له‌سلێمانی بۆ پشتگیری له‌ژنانی رۆژهه‌ڵات گردبوونه‌ویه‌ک به‌ڕێوه‌چوو
ANF
له‌شاری سلێمانی بۆ پشتگیری له‌ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به به‌شداری ژماره‌یه‌ک له‌رێکخراوی مه‌ده‌نی، که‌سایه‌ت و لایه‌ن و پارتی سیاسی گردبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه چوو .
له‌گردبوونه‌وه‌که‌دا په‌یامی (که‌مپینی پشتگیری له‌ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان) له‌لایه‌ن (هه‌لاله محه‌مه‌د) ئه‌ندامی رێکخراوی مافی مرۆڤ، خوێندرایه‌وه.
هه‌روه‌ها رێکخراوی (سی پی تی) ره‌غمی ئیعلانی پشتگیری، په‌یامی خۆی بۆ پشتگیری له‌ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ژنانی تێکۆشه‌رى شاری مه‌ریوان پێشکه‌ش کرد و ده‌زگای داد و هێزه ئه‌منیه‌کانی ئێرانی له‌مه‌ڕ سووکایه‌تی به‌ژنانی کورد و له‌به‌ر کردنی جل و به‌رگی کوردی ژنان به به‌ر تاوانبارێک شه‌رمه‌زار کرد .
له‌به‌رده‌وامی مه‌راسیمه‌که‌دا (فه‌ریبا محه‌مه‌دی و کوێستان فتوحی) وه‌ک دوو چالاکوانى بوارى ژنان وتارێکیان پێشکه‌ش کرد .
پاشان پارت و رێکخراوه به‌شدار بووه‌کانیش به‌په‌یامێک پشتگیری خۆیان بۆ که‌مپینه‌که و ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان راگه‌یاند و کرده‌وه‌ی چه‌په‌ڵ و قیزه‌ونی رژێمی ئێران دژی ژنان و گه‌لی کوردیان ئیدانه کرد .
هه‌روه‌ها (شینی عه‌زیز) و (مینا ئه‌حه‌دی) چالاکی مافی ژنان به ناردنی په‌یامێکی پشتگیری به‌شداریان له‌مه‌راسیمه‌که‌دا کرد .
په‌یامی که‌مپینی پشتگیری له‌ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
(که‌مپینی پشتگیر له‌ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان) که‌رێکخه‌ری مه‌راسیمه‌که بوو، به په‌یامێک کرده‌وه‌که‌ی ده‌زگای داد و هێزه ئه‌منیه‌کانی رژێم له‌مه‌ریوانی شه‌رمه‌زار کرد و ئه‌و کرده‌وه‌شی به‌سووکایه‌تی کردن به‌ژنان ناو برد و رایگه‌یاند :" که‌مپینه‌که‌مان کرده‌وه‌ی رژێمی ئێران به سووکایه‌تی به‌رامبه‌ر ژنان و سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و گه‌لی کورد ده‌زانێت. چونکه به زانابوون جل و به‌رگی کوردی ژنانه‌یان کردوه‌ته به‌ر تاوانبارێک .
که‌مپینه‌که داوای له‌رێکخراوه‌کانی ژنان و رێکخراوه‌کانی تری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ و که‌سایه‌ت و پارتی سیاسی کرد که به شێوه‌یه‌کى یه‌کگرتوو پشتگیرییه‌کانی خۆیان له‌ژنانی رۆژهه‌ڵات درێژه پێ بده‌ن تا له‌مه‌و به‌دوا سووکایه‌تی به ره‌مزه‌کانی ژنانی کورد نه‌کرێت .
ناوى پارت و رێکخراوه‌کانی به‌شداربووی گردبوونه‌وه‌که‌ى سلێمانی به‌و شێوه‌یه‌ن :
1 ـ کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد ـ ئه‌وروپا 2 ـ ئه‌نجومه‌نی رۆژنامه‌نووسانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان 3 ـ گروپی ژیان 4 ـ کۆمه‌ڵه‌ی ژنان له سوید 5 ـ رێکخراوی ئازادی ژنانی کوردستان نی‌نا 6 ـ رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد 7 ـ ئه‌نجومه‌نی ژنانی ئازاد 8 ـ رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان (RJAK) 9 ـ یه‌کێتی ژنانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران 10 ـ یه‌کێتی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان (YJRK) 11 ـ یه‌کێتی ژنانی حیزبی دیموکراتی کوردستان 12ـ ره‌وتی سوسیالیستی کۆمه‌ڵه 13 ـ کۆمیته‌ی ئافره‌تانی سازمانی خه‌بات 14 ـ کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵات 15 ـ تۆڕی به‌رگری له‌ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان 16 ـ سی پی تی
http://so.firatajans.com
No comments:
Post a Comment