من ئه‌و ئه‌زموونه‌م بۆ رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ده‌وێ ، من شانازی به ده‌ستکه‌وته‌کانی باکووری کوردستان ده‌که‌م و
پێویسته که پشتیوانی خۆمان بۆ باکوور به‌هێزتر بکه‌ین و ئاڵقه‌ی پیوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی
تووند و گوتاری هاوبه‌شمان هه‌بێ.
هه‌ندێک تاکی پاسیڤ و بێ مێشک و پاره په‌ره‌ست، ته‌واو خه‌رفاون و بێ فکر که
ئاگایان له ره‌جه‌بیش نی‌یه، هاتوون بۆ ئێمه شرۆڤه‌ی سیاسی ده‌که‌ن و پشتیوانی
کردن له خه‌باتیباکوور و رۆژئاوای کوردستان به خه‌یانه‌ت ده‌زانن و هێشتاش هه‌ر
ده‌ڵێن رۆژهه‌ڵات پێشه‌نگه و ئێمه سه‌رقافله‌ی دێموکراسین و ته‌خریبی که‌سایه‌تی
نووسه‌ران و چالاکان ده‌که‌ن و به تۆمه‌تی پشتیوانی کردن له باکوور به ئاپۆچی و
لایه‌نگری په‌که‌که له قه‌ڵه‌میان ده‌ده‌ن، پێموابی ئه‌گه‌ر ئه‌و چالاکانه لایه‌نگری
په‌که‌که و ئاپۆچی بن، ئه‌و جۆره تاکه ئاژانانه لانگری پان ئێرانیست و
نووریزاده و ئه‌مسالی ئه‌وانن و نان خۆری سه‌ڵته‌نه‌تته‌له‌به‌کانن.
ئه‌و جۆره که‌سانه هێنده بێ مێشک و دواکه‌توون که له‌یلازانا و حه‌سیب کاپلان
و ئه‌حمه‌د تورک و ده‌میرتاش و گولتان کشناک، نه‌ورۆزه‌کانی ملیۆنی باکوور و
چالاکی‌یه‌کانی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی، دایکانی ئاشتی ، به‌رخۆدانی گه‌نجان
و به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، شه‌ری پارڵمان ، ده‌یان میدیا و راگه‌ینداوی به‌هێزی
کوردی، په‌یامی ئاشتی ئیمرالی، هێزی له‌بن نه‌هاتووی په‌که‌که، پشتوانی له مافی
مرۆڤ و مافی ژنان، خه‌باتی یه‌کسانی و شۆرشی بێ پسانه‌وه و ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد
و به‌شداری باکووری کوردستان له هاوکێشه سیاسی‌یه‌کانی ناوچه و جیهان، نابینن
و هه‌موویان ئینکار ده‌که‌ن و خۆشیان ئه‌وه‌ی نی‌یانه خوێنده‌واری سیاسی‌یه و
بوونه به‌ربه‌ست و له‌مپه‌ر له به‌ده‌م خه‌باتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ته‌نانه‌ت
توانانی پێکهێنانی وه‌ها که‌شیکێش‌یان نی‌یه له رۆژهه‌ڵات بگره هه‌ر حیسابیش‌یان
بۆ ناکرێ،
نا عه‌زیزی من ئه‌وه خه‌یاڵی که‌شکه.، ئه‌و عه‌قلی‌یه‌ته ده‌بێ وه‌لانرێ و هیچ
که‌س ناتوانێ نکۆڵی له خه‌باتی باکووری و رۆژئاوای کوردستان بکه و ده‌ستکه‌وته‌کانی
کورد له پارچه‌یه پشت گوێ بخا، ئێمه بۆ کوردایه‌تی خه‌بات ده‌که‌ین نه‌ک بۆ
حیزبایه‌تی.
ئه‌گه‌ر چالاکی مافی مرۆڤی سه‌یری باکووری‌یه‌کان بکه.
ئه‌گه‌ر چالاکی مافی ژنانی سه‌یری دایکانی ئاشتی و خوشکانی په‌رلمان و شیره ژنه‌کانی
قه‌ندیل بکه ئه‌زموون.
ئه‌گه‌ر سیاسی ده‌میرتاش و ئه‌حمه‌د تورک و ئۆجه‌لان ببینه.،
ئه‌گه‌ر چه‌کداری قه‌ندیل و ناوجه‌رگه‌ی باکوور و به‌رپرچدانه‌وه ئۆپۆراسیۆنه‌کان
فاشیزمی تورکیه ببینه،
ئه‌گه‌ر که‌مپ نشینی به‌رخۆدانه‌کانی مه‌خموور ببینه.!
ده‌نا له ماڵی خۆت دانیشه و بیخولێنه‌وه و بۆ من مه‌به به رۆناکبیرو شرۆڤه‌کاری
سیاسی.
بۆ رۆژهه‌ڵات چی‌تان کردووه.
راستی بابه‌ته‌که ئه‌وه‌یه که ئه‌و جۆره که‌سانه جگه له‌وه‌ی که خه‌باتی
باکوور نابینن باوه‌ریان به خه‌باتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش نی‌یه و ته‌نانه‌ت
بۆشیان گرینگ نی‌یه.، ئه‌وانه له ده‌رفه‌ت ده‌گه‌رێن و چاوه‌رێی ئیمامی زه‌مانی
کوردین که رۆژهه‌ڵاتیان بۆ ئازاد بکه.،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌ین ، دوور به بۆن و به‌رامی
حیزبی ، ئه‌وه ئاماده‌ی حه‌ره‌که‌تێکی مه‌زنه و ئه‌و پتانسیله‌ش ئاماده‌یه و
گۆره‌پانی کوردی پێویستی به یه‌ک جرقه هه‌یه و گری شۆرش و به‌رخۆدانی رۆژهه‌ڵات
ده‌گاته لوتکه‌ی خۆی و به‌م زووانه نۆبه‌ی سه‌رهه‌لدانی گه‌لی رۆژهه‌ڵاتیش دێ.
پرسی کورد و مه‌سه‌له‌ی به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد. کوشتنی کۆڵبه‌رانی
کورد و پرسی زمانی دایک. ئێعدام و ته‌بعید، ملیتاریزه‌کردنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و
بوونی که‌شێکی توندی ئه‌منی‌یه‌تی، نه‌بوونی فه‌زای سیاسی، ئاسمیلاسیۆنی فه‌هه‌نگی،
نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بێ‌کاری که بۆته هۆی ئیفلیجی خه‌ڵک، نه‌بوونی به‌نشداری
سیاسی له ده‌سه‌ڵات، نه‌بوونی هیچ چالاکی‌یه‌کی سیاسی و مه‌ده‌نی و چه‌کداری، هه:ڵاتنی
مێشکه‌کان و ده‌ربه‌ده‌ربوونی و ئاواره‌بوونی گه‌نجانی رۆژهه‌ڵات بۆ تاراوگه، ئه‌وانه
و سه‌دان مه‌سائیلی تر که زۆر که‌س پشت گوێی خستوون و بۆته هۆی خامۆشی گڕی شۆرشی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
No comments:
Post a Comment