زانیاری ورد له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی قه‌ره‌ته‌په
خەندان
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، زانیاری ورد له سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان چه‌كداره عه‌ره‌به سوننه‌كان‌و سوپای عیراق له سنووری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په ده‌خاته‌ڕوو، راشیده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی سوپای عیراق نزیكه‌ی هه‌زارو (500) چه‌كدار ده‌بن، له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌كداره سوننه‌كان له‌نێوان (700 تــا 800) چه‌كدار ده‌بن، كه چه‌كی بیكه‌یسی‌و دۆشكه‌و ئاربیجییان پێیه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند: له‌نزیك گوندی كه‌شكه‌وڵی سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په هێزێكی سه‌ر به سوپای عیراق كه نزیكه‌ی هه‌زار و (500) سه‌رباز ده‌بوون، له گه‌ڵ چه‌كداره سوننه عه‌ره‌به‌كان به‌شه‌ڕ هاتن، كه ئه‌وانیش ژماره‌یان له‌نێوان (700 تـــــا 800) چه‌كدار ده‌بوو، وتیشی: "ئێمه له نزیكه‌وه چاودێریمان ده‌كرد، عه‌ره‌به سوننه‌كان هه‌رچه‌نده ژماره‌یان كه‌متربوو، به‌ڵام جگه له كڵاشینكۆف، چه‌كی بیكه‌یسی‌و دۆشكه‌و ئاربیجیشیان پێ‌بوو و توانییان به‌رگریی بكه‌ن‌و رێگه نه‌ده‌ن هێزه‌كه‌ی سوپا به‌ڕێبكه‌وێت".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، كه دوو كۆپته‌ریش هاته سه‌ر چه‌كداره عه‌ره‌به سوننه‌كان‌و له‌وكاته‌دا ئه‌وانیش خۆیان كرد به گوندی حوزه‌یفه‌دا، كه سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌یه، وتیشی: "چه‌كداره عه‌ره‌به سوننه‌كان جلی مه‌ده‌نییان له‌به‌ره‌و ئۆتۆمبیلی جۆری بی ئێم‌و ئۆپڵ‌و مۆدیل نزمه‌كانیان پێیه".
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، كه شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ژماره‌یه‌ك بریندار له ریزی چه‌كداره سوننه‌كان بینراوه به ئۆتۆمبیل گواستراونه‌ته‌وه، وتیشی: "ئێمه له یه‌كێك له چه‌كداره‌كان نزیكبووینه‌وه، كه كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن بوو، پێیوتین ئێمه له‌م شه‌ڕه‌دا په‌یوه‌ندیمان به كورده‌وه نییه‌و له‌گه‌ڵ سوپا ده‌جه‌نگین، داواتان لێده‌كه‌ین ئێوه‌ش ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه نێوانمان".
سه‌رچاوه‌كه، ته‌ئكیدیشكرده‌وه، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشیدان بۆ رێگریكردن له هاتنه‌ژووره‌وه‌ی هه‌ر چه‌كدارێك بۆ ناو خاكی هه‌رێم، هه‌روه‌ك رێگه‌ش نادرێت سوپای عیراق سنووری خۆی به‌ره‌و خاكی هه‌رێم ببه‌زێنێت.
No comments:
Post a Comment