای /16 ی فیرقه‌ی/ 4 ) كه ئێستا جێگای جوگرافی باره‌گاكانی و چالاكی له سنوری ناوچه‌كانی
(طوز خورماتو و ده‌وروبه‌ری هه‌تاكو حمرین) ه و ئه‌م لیوایه لیوایه‌كی (فیرقه‌ی/4) ه كه سنوری چالاكی فیرقه‌كه پارێزگای صلاح ا‌لدین (تكریت) و ده‌وروبه‌ریه‌تی و ئه‌و ناوه هه‌ڵه‌یه (لیوای /16ی سلێمانی ) كه به‌سه‌ر ئه‌م لیوایه سه‌پێنراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بوَ سه‌ره‌تای سه‌ر له نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی سوپای عێراق دوای ساڵی (2004) ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌و كاته‌دا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شدار بوو له پێكهاته‌ی نوێی سوپای عێراق به چه‌ند لیواو فه‌وجێك كه یه‌كێكیان ئه‌م لیوایه بوو كه له‌و كاته‌دا باره‌گای سه‌ره‌كی لیواكه
له سلێمانی بو وباره‌گای فهوجهكانیشی له ده‌وروبه‌ری سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ بوون و باره‌گای فیرقه‌ی (4) یش له‌و كاته‌دا له كركوك بووه ، بهلاَم له پاش ساڵی 2007 وه باره‌گای فیرقه‌ی (4) گوازرایه‌وه
(صلاح ا‌لدین –تكریت) و باره‌گای لیوای (16) ش گوازرایه‌وه (دوز خورماتوو ده‌وروبه‌ری) و هیچ باره‌گایه‌كی له سنوری سلێمانی نه‌ماوه وه ته‌نانه‌ت كه پێشتر پێكهاته‌ی ئه‌و لیوایه 100% له ئه‌فسه‌ران و پله‌دارو سه‌ربازانی كورد بوون بهلاَم ئێستا كه كورد له پێكهاته‌ی ئه‌و لیوایه ڕێژه‌كه‌ی له خوار 50% ی پێكهاته‌كه‌یه‌تی له‌به‌ر ئه‌و هوَكارانه ناوهێنانی ئه‌و لیوایه به ناوی لیوای(16ی سلێمانی ) هه‌له‌یه و ناوه ڕاسته‌كه‌ی
(لیوای/16 فیرقه‌ی /4 ی صلاح ا‌لدین)ه .
پێنوسەکان
No comments:
Post a Comment