كوژراو و بریندارانی بوومەلەرزەی پارێزگای بووشێهر سنووری ٨٠٠ كەسی تێپەڕاند
دوانیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە رێكەوتی ٢٠ی خاكەلێوە بوومەلەرزەیەك بە گوژمی ٦،١بە پلەی ریشتەر
پارێزگای بووشێهری لە ئێران هەژاند و بەپێی زانیارییەكانی ناوەندی ژئۆفیزیكی زانكۆی تاران ناوەندی بوومەلەرزەكە شاری كاكی كە دانیشتوانەكەی ٦٠ هەزار كەسە، بووە. بەوتەی بەرپرسانی پارێزگای بووشێهر زیاتر لە ٧٠٠ بینا بە تەواوەتی لە ناو چوون و لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی BBC بڵاوی كردەوە، تەنیا لە نەخۆشخانەی "زینبیە"ی شاری خورموج لەو پارێزگایە ٤٠ كەس گیانیان لەدەست داوە. لێقەوماوانی بوومەلەرزەكە رایانگەیاندووە، بە شێوەی پێویست تیمەكانی فریاگوزاری چالاك نین و ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیی بە كوژراوی و برینداری لەژێر بینا رووخاوەكاندا ماونەتەوە. بەپێی دوایین زانیارییەكان زۆرترین خەسار وەبەر ئاواییەكانی شەنبە، باغان و سنا كەوتووە.
لەلایەكی دیكەوە ناوەندی زەمین ناسی ئەمریكا رایگەیاندووە، ئەو بوومەلەرزەیە بە گوژمی ٦،٣ و لە قوولایی ١٢ میتری زەوی رووی داوە. هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە ١٢ "پس لرزە" بە گوژمی ٤ پلەی ریشتەر پارێزگای بووشێهری لەرزاندووە.
پێكراوە
rojikurd
No comments:
Post a Comment