Pages

Ads 468x60px

19 Apr 2013

ده‌زگای FBI وێنه‌ و ڤیدیۆی دوو گومانبار به‌ هه‌ردووته‌قینه‌وه‌که‌ی بۆستن بڵاوده‌کاته‌وه‌

وێنەی تێرۆریستە خۆکۆژەکی بۆستۆن 


ده‌زگای FBI وێنه‌ و ڤیدیۆی دوو گومانبار به‌ هه‌ردووته‌قینه‌وه‌که‌ی بۆستن بڵاوده‌کاته‌وه‌


ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی FBI وێنه‌ و ڤیدیۆی دوو که‌سی بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ که‌ گومان ده‌کرێت هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌ خوێناویـیه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی شـاری بۆسـتنیان ئه‌نجام‌دابێت.


به‌پـێی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، هه‌ردوو که‌سه‌که‌ قه‌مسه‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی درێژی ڕه‌نگ دێزی به‌ کڵاویان له‌به‌ردایه‌ و سه‌روو جانتای وه‌رزشیـیان به‌ شـانه‌وه‌یه‌ و هه‌روه‌ها کڵاوی ورزشیـیان به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، به‌ڵام یه‌کێـکیان کڵاوه‌که‌ی ڕه‌نگ سـپـیـیه‌ و به‌ پـێچه‌وانه‌وه‌ له‌سه‌ری کردووه‌ و ئه‌وی دیکه‌یان ڕه‌شه‌ و به‌ ئاسایی له‌سه‌ری دایه‌.
ڕیچارد ده‌یلۆریـیا که‌ سه‌رپه‌رشـتی لیکۆڵینه‌وه‌کانی ده‌زگای FBI ده‌کات، ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ به‌ په‌یامنێرانی گوت ئه‌وه‌ی کڵاوه‌ سپـیـیه‌که‌ی له‌سه‌ردایه‌ جانتاکه‌ی لای چێشـتخانه‌یه‌ک له‌ شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌مدا داناوه‌.

هه‌روه‌ها ئاگاهی دا جگه‌ له‌ ده‌زگا به‌رپـرسه‌کان که‌س لێـیان نزیک نه‌که‌وێته‌وه‌، له‌وه‌ی نه‌کا چه‌کیان پـێبێت، چونکه‌ زۆر مه‌ترسیدارن.
له‌ ماڵپه‌ڕی ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی  www.fbi.gov وێنه‌ی زیاتری گومانباره‌کان بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.
ته‌قینه‌وه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی بۆستن له‌و ده‌مه‌دا بوو که‌ یاریـیه‌کی ماراثۆن له‌و شـاره‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چوو و هه‌زاران که‌س تیایدا به‌شـداریـیان ده‌کرد. 3 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا که‌ یه‌کێـکیان کوڕێـکی منداڵی ته‌مه‌ن 8 سـاڵ بوو و هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 170 که‌سیش برینداربوون و ژماره‌یه‌کیان قاچیان له‌ده‌سـتداوه‌‌.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates