PKK
لە لیستی "تیرۆر"ی یەکێتی ئەوروپا دەرخرا ؟
نەجیبە قەرەداغی - حسێن ئەلمالی - بروکسل
26.04.2013
چەند رۆژ لەمەوبەر ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا بریاری دا کە PKK نەک `تیرۆریست ` بەڵکو (ئاکتیڤستە) و ، پەیڤی (بەریَزی بۆ ئۆجالان) بەکارهێنا. ئەو بڕیارە لای زۆر کەس پرسیاری دروست کرد کە داخۆ ئەو بریارە بریاری یەکێتی ئەوروپایە و بریاری دواییە ؟ یان تەنیا راسپاردەیە ؟
بەتایبەتی دوای ئەوەی کە وەزیری دەرەوەی تورکیا (ئەحمەد داود ئۆغلو) له‌باره‌ی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپاوه وتی: ناوی PKK هه‌ر له لیستی گرووپه تیرۆریستییه‌کاندا ماوه‌ته‌وه و بڕیارەکە هیج وابەستەبونێکی کردەیی و بایەخی نێونەتەوەیی نیە. پرسیارەکان لەسەر ئەو هەواڵە زیاتر بوون .
بۆ ئەوەش لەگەل هاوکارم رۆژنامەوان حسێن ئەلمالی هەستاین بە لێکۆلینەوە لە ئاستی بایەخی ئەو بریارە .
سەرەتا پێویست بە پێناسەکردنێکی دوو دەزگای ئەوروپا کرا. یه‌کێتی ئه‌وروپا و کۆنسه‌ی ئه‌وروپا دوو ئۆرگانی جیاوازن ، یه‌کێتی ئه‌وروپا (27) ئه‌ندامی هه‌یه و ژماره‌یه‌کیش وڵات به‌رئه‌ندام واته کاندیدن، یه‌ک له‌وانه تورکیایه. لهکۆنسهی ئه‌وروپا (٤٧) وڵات ئەندامەو تیَیدا یەک لەوانە تورکیایە ، ئۆرگانی سیاسی و گه‌وره‌ترین ده‌زگای یه‌کێتی ئه‌وروپایه له ڕووی بڕیاری سیاسیه‌وه. له سه‌روو کۆنسهوه کۆمیته‌ی وه‌زیران هه‌یه به‌لام ئه‌وه‌ی کە به ناوی گه‌لانی (47) ولاتی ئه‌ندام بڕیارده‌ده‌ن ، ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی کۆنسه‌ی ئه‌وروپایه.
ئه‌وانه‌ی لیستی تیرۆر ئاماده ده‌که‌ن (27) وڵاته‌که‌ی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپایه نه‌ک کۆنسه‌ی ئه‌وروپا به‌لام کۆنسه‌ی ئه‌وروپا هیزی بڕیاری له‌سه‌ر یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌یه. له ساڵی 2002 ه‌وه PKKش خراوه‌ته ناو لیستی تیرۆری یه‌کیتی ئه‌وروپاوه.
(٤٧) وڵاتی کۆنسەی ئەوروپا ، به ده‌سته‌یه‌کی نێرده ، ده‌بنه ئه‌ندام له ناو ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی کۆنسه‌ی ئه‌وروپادا. له تورکیاوه (12) نێرده هه‌ن زۆرینه‌یان له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی AKPوه‌ن ، ئه‌وانی دیکه سێ له پارتی گه‌لی کۆماری ، دوو له په‌رله‌مانتارانی بزوتنه‌وه‌ی میللی و ، یه‌ک له لایه‌ن BDPوه و ئه‌وانی دیکه له کۆی (12) په‌رله‌مانتار (6 )یان AKPهن.ئه‌و په‌رله‌مانتارانه له نیَو ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی کۆنسه‌ی ئه‌وروپا نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مانی تورکیا ده‌که‌ن.
له بونیادی ژێرینی ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا چه‌ندین کۆمسیۆن هه‌ن یه‌ک له‌وانه کۆمسیۆنی چاودێریه ، چاودێری ئه‌و ولاتانه ده‌که‌ن که به‌پێی پێوه‌ر و بنه‌ماکانی کۆبنهاگن که پێوه‌ری سه‌ره‌کی یه‌کێتی ئه‌وروپایه له ڕووی سیاسی ، ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی ، هتد کار ده‌که‌ن یان نا ؟ و سالانه راپۆرت ئاماده ده‌که‌ن.
ئه‌و کۆمسیۆنه سالانه ده‌چێته تورکیا له شاره‌کانی تورکیا و باکوری کوردستان دیدار ئه‌نجام ده‌ده‌ن هه‌م له‌گه‌ل پارته سیاسیه‌کان هه‌م رێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی و ڕاپۆرته‌ری هه‌ر وڵاتێک له‌و ولاتانه‌ی چاودیری ده‌کرێ سالانه راپۆرت ئاماده ده‌که‌ن و له ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی کۆنسه‌ی ئه‌وروپا تاوتوێ ده‌کرێ.
کۆمسیۆنی چاودێری ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی کۆنسه‌ی ئه‌وروپا بڕیار ده‌دات که ڕاپۆرته‌ر ده‌ست نیشان بکات. ڕاپۆرتی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌که په‌رله‌مانتاری به ڕه‌چه‌له‌ک هۆله‌ندی (ژۆزێته دیوریۆ)یه.
ناوبراو ئه‌مسال راپۆرتێکی (65) لاپه‌ڕیی له‌سه‌ر تورکیا ئاماده کرد و له 18ی نیسان ٢٠١٣ راده‌ست به ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی کۆنسه‌ی ئه‌وروپا کرد. له 24ی نیسان دا گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا.
به‌پێی په‌یڕه‌وی ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی کۆنسه‌ی ئه‌وروپا ، ڕاپۆرته‌ر بڕیار ده‌دات که ڕاپۆرته‌که چه‌ند لاپه‌ڕه بێ ئه‌مسال (65) لاپه‌ڕه بووه و له‌ناو ڕاپۆرته‌که‌دا به‌شێکی ڕاسپارده و پێشنیاری تێدایه.
کاتێ که ئه‌و ڕاسپارده و ، پێشنیارانه له کۆبونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی کۆنسه‌ی ئه‌وروپا قه‌بول ده‌کرێ ناوی ده‌بێته بڕیار نه‌ک پێشنیار، به‌لام نه‌ک هه‌موو ڕاپۆرته‌که‌ی ڕاپۆرته‌ر به‌ڵکو ئه‌و به‌شه‌ی که پێشنیار و راسپارده‌یه ده‌بێته بڕیار.
به‌شێکی که پێی ده‌ڵین راسپارده و پێشنیار و کاریگەری هەیە، لە کۆتایی گفتوگۆکانی ٢٤ی نیسان دا ده‌نگی له‌سه‌ر درا. راپۆرته‌ری ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی کۆنسه‌ی ئه‌وروپا تایبه‌ت به تورکیا ژۆزێته دیوریۆ له لێدوانێکی دا بۆ ئاژانسی فرات نیوز ڕایگه‌یاند که له راپۆرته‌که‌ی پێشوویدا ده‌سته‌واژه‌ی PKK ڕێکخراوی `تیرۆر`هی تێدا بووه ، به‌ڵام له تاوتوێ و گفتوگۆکانی ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا به ڕێژه‌ی زۆرینه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر پێناسه‌ی تیرۆر چییه کرا و راگەیەنرا کە به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی PKK رێکخراوی `تیرۆر`ه هه‌ڵوێستێکی بێ لایه‌نانە نیە .
به‌و پێیه له ره‌شنووسی راپۆرته‌که‌یاندا له بەشی راسپاردە و پێشنیارەکان دا لە جیاتی PKK رێکخراوی `تیرۆر`ه به‌کارهێنانی (به‌ڕێز ئۆجالان) و (چالاکانی PKK) بۆ ئه‌و PKKییانه‌ی دەکشێنەوە ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کان ده‌ستنیشان کرا.
هه‌ر له به‌شی بڕیاره‌کانی راپۆرتەکانی ساڵانی رابردوودا دەنوسراو له ئه‌نجامی شه‌ڕی هێزه‌کانی تورکیا و PKKی `تیرۆریست` دا (40) هه‌زار که‌س کوژراون به‌لام ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی له‌م ڕاپۆرته‌دا گۆرا ،و تێیدا هاتووە :
به‌هۆی ناکۆکی و ، شه‌ڕی نێوان PKK وهێزه‌کانی تورکیا (40) هه‌زار که‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا. له‌دوای تاوتوێکردنی ڕاپۆرته‌که به‌شی راسپارده و پێشنیاره‌کان خرانه ده‌نگدانه‌وه. (152) ده‌نگی ئه‌رێ، (11) ده‌نگی دژ و ( 6) بێ ده‌نگ قه‌بوڵ کرا.
دواتر کۆی راپۆرتەکەی راپۆرتەری تورکیا لە ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا ژۆزێتە دیورۆ خرایە دەنگدانەوە کە لە چەندین جێ PKK وەک ریکخراوەیەکی `تیرۆریست` ناوزەد دەکات. کۆی راپۆرتەکەش بە (١٣٥) دەنگی ئەرێ و (٢٢) دەنگی دژبەر قەبوڵ کرا.
بەپێی زانیاری بەدەستخراو لە سەرچاوەکانی کۆنسەی ئەوروپاوە ئەو ڕاسپاردە و بڕیارانەی کە PKK وەک ئاکتیڤست واتە چالاک بەناو دەکات هێزی بریاردەری زیاترە لە پەسەند کردنی کۆی ڕاپۆرتەکە و هەمان سەرچاوە بە ئاماژە بە لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغلو کە لە بایەخی بڕیارەکەی ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا کەم دەکاتەوە لەسەر بە `تیرۆریست ` نەناساندنی PKK رایگەیاند کە ئەو بریارەی ئەنجومەنەکە بایەخێکی زۆر گەورەی هەیە و دەروازە لە سەر گۆڕانکاری گرنگ دەکاتەوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە له راپۆرتی (65) لاپهڕەیەکەی راپۆرتەری تورکیادا کە لە چەندین جێگەی تر باس لەوە دەکات کە PKK `تیرۆریسته` دەستی ئه‌نجومه‌نه‌که نابهستێهوه ، به‌لکو ئه‌وه بۆچونی راپۆرتهره له‌به‌رئه‌وه‌ی ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا بۆ یه‌کیتی ئه‌روروپا وه‌ک مەرجەعە و دەزگایەکی پسپۆرە و لە کەسانی خاوەن ئەزمون پێک دێت و چەندین سال بە دوای پرسێک دا دەچن و بەو پێیە راسپاردە و پێشنیارکان دەگەیەننە ئاستی بریار و ، گەلالەی دەکەن. بۆ ئەوەش بڕیارەیەکەی کۆنسەی ئەوروپا گرنگە و پڕبایەخە. تورکیا لەبەرئەوەی کە ئەندامە ناچارە بەپێی بریارەکە هەلسوکەوت بکات. ئەو بریارەش رێکردنەوەیەکی گرنگە بۆ یەکێتی ئەوروپا کە لیستەکە ئامادە دەکات. دەمێنێتەوە هەڵویستی وڵاتانی گەورەی نێو یەکێتیەکە ئەلمانیا ، فەرەنسا و بەریتانیا بۆ بریاردان لەسەر لیستەکە و دەرخستی تەواوی ناوی PKK لەو لیستەیە و راگەیاندنی وەک بریاری یەکێتی ئەوروپا.
شایانی باسە کە په‌رله‌مانتاری BDPه و یەک لە (١٢) نێردەی پەرلەمانی تورکیا بۆ ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا (ئه‌رتوغروڵ کورکچو) له لێداونێکیدا بۆ ئاژانسی فرات دەنگدانی لەسەر ئەو بەشەی راسپاردە و پێشنیارەکە و کردنی بە بریاری لەسەر ئەوەی کە PKK ئاکتیڤستە به گۆڕانێکی زۆر گرنگ هه‌ڵسه‌نگاند و وتی فراکسیۆنی چه‌پی ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی کۆنسه‌ی ئه‌وروپا (9) پێشنیاری گۆڕانکاری گرنگیان پێشکه‌شی راپۆرته‌که کردووه و له‌وانه‌ش (7) یان په‌سه‌ند کراون .
له ڕاپۆرته‌دا له‌جیاتی ده‌سته‌واژه‌ی سیسته‌می دیموکراتی و شێوازی په‌رله‌مانی ئایینده‌ی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن ده‌زگاکانی تورک و گه‌لی تورکه‌وه ده‌ستنیشان ده‌کرێت ، پێشنیاری هاوڵاتیان و دام و ده‌زگاکانی تورکیا کراوه وپێشنیارهکهش په‌سه‌ند کراوه.
No comments:
Post a Comment