Pages

Ads 468x60px

23 Apr 2013

ئه‌نجومه‌نی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا: په‌كه‌كه‌ رێكخراوێكی‌ تیرۆریستی‌ نییه‌


پارتی کریکارانی کوردستان لە لیستی رەشی ئەورووپا  دەرهێندرا، پێرۆز بێت لە گەریلاکانی کوردستان

ئه‌نجومه‌نی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا: په‌كه‌كه‌ رێكخراوێكی‌ تیرۆریستی‌ نییه‌




په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی‌ تیرۆر ده‌ركرا

(سبه‌ی‌):
په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگی‌ (150) ده‌نگ به‌رامبه‌ر (11) ده‌نگ پێشنیاری‌ ده‌ركردنی‌ (PKK) ی‌ له‌ لیستی‌ تیرۆر په‌سه‌ند كرد.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا راپۆرتی توركیای قبوڵكرد كه‌ تێیدا پێشنیاری ده‌ركردنی‌(PKK) ی‌ كرد له‌ لیستی تیرۆر و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگیش پێشنیاره‌كه‌ی توركیا په‌سه‌ند كرا.
دوای گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌ی توركیا، ئه‌و ماده‌یه‌ی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ ده‌ركردنی‌ (PKK) ده‌كرد له‌ لیستی تیرۆر به‌ رێژه‌ی (150) ده‌نگ به‌رانبه‌ر (11) ده‌نگ قبوڵكرا و به‌مه‌ش پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) له‌ لیستی تیرۆر ده‌ركرا.
ئه‌رتوگرول كوركچو، ئه‌ندام په‌له‌مانی (BDP) پێیوایه‌ بڕیاری‌ ده‌ركردنی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی‌ تیرۆر "پێشكه‌وتنێكی زۆر گرنگ" بوه‌، هه‌وره‌ك فراكسیۆنی (MPKE) رایانگه‌یاند له‌و راپۆرته‌دا (9) ماده‌یان پێشنیاركردبو كه‌ (7) ماده‌یان قبوڵكران.
ئه‌نجومه‌نی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا رایگه‌یاند، پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان "په‌كه‌كه‌" رێكخراوێكی‌ تیرۆریستی‌ نییه‌ و ئه‌وه‌شی‌ به‌ ده‌نگی‌ 150 ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ په‌سه‌ند كرد.
ئاژانسی‌ فورات نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا ئه‌و راپۆرته‌ی‌ په‌سه‌ند كرد كه‌ له‌ لایه‌ن پارتی‌ ئاشتی‌ و دیموكراتییه‌وه‌ پێشنیاز كرابوو بۆ ده‌ركردنی‌ ناوی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی‌ رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كان.

هه‌ر به‌ پێی‌ ئاژانسه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا دوای‌ گفتوگۆیه‌كی‌ زۆر، به‌ ده‌نگی‌ به‌ڵێی‌ 150 ئه‌ندام و 11 ده‌نگی‌ نه‌خێر، ئه‌وه‌ی‌ په‌سه‌ند كرد، كه‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان "په‌كه‌كه‌" رێكخراوێكی‌ تیرۆریستی‌ نییه‌.

ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان خراوه‌ته‌ لیستی‌ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی‌ توركیا و ئه‌مریكا و یه‌كێتی‌ ئه‌وروپاوه‌، له‌ دواهه‌مین راپۆرتی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپاشدا كه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، په‌كه‌كه‌ی‌ وه‌ك رێكخراوێكی‌ تیرۆریستی‌ ناوبردبوو.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates