Pages

Ads 468x60px

19 Apr 2013

کۆبوونه‌وه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان



کۆبوونه‌وه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان

له‌ دیداری نێوان شاندێکی رێبه‌ریی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و رێبه‌ریی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان دا دوایین ئاڵوگۆڕه‌کانی کوردستان، ئێران و ناوچه‌ تاوتوێ کران.

له‌ دیدارێک دا که‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 29ی خاکه‌لێوه‌ له‌ نێوان شاندێکی رێبه‌ریی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تیی خالید عه‌زیزی و رێبه‌ریی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تیی عومه‌ر ئیلخانیزاده‌ پێک هات، دوایین ئاڵوگۆڕه‌کانی کوردستان، ئێران ناوچه‌ که‌وتنه‌ به‌ر باس و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌سه‌ر کران.
له‌م دیداره‌دا دوایین ئاڵوگۆڕه‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئێران له‌ به‌ره‌به‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری و شوراکانی شار و دێ تاوتوێ کران و ده‌ورو قورسایی کورد وه‌ک فاکتۆرێک له‌ سه‌رجه‌م ئاڵوگۆڕه‌کان دا هه‌ڵسه‌نگێندرا. له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌ر دوو لایه‌ن به‌تایبه‌ت پێداگرییان له‌سه‌ر پێویستیی به‌هێزکردنی فاکتۆری کورد‌ کرده‌وه‌و له‌م باره‌یه‌وه‌ هاوهه‌ڵوێستیی هێزه‌ سیاسییه‌کانیان به‌ مه‌رجی سه‌ره‌کی له‌ قه‌ڵه‌م دا. 
له‌ به‌ر رووناکایی ئه‌م لێکدانه‌وه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌دا دوو لایه‌ن وێڕای پێداگرتنه‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستیی پته‌وکردنی پێوه‌ندیی نێوانیان و پێوه‌ندیی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌روه‌ها پێویستیی هاوهه‌ڵوێستی و دروست کردنی میکانیزمی گوتاری هاوبه‌ش و کاری هاوبه‌شیان له‌م پێوه‌ندییه‌دا به‌ مه‌رجی سه‌ره‌کی دانا. له‌مباره‌یه‌وه‌ ساخبوونه‌وه‌ له‌ پێناوی ددروستکردنی کۆده‌نگی له‌ نێوان هێزه‌ سیاسییه‌کان دا هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ.
سەرچاوە پیجی کاک خالید عەزیزی

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates