Pages

Ads 468x60px

11 Apr 2013

نێچیرڤان بارزانی دەكرێتە سەرۆك كۆماری عێراق


نێچیرڤان بارزانی دەكرێتە سەرۆك كۆماری عێراق

رووبەرنێت – ئیبراهیم عەباس / زیاتر لەسێ مانگە ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی نێچیر‌ڤان بارزانی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقی پێبدرێت و سەرچاوەیەكیش ئاشكرای دەكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نێچیر‌ڤان بارزانی خەریكە خولی فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی ته‌واو ده‌كات.


بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دەست رووبەرنێت كەوتوون زیاترلە سێ  مانگە ئامادەكاری بۆئەوە دەكرێت پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ئەگەر بەر كورد بكەوێت بدرێتە نێچرڤان بارزانی، بە تایبەت ئەگەر لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان پۆستی سەرۆكی حكومەت بە گوێرەی رێككەوتنی ستراتیژی بدرێتەوە بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

رووبەرنێت زانیاری ئەوەشی لەبەردەستە لەو ماوەیەدا لەكۆی ئەو نامانەی بۆنێچرڤان بارزانی دەنووسرێن بەفەخامەتی سەرۆك ناوی دێت.

هەر لەمبارەوە سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی به‌شه‌فه‌ق نیوزی ڕاگه‌یاندووه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماریی عێراق ئاماده‌ ده‌كرێت.
هەروەك ڕۆژنامه‌ی شه‌رق بڵاویكرده‌وه‌ له‌ئێسته‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم خوێندنی زمانی عه‌ره‌بی ته‌واو كردووه‌ وه‌ك ئاماده‌كاریی بۆ بوون به‌سه‌رۆك كۆماری عێراق.
http://www.rubernet.net/Read/16366.html#.UWesYbW9DKA

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates